دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
عیراق 02:28 PM - 2023-09-27
PUKMEDIA
سەرۆککۆماری عیراق
سەرۆک کۆماری عیراق بەشداری دەکات لەکۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەخت لە گرنگی پتەوکردنی سەروەری یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرجەستەکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکاتەوە.
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە 27-9-2023 بەشداری لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و جەختیکردەوە لە درێژەدان بە ڕێبازی سەرۆک مام جەلال و پەیڕەوکردنی سیاسەتی حەکیمانەی کە وەک پاشخانێکی سیاسی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ هێنانەدی ئامانجەکان و خزمەتکردنی گەل.
سەرۆک کۆمار لە میانی وتارەکەیدا، دوپاتیکردەوە کە پێویستە کۆنگرە گرنگی بدات بە پتەوکردنی سەروەری یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرجەستەکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵانی خەڵک و مافەکانی مرۆڤیش لە کوردستان و عێراق بپارێزێت.
ئەمەش دەقی وتارەکەی سەرۆک کۆمار...
ووتاری سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید
لە کۆنگری پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧-٩-٢٠٢٣
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
میوانە بەڕێزەکان
هەڤاڵانی بەڕێز
خوشک و برایان
پیرۆزبایی بەستنی ئەم کۆنگرەیەتان لێ دەکەم
لە کاتێکدا ئەم کۆنگرەیە ئەبەستین، کە شەش ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال : ڕابەر و سەرکردە و شکۆی نەتەوەیەک... لە دەستدانی سەرۆک مام جەلال نەک تەنها بۆ یەکێتی، بەڵکو بۆ تەواوی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و گەلی کورد و گەلی عێراق و ناوچەکە کارەساتێک بوو کە هەرگیز جێگەی پرنابێتەوە.
ئێمە پێویستە لەسەر هەمان ڕێبازی جەنابی مام جەلال: درێژە پێدەری سیاسەتی حەکیمانەی ئەو بین و هەڤاڵان کاربکەن بۆ قۆناغێکی نوێ، شێوەیەکی شەفاف و دیموکراسیانە هەڵبژێرین.
بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی مام جەلال، کۆنگرە دەبێ : لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی تری کوردستان لە هەرێم بە ئاڕاستەیەکدا ببات کە سەرەنجام بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بگەڕێتەوە... دوژمنایەتی کردنی یەکتری، نەبوونی یەک ڕیزی، خەتەرێکی گەورەیە لەسەر گەلی کورد، لە بەرامبەردا تەبایمان لەناوخۆ، تەبایمان لە هەرێمی کوردستان: کلیلی سەرکەوتنمانە لە کوردستان و لە حکومەتی ئیتحادی و لە ناوچەکە و لە دەرەوەشدا...
هەڤاڵانی بەڕێز..
دەبێ ئەم کۆنگرەیە جەخت بکاتەوە لە سەروەری یاسا، لە بەرەنگاریی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ خەڵک و پاراستنی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا..
ئەرکی کۆنگرەیە کەبڕیاری بە پلەی یەکەم تەکلیف بکات : بە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە. بە گرنگی دان بە ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریی و دیموکراتییەکان و سەندیکاکان، بۆ خزمەتکردن لە بەشە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک. بە زامنکردنی ژیانی مووچەخۆران و فەرمانبەران..
ئەرکی کۆنگرەیە کە سیاسەتی گشتیمان بەجۆرێک دابڕێژێتەوە کە بریتی بێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هێزە سیاسییە کوردییەکان لە هەرێم، لەگەڵ دۆستە هاوبەشەکانمان لە بەغداد، لەگەڵ ئەوەشدا چاککردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان وعێراقدا بێت.
لەکاتێکدا ئەم کۆنگرەیە ئەبەسترێت لە ئێستا وە پێویستە پرۆگرامێکی هەڵبژاردن دەست پێبکرێت بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.
هەڤاڵانی بەڕێز..
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە ٤٨ ساڵ تەمەنی پڕ تێکۆشانی خۆیدا، خۆشی وناخۆشی زۆری دی و هەمو کاتێکی توانی خۆشی بپارێزێت و مصلحەتی گەلی کورد بکاتە ئامانجی سەرەکی .
بۆیە پێویستە یەکڕیزیمان بپارێزین بۆ نەهێشتنی ململانێی نابەجێ و بەرژەوەندی گەلی کورد لەبەرچاو بگرین و هەنگاوەکانیش بۆ پارێزگاری کردن بێت لە ئاسایشی نەتەوەیی کورد .
هەربژین و سەرکەوتووبن ..
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

