riklam

ناڕەزاییەکان دژی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت

کوردستان 11:43 PM - 2023-09-18
وێنەی شەهیدەکانی هێرشەکەی عەربەت PUKMEDIA

وێنەی شەهیدەکانی هێرشەکەی عەربەت

دژەتیرۆر

ئەمڕۆ جارێکی تر ناحەزانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و لە ئەنجامدا ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە، ئەمەش کاردانەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی لێکەوتەوە.

 

سەرۆک بافڵ بەتوندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی عەربەت دەکات

 

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت هاته‌ده‌نگ



لیوا یه‌حیا ڕ‌ه‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ شاری سلێمانی به‌ فڕ‌ۆكه‌یه‌كی بێفڕ‌ۆكه‌وان بۆردومانكرا كه‌ له‌ودیو سنووری توركیاوه‌ ھاتۆته‌ نێو ئاسمانی عیراقه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ هۆی شه‌ھیدبوونی سێ ئه‌ندامی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر و برینداربوونی سێ پاڵه‌وانی دیكه‌.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراقه‌ و  هه‌ڕ‌ه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌.

یه‌حیا ره‌سوڵ جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، عیراق مافی خۆیه‌تی كۆتایی به‌م پێشێلكارییانه‌ بهێنێت.

 

عه‌ممار حه‌كیم: سه‌روه‌ری عیراق پارێزراو بێت

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی هاوخه‌می خۆی بۆ شه‌هیدانی رووداوه‌كه‌ی فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت ده‌ربڕ‌ی و داواشیكرد سه‌روه‌ری عیراق و ئه‌من و ئاسایشی هاووڵاتییان پارێزراو بێت.

عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له‌ په‌یامێكیدا هاوخه‌می خۆی بۆ شه‌هیدانی رووداوه‌كه‌ی فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت ده‌ربڕ‌ی و رایگه‌یاند : ناڕ‌ه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕ‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕ‌ۆ له‌ فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی عه‌ره‌به‌تی كشتوكاڵی له‌ پارێزگای سلێمانی روویدا، پرسه‌ و دڵنه‌وایی خۆمان ئاڕ‌استه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌م ڕ‌ووداوه‌ گیانیان سپارد و نزا ده‌كه‌ین برینداره‌كان چاك ببنه‌وه‌ .

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا،  سه‌رۆكی ڕ‌ه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی داوای كرد لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا و ورد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارانی ئه‌و هێرشه‌ ده‌ستنیشان بكرێت و سه‌روه‌ری عیراق و ئه‌من و ئاسایشی هاووڵاتییان و سه‌قامگیری پارێزراو بێت.

 

رەیان کلدانی: بەتوندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت دەکەین

 

رەیان كلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیۆن لە پەیامێکدا ئیدانەی بۆردومانەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات.

 

دەقی پەیامەکە...

 

بەتوندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت دەکەین لە سلێمانی.

داوا لەهەموو هێزە سیاسییەکان و حزبەکان دەکەین دژی دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بوەستنەوە.

هەروەها سەرەخۆشی لە هاوبەشەکانمان لە یەکێتی نیشتمانی و کەسوکاری شەهیدەکانی دژە تیرۆر دەکەین بۆ ئەم کارەساتە گەورەیە، وە هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.

بزوتنەوەی گۆڕان: هێرشەکە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێم



وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی فرۆکەخانەی مەدەنی عەربەت لە سلێمانی و بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کەنەکە لە هەولێر دەکات و دەڵێت: ئەم ڕوداو و پێشهاتانە، زەنگێکی مەترسیدارن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
 
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ بەداخەوە، ئەمڕۆ لە یەککاتدا و لە دو ڕوداوی هاوشێوەدا، فرۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی و بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کەنەکە لە هەولێر، لە ڕێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج.
 
وتیشی: سەرباری سەرکۆنەکردنی ئەو کردە دەستدرێژیکارانە بۆ سەر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکان و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
 
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتی کردەوە کە ئەم ڕوداو و پێشهاتانە، زەنگێکی مەترسیدارن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوە ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادییە، لێکۆڵینەوەی ورد بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هێرشەکان و سنوردانان بۆ ئەم جۆرە دەستدرێژییە بکەن، بێئەوەی تەنیا وەک ڕوداوێکی ئاسایی و دوبارەوەبوو وەربگیرێت و تێپەڕێت.

