سه‌ركه‌وت زه‌كی: له كۆنگره‌دا سێ ئه‌نجومه‌نی باڵا پێكده‌هێنرێن
کوردستان 05:48 PM - 2023-09-25
PUKMEDIA
سەرکەوت زەکی
لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی باس له دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا و ده‌ڵێت:"ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیش 10 كه‌س ده‌بن".
سه‌ركه‌وت زه‌كی لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستاندا رایگه‌یاند: "له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كه‌مده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نمان كردووه، كه‌بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی".
"ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، كه ره‌نگه رێڕهوهكهی و شێوازی كاركردنی بگۆڕدرێت و چالاكتر بێت، كه‌له كۆنگره‌دا بڕیاری لێده‌درێت و دواتر ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن و بڕیاری لێده‌درێت، هاوكات ره‌نگه له‌كۆنگره‌دا ناوی بگۆڕدرێت به ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی"، سه‌ركه‌وت زه‌كی وای وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌نجومه‌نێكی دیكه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، كه پێكدێت له 51 هه‌ڤاڵ كه یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجومه‌نی پشتیوانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه ڕه‌نگه 100 ئه‌ندامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه‌ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
سه‌ركه‌وت زه‌كی وتیشی:" هه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕیارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش. دووپاتیشیكرده‌وه، یه‌كێتی له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك گۆڕانكاری له‌شێوازی بەڕێوەبردن ده‌كات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

