پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:09 AM - 2023-09-27
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-9-2023 پێنجهمین كۆنگرهی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی به ئامادهبونی د. لهتیف رهشید سهرۆككۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهركردهی لایهنه كوردستانی و عیراقییهكان و میوانێكی زۆر لهسهر ئاستی ناوخۆی ههرێم و عیراق و ناوچهكه و به بهشداری 600 ئهندامی كۆنگره دهستیپێكرد، سهرهتای مهڕاسیمهكهش مارشی مهشخهڵان پێشكهش كرا.
مهڕاسیمهكه به دهقیقهیهك وهستان بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شههیدان وپێشكهشكردنی سرودی نیشتمانی كوردستان و عیراق بهڕێوهچوو، دواتریش چهند ئایهتێك له قورئانی پیرۆز خوێندرایهوه. دواتر كورته ڤیدیۆیهك لهبارهی مێژووی خهباتی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیشاندرا.
وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ...
پاشان وتاری دهستپێكی پێنجهمین كۆنگرهی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان لهلایهن بافڵ جهلال تاڵهبانی-يهوه پێشكهشكراو بهخێرهاتنی میوانانی ئامادهبووی كرد و وتی: "ئهمڕۆ لێرهین ههتا بهڕۆحییهتێكی مام جهلالییهوه، یهكێتی بهرهوپێش بهرین و بۆ رۆحی شههیدهكانمان و میللهتهكهمان یهكێتی سهربخهین و حزبهكهمان یهكڕیز بكهین و دهستی برایهتی ئاشتی بۆ سهرجهم لایهنهكان درێژ بكهین".
وتیشی: "یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێنده بههێزه كه دهتوانێت له پێش ئهنجامدانی دوو ههڵبژاردن و لهم قهیرانهی ئێستای دۆخی ههرێم و عیراق دا، كۆنگره ببهستێت، له ئهمڕۆوه یهكێتی قۆناغێكی نوێی خزمهتكرد دهستپێدهكات و ههرگیز پشت ناكهینه خوێنی شههیدهكانمان و كادر و میللهتهكهمان، ههروهها دهستی برایهتی بۆ حزبه كوردستانییهكان درێژدهكهین و باوهشیش بۆ برا عهرهبهكانمان دهكهینهوه".
راشیگهیاند "له كۆنگرهدا ههر پلهو پۆستێكم پێ ببهخشرێت بهخوێنی شههید فهرمانده ئاكام پشت له ههڤاڵهكانم ناكهم و قەت ناهێڵم نەیارەکانتان و دوژمنەکانتان زاڵ بن بەسەرتاندا، ئێمە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانین، ئێمە حزبی تێکۆشان و شەهیدانین، ئێمە حزبی قارەمانەکانین، حزبی دیکتاتۆر روخێنەرین و تەنها بۆ خوای گەورە سەر دادەنەوێنین و بەس، هەروەها ههوڵی ئاشتبوونهوهی میللهتهكهمان دهدهم و ههوڵی گرنگیپێدانی گهنجان و ژنان دهدهم كه لهئێستادا وهك پێویست خزمهت نهكراون".
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژهی بهوهشدا: "بۆ ئایندهمان به رۆحییهتی یهكێتییهكی بههێزهوه، لهپێناو خزمهتی میللهتهكهمان، لهسهر رێبازی سهرۆك مام جهلال بهردهوام دهبین و قۆناغێكی نوێی خزمهت دهستپێدهكهین، ههروهها به چاوی رێزهوه له شههیدانمان و زیندانیانی سیاسی و كهمئهندامانی سهنگهر و میللهتهكهمان دهڕوانین".
دەقی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا ...
وتاری سەرۆککۆماری عیراق ...
دواتر د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە وتارێکیدا لە پێنجەمین کۆنگرەی
یەکێتی رایگەیاند: "پێویستە هەمووان رێبازی مام جەلال درێژە پێبدەین و بە سیاسەتی
حەکیمانەی مام کار بکەین و بەپەیڕەوکردنی سیاسەتەکەی لە کۆنگرەدا هەرێم بەرەو
ئاڕاستەیەک ببەین کەلەپێناو کۆمەڵانی خەڵک بێت".
"نەبوونی یەکڕیزی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر گەلی کورد و تەباییمان کلیلی
سەرکەوتنمانە لە هەرێم و عیراق و پێویستە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی جەخت لە سەروەری یاسا
و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری بکات و خزمەتی کەسوکاری شەهیدان
و پێشمەرگە بکات و گرنگی بە رێکخراوە پیشەیی و کۆمەڵایەتییەکان بدات"، د.
لەریف رەشید وای وت.
سەرۆککۆمار ئەوەش دەڵێت: "کۆنگرە سیاسەتێکی گشتی بۆ پتەوکردنی
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنەکان و لەهەرێم و عیراق پەیڕەو بکات و
هەنگاوەکان بۆ پارێزگاری ئاسایشی نەتەوەیی گەلی کورد بێت".
"یەکێتی لەتەمەنی سیاسی و خەباتیدا سەختی و خۆشی و ناخۆشی زۆری
بینیوە، بەڵام هەمیشە بەرژەوەندی گەلی کورد ئامانجی بووە و لەو پێناوەدا
بەرژەوەندییەکانی خۆی وەلا ناوە" سەرۆککۆمار وا دەڵێت.
دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی...
وتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ...
پاشان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "خۆشحاڵم بەشداری کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم، یەکێتی یادگاری سەرۆک مام جەلال-ە و دەبێت بە هەمان ئاڕاستە بەردەوامبێت، هەروەها یەکێتی رۆڵی سەرەکی و گرنگی لە شۆڕشی گەلی کوردستان هەیە".
وتیشی: "یەکێتی بەرپرسیارێتی گرنگی لەسەرشانە، دەبێت ماف و دەستکەوتەکان
بپاریزێت، چونکە سەرکەوتن لە یەکڕیزیدایە"، "سەرکەوتنی راستەقینە هاوکاری
و تەبایی و برایەتی بووە، ئێستاش تاکە رێگە بەردەوامیدانە بە یەکترقبوڵکردن لە
هەرێم و عیراق".
ئاماژە بەوەشدا: "پێویستە لەم قۆناغە رووبەڕووی مەترسییەکان بینەوە و ناکۆکییەکان وەلابنێین و پێکەوە لە بەغدا بین و بەرژەوەندییەکی هاوبەش هەموومان بۆ ئامانجێکی هاوبەش کۆبکاتەوە، چونکە هەرێم کاتێک بەهێزە بەرژەوەندی باڵای
هەرێم بخرێتە پێش هەموو بەرژەوەندییە حزبی و سیاسییەکان".
"هەرێم دەتوانێت بە باشی بەرگری لە مافە دەستورییەکانی بکات، هەروەها
یەکێتی و پارتی و سەرجەم لایەنەکان ئەرکیانە کار بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن بکەن و پێویستە هەڵبژاردن کاری سەرەکی بێت و کار بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسە و دەنگدانێکی سەرکەوتوو بکەین"،
"هەرێم لەژێر دۆخێکی سەختی دارایدایە، دەبێت بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و بەپێی
دەستوور لەگەڵ بەغدا کێشەکان چارەسەر بکەین و بودجە و مووچە نەخرێنە ناو ناکۆکییە
سیاسییەکان، چونکە دروستکردنی کێشەی دارایی بۆ هەرێم خزمەت بە عیراق ناکات، عیراق
وڵاتی هەموومانە و بێبەشکردن و پشتگوێخستنی هەر نەتەوەیەک عیراق لاوازدەکات"،
سەرۆکی هەرێم وادەڵێت.
وتیشی: "پیرۆزبایی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەتان لێدەکەم و هیوای
سەرکەوتنتان بۆدەخوازم و ئومێد دەکەین کۆنگرەکەتان ببێتە مایەی یەک ریزی و تەبایی لە
هەرێم و عیراق".
دەقی وتاری سەرۆکی هەرێم لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا ...
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە وتاری پێنجەمین کۆنگرەی
یەکێتیدا دەڵێت: "لەم کۆنگرەیەدا هیوای سەرکەوتن بۆ یەکێتی دەخوازین و هیوادارین
هەوڵی زیاتر بدەن بۆ خزمەتی گەل، چونکە مێژووی یەکێتی شانازی پێوەدەکرێت و قوربانی
زۆری داوە بۆ ئەو شانازییە و هیوای داهاتویەکی گەش بۆ یەکێتی و هەموو هەرێمیش
دەخوازین و تا بتوانین وڵاتێکی بەهێز بونیاد بنێین".
"هەمووان شانازی بە خۆشەویستی مام جەلالەوە دەکەین، ئەو فەلسەفە سیاسیەی
ئەو هەیبوو کاریگەری لەسەر پاراستنی نازناوی عیراق هەبوەو وای کردبوو دیموکراسی
بەردەوام بێت، مام جەلال سەرکردەی هەموو عیراقییەکان بوو، هەموو کات برای هەموو
سەرکردەکان بووە، هەمیشە هەوڵی ئاشتی و سەقامگیری دەدا و نمونەیەکی جیاواز بوو، ئەو
بەڕاستی سەمامی ئەمانی عیراق بوو"، عەمار حەکیم وای وت.
ئەوەش دەڵێت: "لەم کۆنگرەیەدا هەوڵبەن بیروبۆچونەکانتان رێک بخەنەوە و
لەبەرژەوەندی گەلی کوردستان و عیراق هیوامان زۆر بە سەرکردەکانی یەکێتی هەیە کەلە سەرۆک
بافڵەوە دەستپێدەکات، تا بتوانن کاری زیاتر بکەن بۆ هاوپەیمانی و بەرەو پێشەوە بڕۆن
و چاوەڕوانین لەیەکێتی و سەرکردەکانی کاربکەن بۆ یەكگرتووی و یەکڕیزی لە نێوان
لایەنەکانی هەرێم و عیراقیش و بەیەکەوە بەرەو پێشەوە بڕۆین و هاوبەشی کاری سیاسی
بین لەپێناو هاووڵاتیان و دەبێت رێز لە خوێنی شەهیدانمان بگرین، کە لەپێناو ئەم خاکەدا
داویانە و بەغداد ناتوانێت بەهێز بێت ئەگەر کوردستان یەکگرتوو و بەهێز نەبێت".
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "سەرەڕای قەیرانە
داراییەکان عیراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەم بارودۆخەش وادەکات زیاتر بیر
لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان بکەینەوە، هەر هۆکارێک ببێتە هەڕەشە لەبەردەم ئەمنیيەتی
سلێمانی، هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو پاریزگاکانی عیراق و دەبێت هەمیشە پشتیوانی یەک
بین و رێگانادەین بەرژەوەندی شاراوە سەربکەوێت".
وتاری حەیدەر عەبادی ...
دواتر حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ وتارێکی
پێشکەش کرد کە ئەمە بەشێکە لە وتەکانی ناوبراو:
لە وتارەکەیدا حەیدەر عەبادی رایگەیاند: "پیرۆزبایی پێنجەمین کۆنگرەتان لێدەکەم هیوادارم ئەم
کۆنگرە سەرکەوتووبێت و یەکێتی لەسەر ئەو رێبازە مێژوویی و نەتەوەییە بەردەوامبێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکان
و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، تا بتوانین وڵاتێکی یەکگرتووی و پێشکەوتوو بونیاد
بنێین".
وتیشی: "هەموو حزبێکی سیاسی لە عیراق دا پیویستی بە
ئایدۆلۆژیای تەیبەت هەیە کە پەیوەندی بە بەرەوپێشچوونی وڵاتەکەوە هەبێت بۆ
روبەڕوبوونەوەی هەموو ئەو ئاڵەنگارییانەی کە رووبەڕوومان دەبێتەوە".
وتاری قەیس خەز عەلی ...
دواتر قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق، وتارێکی پێشکەش کرد کە ئەمە بەشێکە لە وتەکانی ناوبراو:
لە
وتەکانیدا قەیس خەز عەلی رایگەیاند: "ئەمە یەکەم سەردانمە بۆ هەرێمی
کوردستان، زۆر خۆشحاڵم و شانازی دەکەم کە لەم بۆنە گرنگەدا، لە پێنجەمین کۆنگرەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا ئامادەم، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم کادرانی یەکێتی دەخوازم و هیوادارم سەرکەوتووبن".