 

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە پەیامێک سەبارەت بە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاودەکاتەوە


لیوا روکن بەختیار محەمەد ئەمینداریی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، پەیامێکی سەبارەت بە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێمانوایە لەم بارودۆخەی کە لەناوچەکە دەگوزەرێ ھیچ پاساوێک بۆ ئەم ھێرشانە نییە، جگە لە تێکدانی سەقامگیری و ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دەوروبەری ھیچی دیکەی لێناکەوێتەوە.

دەقی پەیامەکە...

زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشەدەکەین کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، لەسنوری پارێزگای سلێمانی کە ژمارەیەک شەھیدی لێکەوتەوە.

 بەو بۆنە خەمناکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەھیدەکانی ئەو ھێرەشە دەکەین و ھیوای زووچاکبونەوە بۆ برینداران دەخوازین و ئیدانە ھەر ھێرشێکی ھاوشێوە دەکەین.

 پێمانوایە لەم بارودۆخەی کە لەناوچەکە دەگوزەرێ ھیچ پاساوێک بۆ ئەم ھێرشانە نییە، جگە لە تێکدانی سەقامگیری و ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دەوروبەری ھیچی دیکەی لێناکەوێتەوە.

 لیوا روکن بەختیار محەمەد
 ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
 ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣

 

حزبی شیوعی کوردستان: دەستی غەدر لەهەر لایەکەوە بێت سەرکۆنەی دەکەین


 یەکەم/ ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣،  فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت  هێزەکانی دژەتیرۆری لێبوە، لەلایەن نەیارانی گەلەکەمانەوە کەوتە بەر بۆردومانی هەوایی. 

 

  لەئەنجامی ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەدا، ژمارەیەک پێشمەرگە شەهیدو بریندار بوون و زیانی مادی بەر بینای فڕۆکەخانەکە کەوتوە.

 

  ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەرخاکی نیشتمانەکەمان و شەهیدو بریندارکردنی رۆڵەکانی،  هاوخەمی بۆ کەسوکارو هەڤاڵانی شەهیدەکان و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین. و داواکارین هەرچی زووە سەرچاوەی ئەم تاوانە ئاشکرابکرێت و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگ نەبن لە هەوڵی راگرتنی ئەم کارە دوژمنکارانانە کە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری نیشتمانییە.

 

دووەم/ لەلایەکی ترەوە هەر ئەمرۆ لە هەولێر دەستی غەدر ، گەیشتە گیانی تێکۆشەرێکی کۆنگرەی نەتەوەیی، بەناوی (  دەنیز هێڤی  ) ،بەرپرسی نوسینگەی هەرێم ولەکارێکی تیرۆریستیدا شەهیدکرا.

 

ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان، سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دەکەین، وهاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری و هەڤاڵەکانی لە ( ک.ن.ک) ڕادەگەیەنین، داواکارین دەزگائەمنییەکان پەلە بکەن لە دۆزینەوەی تاوانبارو بەسزا گەیاندنی و ئاشکراکردنی دەستی پشت ئەمجۆرە تاوانانە.

  ووتەبێژی
حزبی شیوعی کوردستان
١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣

مەکتەبی سیاسی: هێرشەکەی عەربەت بۆ تێکدانی ئارامی هەرێمە

قوباد تاڵەبانی:هیچ بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر دژەتیرۆر نییە

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:بەزاندنی سەروەری خاکی عیراق رەتدەکەینەوە

جەعفەر شێخ مستەفا :تێکدانی ئاسایشی هەرێم کارێکی ترسنۆکانەیە

د. رێواز فایه‌ق: ‏ھه‌ر كه‌س و لایه‌نێك پاساو بۆ ھێرشه‌كه‌ی فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بھێنێته‌وه‌ خائین و خۆفرۆشه‌

پارێزگاری سلێمانی: داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین ڕێز لەسەروەری خاکەکەمان بگرن

جەلال شێخ ناجی:هێرشەکان سورترمان دەکات ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمەکەمان بپارێزین

محەمەد حاجی مەحمود:کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست کاولکردنی هەرێم کوێرن

دەزگای ئاسایش: تێکدانی ئارامی کوردستان هیچ پاساوێکی نییە

هێزەکانی ٧٠: هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم و عیراق دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

کۆماندۆی کوردستان: چاوساغی بێگانە رووی رەشی جاسوسان رسواتردەکات

یۆنامی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket