محەمەد حاجی مەحمود:کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست کاولکردنی هەرێم کوێرن
کوردستان 09:42 PM - 2023-09-18
ئەرشیف
محەمەد حاجی مەحمود
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئیدانەی پەلاماری سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و رایدەگەیەنێت:"ئەم هێرشە و کۆی پەلامارە ناڕەواکانی سەر هەرێمی کوردستان پێماندەڵێن، دوژمنانی گەلەکەمان سەرخان و ژێرخانی ئابوری، هاووڵاتی سڤیل، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و هەرکات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی!".
دەقی راگەیەنراوەکە:
ئەمڕۆ ۱۸ـی ئەیلولی ۲٠۲۳ جارێکی تر ناحەزانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و لە ئاکامدا ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
ئەم هێرشە و کۆی پەلامارە ناڕەواکانی سەر هەرێمی کوردستان پێماندەڵێن، دوژمنانی گەلەکەمان سەرخان و ژێرخانی ئابوری، هاووڵاتی سڤیل، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و هەرکات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی!.
بەداخەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو کاولکارییەی بەگەل و خاکەکەمان دەکرێت کەڕ و کوێر و لاڵن.
داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین سنورێک بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە دابنێت.
روحی شەهیدان شادبێت، ئومێدی چاکبونەوەی بە پەلە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
محەمەد حاجی مەحمود
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

