ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکان دەستپێدەکات
کوردستان 03:48 PM - 2023-09-19
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئامادەکارییەکانی کۆنگرە
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لیژنەی دەزگای هەڵبژاردن لە مەکتەبەکان دەستبەکار بوون
بە مەبەستی کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو کاندیدانەی کە دەیانەوێت بەشداری
کۆنگرە بکەن و هەر هەڤاڵێک ناوی لە تۆماری مەکتەبەکەی و دەزگای هەڵبژاردندا هەبێت،
چانسی بەشداریکردنی کۆنگرەی هەیە.
دەرگای کاندید بوون بۆ کۆنگرە لە مەکتەبەکان دەکرێتەوە
ئاژێر کەریم سەرۆکی
لیژنەی هەڵبژاردنی کۆنفرانسی مەكتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لەمڕۆوە 19-9-2023، بۆ ماوەی دوو رۆژ دەرگای خۆپاڵاوتنمان بۆ ئەندامانی مەکتەب و مەڵبەندەکان
و هەڤاڵانی پشتیوانی و راوێژکاران کردووەتەوە و هەڤاڵان سەرپشکن لە خۆ کاندید کردن
بۆ پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بڕیارە 27ی 9ی 2023 بەڕێوەبچێت".
"ئەندامانی مەکتەب و هەڤاڵانی راوێژکاری و
پشتیوانی، دەتوانن لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا سەردانی مەکتەبەکانیان بکەن، بۆ مەبەستی
دڵنیابوون لە بوونی ناوەکانیان لە تۆماری دەنگدەران، هەر هەڤاڵێکیش ئارەزومەند بێت
خۆی کاندید بکات بۆ بەشداریکردن لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، دەرگای بەڕوودا
کراوەیە"، ئاژێر کەریم وادەڵێت.
کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکان دەستپێدەکات
ئەندامانی مەکتەبەکان و هەڤاڵانی ئەنجومەنی راوێژکاری و پشتیوانی چانسی خۆکاندید کردنیان بۆ پێنجەمین
کۆنگرەی یەکێتی کراوەیە، هەروەها لە رۆژانی داهاتوو کۆنفرانسی مەکتەب و
مەڵبەندەکان دەستپێدەکات.
عومەر کەریم ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبی
راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەر هەڤاڵێک لە ئەندامانی مەکتەب و ئەنجومەنی
راوێژکاری و پشتیوانی ناوی لە لیستی تۆماری مەکتەبەکەی و دەزگای هەڵبژاردندا هەبوو،
چانس و مەرجی خۆکاندید کردن بۆ بەشداریکردنی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی کراوە دەبێت".
"لە رۆژانی داهاتوودا لەژێر رێنمایی دەزگای
هەڵبژاردن، کۆنفرانسی مەکتەب و مەڵبەندەکان دەستپێدەکات و ئەو هەڤاڵانەی نوێنەرایەتی
مەکتەب و مەڵبەندەکان دەکەن، بەشداری کۆنگرە دەکەن"، عومەر کەریم وادەڵێت.
رۆژی 20ی 8ی 2023 بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی مەکتەبی
سیاسی یەکێتی لە کەرکوک ئەنجامدرا، تەوەرە سیاسییەکان، کاری رێکخراوەیی و ئۆرگانەکان و
ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی گفتوگۆی چڕ و بەرپرسانەی لەبارەوەکرا و وەک
ئیستحقاقی حزبی، دیموکراسی، لەپێناو جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیبوون، بڕیاردرا رۆژی 27ی 9ی 2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت، بەو مەبەستەش ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسی
مەکتەب و مەڵبەندەکان دەستیپێکردووە و بڕیارە لە رۆژانی ئایندەدا کۆنفرانسەکان
ئەنجام بدرێن، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

