وەفدی هەرێم لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە عیراقییەکان کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:34 AM - 2023-09-14
ئاژانسەكان
ساتی گەیشتنی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا
وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی بودجه و پشكی هه‌رێم له به‌غدایه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له د. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆمار و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق محه‌مه‌د حه‌لبوسی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق كۆده‌بێته‌وه.
وەفدی هەرێم بۆ بودجە لەبەغدایە
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی هه‌رێمه‌وه سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكیدا بە سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگه‌یاند: "وه‌فده باڵاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاتووه له، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم و ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوان و ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم".
"وه‌فده‌كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بودجه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه" سه‌میر هه‌ورامی واده‌ڵێت.
سودانی:دەمانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەین
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆبووونهوهكانیدا وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم چاوی به محه‌مه‌د شیاع سودانی كه‌وت و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له سه‌ر گرنگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه یاسایی و داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ده‌ستوور و یاسا كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه حكومه‌تی ئێستای عیراق پشت ده‌به‌ستێت به بنه‌مای كاركردن بۆ پته‌وكردنی سه‌قامگیرییه‌كی هه‌میشه‌یی دوور له جیاوازییه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له سه‌ر جددیه‌تی حكومه‌ت كرده‌وه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان" و ئاماژه‌شی به‌وه‌كردوە:" حكومه‌ت كاری كردووه و به‌رده‌وامه له كاركردن له‌وه‌ی كه كێشه‌یه یاسایی و ئیدارییه‌كان كاریگه‌رییان نه‌بێت له‌سه‌ر پێداویستییه‌كانی ژیانی هاووڵاتیانی عیراق به هاووڵاتیانی هه‌رێمیشه‌وه".
سەرۆک کۆمار پشتیوانی وەفدی هەرێم دەکات
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا وه‌فدی هه‌رێم چاویكه‌وت به د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، به‌پێی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار "له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم و چۆنیه‌تی پته‌وكردنیان كرا، سه‌رۆك كۆمار متمانه‌ی خۆی به په‌رۆشی هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ده‌ربڕی به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا وبه‌جۆرێك كه‌ببێته هۆی به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا" .
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:"سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم دووپاتكرده‌وه وه‌ك تیمێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو و جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نه‌كانی حكومی و سیاسییه‌كان بۆ په‌له‌كردنی له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها "سه‌رۆك كۆمار، ئاماژه‌ی به پێویستی وه‌لانانی كێشه و قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك و ته‌نها پابه‌ندبون به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی تابیه‌ت به گۆڕانكاریه ئیداریه‌كان به‌پێی ڕێكه‌وتنی سیاسی كه له كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بریاری لێدراوه" .
سەرۆکی پەرلەمان تەئکید لەزامنکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکاتەوە
هەر لەدرێژەی سەردانەکانیاندا وەفدی هەرێم چاویکەوت بە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران عیراق و لەبارەی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوولاش نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران ئاماژەی بەوەداوە:"لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات و کێشە دارایی و یاساییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کرا و جەختیش لەسەر گرنگی چارەسەرکردنیان و زامنکردنی موچەی فەرمانبەران لە سەرتاسەری وڵات‌دا کرایەوە".
پاشانیش وەفدەکەی هەرێم لەمیانی سەردانەکانیدا چاویانکەوت بە خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ و عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی و نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ماوەی 30 رۆژە گەمارۆدانی سەر کۆبانێ بەردەوامە
11:01 AM - 2026-02-18 -
نمەباران دەستپێدەکاتەوە
10:39 AM - 2026-02-18 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: رەمەزان ببێتە مایەی خێر‌و پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی
07:34 PM - 2026-02-17 -
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی دەڤەری باڵەکایەتی بوونەتە سمبولی خەباتی گەلەکەمان
07:05 PM - 2026-02-17
ئەمانەش ببینە
هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن
12:43 PM - 2026-02-18
مه‌كته‌بی سیاسی: رێكخستنه‌وه‌ى گۆڕان ببێته مایه‌ی به‌شداری كاراتان له پرۆسه‌ی سیاسی
11:04 AM - 2026-02-18
نرخى نەوت بەرز دەبێتەوە
09:24 AM - 2026-02-18
سەرۆک بافڵ: رەمەزان هاندەرمان بێت بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان
10:36 PM - 2026-02-17
زۆرترین خوێنراو
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم: گروپێکی مەترسیداری چەکداری هەڵوەشێندرایەوە
کوردستان 07:53 PM - 2026-02-17 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: رەمەزان ببێتە مایەی خێر‌و پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی
کوردستان 07:34 PM - 2026-02-17 -
مەكتەبی سیاسی: رەمەزان مانگی خێر و خۆشی و ئاوەدانی بێت
کوردستان 07:12 PM - 2026-02-17 -
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی دەڤەری باڵەکایەتی بوونەتە سمبولی خەباتی گەلەکەمان
کوردستان 07:05 PM - 2026-02-17 -
قوباد تاڵەبانی: کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتە ئابورییەکان پرۆسەی گەشەپێدان خێراتر دەکات
کوردستان 06:50 PM - 2026-02-17 -
شاسوار عەبدولواحید: ئامانج لەرێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی خزمەتی خەڵكە
کوردستان 03:24 PM - 2026-02-17 -
رێكخراوی په‌یامنێران: زۆرترین پێشێلكاری له‌هه‌ولێر و دهۆك ئه‌نجامدراون
کوردستان 03:13 PM - 2026-02-17 -
ڕفعەت عەبدوڵا: سەندیکاو رێکخراوەکان رۆڵی گرنگ دەبینن لەکایەی گشتیدا
کوردستان 02:35 PM - 2026-02-17







دابەزێنە

