سبەینێ پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەستپێدەکات
کوردستان 10:10 AM - 2023-09-26
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سبەینێ 27-9-2023 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە تەلاری هونەر
لەسلێمانی دەبەستێت و 600 ئەندام بەشداری کۆنگرەکە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی
ئامادەکارییەکان کراون، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش
دەڵێت:" له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه
و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك
به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش".
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بۆ 10 کەس کەم دەبنەوە
سه‌ركه‌وت زه‌كی لێپرسراوی مه‌كته‌بی
رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: "له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا،
ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كه‌مده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها
پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نمان كردووه، كه‌بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای
سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی".
"یەکێک لەو
ئەنجومانەی پێشنیارکراون، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، كه پێكدێت له 51 هه‌ڤاڵ
كه یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجومه‌نی
پشتیوانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه ڕ‌ه‌نگه 100 ئه‌ندامی
هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان،
كه‌ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی
كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن"،سەرکەوت
زەکی وایوت.
وتیشی:" هه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا
په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا
ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی
ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش. دووپاتیشیكرده‌وه، یه‌كێتی
له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك گۆڕ‌انكاری له‌شێوازی بەڕێوەبردن ده‌كات".
260 ئەندامی کۆنگرە لە مەڵبەند و مەکتەبەکان دیاریکران
لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە کۆنفرانسی مەڵبەند و
مەکتەبەکان بەڕێوەچوو، کەتێیدا 260 ئەندامی بەشداربووی کۆنگرە دیاریکران.
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بە PUKMEDIA ی
راگەیاند: لە کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکاندا 260 ئەندامی بەشداربووی کۆنگرە
لەپرۆسەیەکی دیموکراسیدا دیاریکران، کە 175 ئەندامیان لە مەڵبەندەکانن و 85 ئەندامیشیان لە مەکتەبەکان بوون ".
" هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدەین، له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستان"،
تەلار لەتیف وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە بۆ یەکەم جارە لەمێژووی خۆیدا یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان پێش وادەی دیاریکراو کۆنگرە دەبەستێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06






.jpg)
دابەزێنە