"کورد
حەزی بە ئاشتییە و هیچ کاتێک دەستدرێژی ناکاتە سەر لایەنەکانی دیکە، بەڵام
پارێزگاری لە ماف و ئاسایشی خۆی دەکات"، "زۆر بە راستگۆیانە و دەستدرێژ دەکەین بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ کە بتوانێت سەقامگیری و ئاشتی و خێر بۆ
هەموو هاووڵاتییان دابین بکەین"، قەیس خەز عەلی وادەڵێت.
وتیشی:
"رێگا نادەین ململانێ لە عیراق دا هەبێت، هیچ کاتێک قبوڵ ناکەین کە
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زیاتر مووچەکانیان دوابکەوێت، بۆیە ئەمە قبوڵکراو
نییە و دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزینەوە و ئێمە وەک سەرکردە سیاسییەکان لێپرسراوی ئەم ئاڵەنگاری
و ململانێیەمان لە ئەستۆدایە".
وتاری د. موسەنا سامەڕائی ...
د. موسەنا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا لە وتارێکیدا دەڵێت: "پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکەم بۆ ئەم کۆنگرەیە و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر بۆ حزبەکەتان دەخوازین و هیواداری بتوانن کار بۆ ئەو بەرژەوەندیانەی بکەن کە هەمیشە داکۆکیتان لێ کردووە و هیوای ئاشتی و سەقامگیری زیاتر دەخوازین".
"ئەوەی لە ئێستادا رۆڵی هەیە، بیروبۆچوونەکانی سەرۆک مام جەلالە، کەهەمیشە لەناوماندا بوونی هەیە و هەمیشە جەختی لە پەروەردە و یەکسانی و بەرەوپێشچوونی هەموو وڵات دەکردەوە لەژێر بەرژەوەندی فیدراڵی"، د. موسەنا سامەرائی وای وت.
دەشڵێت: "پێویستە پلانێک هەبێت بۆ داهاتوو تا کار بۆ هاووڵاتیانی خۆمان بکەین و لەناخی دڵمانەوە هیوا دەخوازین بتوانن ئامانجەکانتان بەدەستبهێنن و بتوانن بڕیار و ئامانجی باش بپێکن، لە عیراق هەمووان لێپرسراوێتیمان لەسەر شانە بەرامبەر هاووڵاتیانی خۆمان، ئێمە چەندین قەیرانی دارایی و تیرۆرستیمان تێپەڕاند و دەبێت بتوانین پێکەوە روبەرووی هەموو ئەم کێشانەی ئێستای عیراقیش ببینەوە، تا بتوانین پارێزگاری لە دیموکراسیيەت لە عیراق بکەین، لەلایەن ئەو حزبانەوە کە مێژوویەکی دێرینیان هەیە و بەبێ جیاوازی دین و نەتەوە بتوانین بەپێی دەستور و یاسا بەرێوەبچین بە شەفافيیەت و لەو رێیەوە خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکەین و چارەسەری کێشەکان بکەین".
وتاری سەرۆكی دەسەڵاتی چاودێری دادوەری عیراق ...
پاشان لەیس جابر سەرۆكی دەسەڵاتی چاودێری دادوەری عیراق لە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیدا وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: "بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە كادر و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی دەكەم و پشتیوانی خۆمانتان بۆ دووپات دەكەینەوە".
هاوكات لەیس جابر پەیامی پیرۆزبایی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراقی ئاڕاستەی یەكێتی كرد و رایگەیاند: "بەڕێزیان داوای لێبوردنی هەیە كە بەهۆی سەفەرەوە نەیتوانی بەشداری كۆنگرەكە بكات، بۆیە هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر بۆ ئەم حزبە مێژوو پرشنگدارە دەخوازێت"، "هاوكات شانازی بەو كارو هەوڵانە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال بۆ عیراق و هاووڵاتییەكانی كردوونی و شانازی بە كارە مێژووییەكانییەوە دەكەین كە ئێستاش كاریگەریان لەسەر عیراق هەیە".
PUKMEDIA
دەقی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەكێتیدا...
دەقی وتاری سەرۆككۆمار لە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیدا...
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سهرۆك بافڵ: ئهركی ههموومانه وڵات لهئهگهری نهخوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07