پشكی هەرێم لەنێوان هەولێر و بەغدا گیردەخوات
کوردستان 10:34 AM - 2023-09-11
PUKMEDIA
لۆگۆی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم
حكومەتی عیراق بۆ پاكتاوی ژمێریی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ داوای زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار لەهەرێم دەكات و حكومەتی هەرێمیش بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئابی مووچەخۆرانی، چاوەڕوانی پارە لەبەغدا دەكا، لەم نێوانەشدا پكشی هەرێم لەنێوان هەولێر و بەغدا گیریخواردوە.
تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی كێشە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا، ئەندامێكی لیژنەی داراییش دەڵێت: "وەزیری دارایی پێی راگەیاندین، حكومەتی هەرێم قەرزداری حكومەتی ناوەندە و پێویستە زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ حكومەتی ناوەند".
یەك كورد بەشداری كۆبوونەوەی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بووە
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە پشكی یەكێتی بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەزیری دارایی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەكەمان پێی راگەیاندین، كە شایستە داراییەكانی هەرێم-مان بە زیادەوە ناردووە، چونكە مامەڵەمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەپێی رێككەوتن بووە نەك یاسای بودجە".
"بەپێی وتەی وەزیری دارایی لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی یەك لەسەر دوانزەی رێككەوتنی فیعلی لەگەڵ هەرێم كارمانكردووە، بەپێی ئەو رێككەوتنەش هەرێمی كوردستان تەنها 2 ترلیۆن و 500 ملیار دینار شایستەیەتی، بەڵام بەپێی ئامارەكان لەماوەی ئەو 6 مانگەدا حكومەتی هەرێم بەداهاتی نەوتی و نانەوتی زیاتر لە 8 ترلیۆن دینار داهاتی هەبووە، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم 5 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ حكومەتی ناوەند"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو: "وەزیری دارایی و ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوازیاربوون كێشە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربكرێن و لەكۆبوونەوەكەدا كە من وەك تاكە كورد بەشداربووم، داوایان كرد، حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق و بەپێی یاسا كێشەكان چارەسەر بكرێن".
عیراق پابەندییە داراییەكانی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێكردووە
هەر لەو بارەیەوە باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: "حكومەتی عیراق سەرجەم پابەندییە داراییەكانی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێكردووە، تا كۆتایی مانگی حوزەیران ئەو پارانەی لە ئەستۆی ھەرێمە سێ ھێندەی پشكەكەیەتی".
وتەبێژی حكومەتی عیراق راشیگەیاند: "حكومەتی ھەرێم داھاتی نەوتی و نانەوتی تەسلیم نەكردووە"، "سەرەڕای ئەوەش حكومەتی عیراق بڕیاریداوە لێكەوتەكانی پابەندنەبوونی ھەرێم نەخاتە ئەستۆی ھاووڵاتیان و قەرز بدەنە ھەرێم تا كێشە داراییەكان چارەسەر دەبن".
حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە چاوەڕوانی عیراقە
لە بەرامبەردا حكومەتی هەرێم دابەشنەكردنی مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت بۆ خەرجنەكردنی شایستەكانی هەرێم لەلایەن بەغدا-وە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، "هەرچی پێویست بووە و هەر پابەندییەك بەرامبەر حكومەتی فیدراڵ هەبێت جێبەجێمان كردووە".
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رۆژی چوار شەممە 6-9-2023، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو لە راگەیەندراوێكیشدا ئاماژەی بەوەدا: "بەهۆی خەرجنەكردنی شایستەكانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، مووچەخۆران دوو مانگە مووچەیان دواكەوتووە، لە كاتێكدا هەرێم هەرچی پێویست بووە و هەر پابەندییەك بەرامبەر حكومەتی فیدراڵ هەبێت لە چوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێی كردووە".
لە راگەیەندراوەكەشدا هاتبوو: "مووچەی هەرێم لە ناو بودجەی عیراق وەكخۆی خەرج بكرێت و بەپێی دەستوور و چوارچێوەی بنەمای یەكسانی لەبەرامبەر جێبەجێكردنی یاساكان رەفتاری لەگەڵ بكرێت".
حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی دوو ترلیۆن و 400 ملیار دینارە كە بەغدا وەك شایستەی دارایی بۆ مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئاب بۆی بنێرێت، لە بەرامبەریشدا بەغدا داوای گەڕاندنەوەی 5 ترلیۆن و 800 ملیار دینار لە هەرێم دەكات، چونكە بەپێی ئامارەكان لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا حكومەتی هەرێم بەداهاتی نەوتی و نانەوتییەوە زیاتر لە 8 ترلیۆن دینار داهاتی هەبووە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، لە كۆبوونەوەی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەنها یەك پەرلەمانتاری كورد كە ئەویش د. نەرمین مەعروف لەسەر پشكی یەكێتی بوو ئامادەبوو، هەرچەندە بەردەوام لە میدیاكانیانەوە پارتی پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم وەك پرسێكی نەتەوەیی بەگوێی هاووڵاتیاندا دەدەن، بەڵام بۆ ئەو پرسە گرنگە دوو نوێنەرەكەی پارتی لە لیژنەی دارایی لەكۆبوونەوەكەی لیژنەیەكەیان لەگەڵ وەزیری دارایی ئامادەییان نەبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

