وتەبێژی كۆنگرە: كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكان دەستپێدەكات
کوردستان 05:54 PM - 2023-09-20
PUKMEDIA
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
سبەینێ پێنج شەممە، لەپڕۆسەیەكی دیموكراسیدا كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكان و سەرجەم ئۆرگانەكان لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بەستنی پێنجەمین كۆنگرە ئەنجامدەدرێت.
تەلار لەتیف محەمەد وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسایتی رەسمی كۆنگرەی راگەیاند: "لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسی مەڵبەندو مەكتەبەكان و سەرجەم ئۆرگانەكان ئەنجامدەدرێت".
"لە سەعات 8ی بەیانی بۆ 4ی پاشنیوەڕۆی سبەی پێنج شەممە رێكەوتی 21-9-2023، لە پڕۆسەیەكی دیموكراسیدا هەڵبژاردنەكە ئەنجامدەدرێت" تەلار لەتیف وادەڵێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەدوو رۆژی رابردوودا لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لیژنەی دەزگای هەڵبژاردن لە مەكتەب و مەڵبەندەكان دەستبەكار بوون بە مەبەستی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو كاندیدانەی كە دەیانەوێت بەشداری كۆنگرە بكەن و هەر هەڤاڵێك ناوی لە تۆماری (مەكتەب و مەڵبەند) هەروەها دەزگای هەڵبژاردندا هەبووبێت، چانسی بەشداریكردنی كۆنگرەی هەبووە.
بڕیارە رۆژی 27ی 9ی 2023 كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە سلێمانی ببەسترێت و 600 ئەندام بەشداری تێدادەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

