riklam

رۆژنامه‌نوسێكی نزیك له‌پارتی: ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان جێهێشت ترسنۆك بوون

کوردستان 12:20 PM - 2023-09-13
16ی ئۆکتۆبەر PUKMEDIA

16ی ئۆکتۆبەر

کەرکوک پارتی یەکێتی

"ئه‌و لایه‌نه‌ی پێشتر كه‌ركوكی جێهێشتبوو، پێی وابووه‌ كه‌ركوك داگیر كراوه‌، نابێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پارێزگایه‌ بكات و شه‌ڕ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش بكات"، ئه‌مه‌ وته‌ی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسێكی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:" كه‌ركوكییه‌كان وه‌فایان بۆ یه‌كێتی هه‌یه‌ و ده‌زانن كه‌ ته‌نها یه‌كێتییه‌ له‌نه‌هامه‌تی و ته‌نگانه‌كاندا پشت و په‌نایان بووه‌، بۆیه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی له‌بیر ناكه‌ن".

ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك مایه‌وه‌ قاره‌مانه‌

 

له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كاوێز مه‌لا په‌روێز نووسه‌ر و  رۆژنامه‌نووسی نزیك له‌ پارتی رایگه‌یاند: "هه‌ر لایه‌نێك پێیوایە کە كه‌ركوك داگیركراوه‌، نابێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات له‌ كه‌ركوك و ببێته‌ به‌شێك له‌و حكومه‌تەی كه‌ پێی وایه‌ كه‌ركوكی داگیركردووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر لایه‌نێك كه‌ركوكی پێ داگیركراوه‌ نابێت شه‌ڕ‌ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمارو پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بكات".

 

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی نزیك له‌ پارتی ده‌شڵێت:"هه‌ر كوردێك، هه‌ر سیاسییه‌ك له‌ دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ كه‌ركوك مابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ قاره‌مانه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ركوكی به‌جێهێشت له‌ناخه‌وه‌ ترسنۆك بوون"، پێشتر مه‌سعود بارزانی كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم بووه‌ رازی نه‌بووه‌ نیوه‌ی كه‌ركوكی به‌ده‌سته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا شكۆ به‌وه‌ ده‌بینین كه‌ باره‌گایه‌كمان له‌ كه‌ركوك هه‌بێت".


كه‌ركوكییه‌كان شاهیدی قوربانییه‌كانی یه‌كێتی ده‌ده‌ن

 

خه‌ڵكی كه‌ركوك شاهیدی قوربانییه‌كانی یه‌كێتی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وشاره‌، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش یه‌كێتی شاره‌كه‌ی جێنه‌هێشت و بڕ‌یاری مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ركوكییه‌كان دا.

 

ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕ‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌ سێ ساڵی شه‌ڕ‌ی داعشدا، فه‌رمانده‌ و كادیر و پێشمه‌رگه‌ و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی پشتیوانێكی به‌هێزی كه‌ركوك بوون، له‌ كاتێكدا ئێمه‌ له‌ سه‌نگه‌ردا بووین، داعش ته‌نها كیلۆمه‌ترێك لێمانه‌وه‌ دوور بوو، بۆیه‌ خه‌ڵی كه‌ركوك و شه‌هیده‌كانمان ئه‌و شاهیدییه‌مان بۆ ده‌ده‌ن، له‌ رووداوه‌كانی ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ریشدا بڕ‌یاری مانه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ماندا دا، ئێستاش كادیرانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ كه‌ركوكیان به‌جێهێشت ده‌ڵێن یه‌كێتی بڕ‌یارێكی دروستیدا".

 

"له‌ ساڵی 2018 كه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕ‌ێوه‌چوو، پارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی له‌ كه‌ركوك نه‌كرد و گۆڕ‌ه‌پانه‌كه‌ی بۆ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك چۆڵكرد، خۆشبه‌ختانه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌نگی باشی به‌ده‌ستهێنا و سه‌لماندی كورد زۆرینه‌یه‌ له‌ كه‌ركوك، له‌كاتێكدا پارتی ساڵی 2021 به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌ دۆخه‌كه‌ گۆڕ‌ابێت، بۆیه‌ ده‌ڵێین، ده‌كرێت روبه‌ڕ‌ووی نادادییه‌كان ببینه‌وه‌، به‌ڵام ناكرێت گۆڕ‌ه‌پانی سیاسی له‌ كه‌ركوك چۆڵبكرێت"، ئاسۆ مامه‌ند واده‌ڵێت.


كه‌ركوك و یه‌كێتی دووانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕ‌وان

 

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هیچ كاتێكدا كه‌ركوكی به‌جێنه‌هێشتووه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك وه‌فایان بۆ یه‌كێتی هه‌بێت و وه‌ك دووانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕ‌او لێی بڕ‌وانن.

پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ی.ن.ك له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA  رایگه‌یاند: "یه‌كێتی هه‌رگیز له‌نه‌هامه‌تییه‌كاندا كه‌ركوكییه‌كانی به‌جێنه‌هێشتووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ كه‌ركوكییه‌كان وه‌ك هه‌میشه‌ وه‌فایان بۆ یه‌كێتی هه‌بێت و یه‌كێتی و كه‌ركوك وه‌ك دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕ‌او لێی بڕ‌وانرێت، چاوه‌ڕ‌وانیشمان له‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، یه‌كێتییه‌كه‌یان سه‌ربخه‌ن و به‌ حزبی یه‌كه‌م بیهێڵنه‌وه‌".

 

ده‌شڵێت:"تێكدانی ئارامی و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان لای یه‌كێتی هێڵی سوره‌ و له‌هیچ لایه‌نێكی قبوڵناكات، وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن، هه‌رگیز خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی بۆ مه‌رامی ته‌سكی حزبی به‌كارنه‌هێناوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌كردار هه‌وڵی هێوردكردنه‌وه‌ی باروودۆخی كه‌ركوكی داوه‌".

لە 16ی ئۆكتۆبەردا یەکێتی بەرگری کرد و ئەو هێزانەی پارتیش کە لە كەركوك لە سەنگەری بەرگریدابوون، لەگەڵ ئەوەی گوێیان لە تەقە و شەڕی بەرگریی یەكێتیی بوو، رایان كرد و پردی (پردێ – هەولێر)یان تەقاندەوە، ئاگاشیان لێبوو كە 39 پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی لە هێزەكانی 70 شەهید بوون، بەڵام هێزەكەی پارتی لە جیاتی بەرگریی لە كەركوك و پشتیوانی پێشمەرگە، راكردنی هەڵبژارد.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket