riklam

یه‌كێتی پێنجه‌مین كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت

کوردستان 09:54 AM - 2023-09-27
لۆگۆی یەکێتی و دروشمی پێنجەمین کۆنگرە PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتی و دروشمی پێنجەمین کۆنگرە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی سەرۆک بافڵ

ئه‌مڕۆ 27-9-2023، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ئاماده‌بوونی 600 ئه‌ندامی كۆنگره‌و ژماره‌یه‌كی زۆر میوانانی بیانی و عیراقی و هه‌رێمی له‌سلێمانی ده‌به‌ستێت.

ئه‌نجامدانی پێنجه‌مین كۆنگره‌ له‌م كاته‌دا كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌مێژووی یه‌كێتیدا كۆنگره‌ له‌پێش واده‌ی خۆیدا ببه‌ستێت، گڕوتینێكی نوێی به‌هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی به‌خیشوه‌و به‌ئومێده‌وه‌ له‌كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌ڕوانن.

له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س و هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌ن له‌كۆنگره‌ ده‌كرێت، كه‌بریتین له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی.

له‌كۆنگره‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بۆ 51 هه‌ڤاڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پشتیوانیی راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه‌ بۆ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه‌ده‌بێته‌ ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له‌ داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌‌ه‌وی ناوخۆی حزب هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه‌ هه‌موو بڕ‌‌یارێك به‌ كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه‌ به‌ یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket