riklam

پیرۆزباییەكان بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان

کوردستان 10:27 PM - 2023-09-10
لۆگۆی سەتەلایتی گەلی كوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی سەتەلایتی گەلی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی هەڵكردنی مۆمی 32 ساڵەی تەمەنی سەتەلایتی گەلی كوردستان-ەوە، ژمارەیەك پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و كارمەندانی كەناڵەكە دەكرێت.

 

دەقی پەیامەكان:

 

پەیامی سەرۆک بافڵ......

 

بەڕێزان بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووس و کادرانی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

کەناڵی گەلی کوردستانی دایک کە میدیایەکی سەنگین و بەرپرسیاربووە لە رابردوودا، ئەرکی ئێوەیە لەداهاتووشدا بەهەمان رۆحیەتی راستگۆیی و پیشەییانەوە مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان بکەن و خزمەتەکانتان پێشکەش بکەن.
هیوادارم ساڵی نوێی کارکردنتان هاوشانی بەرەوپێشچوونە میدیاییەکان ئەرکەکانتان ئەنجام بدەن و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

كۆسرەت رەسوڵ: گەلی كوردستان 32 ساڵە بووەتە كەناڵی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان

كۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە كەناڵی گەلی كوردستان (كەناڵی دایك) دەكات

بەڕێزان بەڕێوەبەرو كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان

یادی 32 ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان (كەناڵی دایك) لە ئێوەو سەرجەم كارمەندان و بینەرانی كەناڵە خۆشەویستەكەتان پیرۆز دەكەم، ئومێدی سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

لە دوای راپەڕین، كەناڵی گەلی كوردستان یەكەم دیاری و دەستپێشخەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو لەبواری راگەیاندن و میدیای بینراودا، كە بۆ ئەو سەردەمە وەرچەرخانێكی گەورە بوو لە پێشخستنی میدیای كوردی و گەیاندنی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان بە بینەران.

لەماوەی ئەم 32 ساڵەدا كەناڵی گەلی كوردستان توانیویەتی ببێتە كەناڵی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان و شاشەی رەنگینی هەمووان بێت، بە شانازییەوە كەناڵی پێشمەرگە بووەو ئومێد دەكەم هەمیشە ئاوا بە گەشاوەیی بمێننەوە و لە پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.

ئەمڕۆ كە یادی 32 ساڵەی دامەزراندنی ئەم كەناڵە دەكەینەوە، میدیای كوردی بە قۆناغێكی ئاڵۆز تێپەڕ دەبێت و ژمارەی كەناڵەكان لە زۆربووندایە بۆیە گرنگە لەم نێوەندەدا كەناڵی گەلی كوردستان ناسنامەی خۆی بپارێزێت و درێژە بەكاروانە پڕ سەروەرییەكەی بدات.

دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكارو كارمەندانی ئەم كەناڵە ئازیزە دەكەم و دەستی ماندووبوونیان دەگوشم.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


مەكتەبی سیاسی: گەلی كوردستان پردی گەیاندنی دەنگ و رەنگی كۆمەڵانی خەڵكە

بەڕێز  بەرێوەبەری گشتی و راگەیاندكاران و كارمەندانی  كەناڵی  گەلی كوردستان

 سی ودووەمین سالڕۆژی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان لە ئێوە و گشت بینەرانی پیرۆز بێت .
كەناڵی گەلی كوردستان لەو رۆژەوەی دامەزراوە هەرچەندە كەناڵێكی سەر بە مەكتەبی راگەیاندن بووە بەڵام توانیویەتی پشت بەستوو بە زانیاری راست و دروست لە رێی هەواڵ و بەرنامەو بابەتەكانییەوە ببێتە پردی گەیاندنی دەنگ و رەنگی كۆمەڵانی خەڵك  و تاكو ئیمڕۆ ئەو خەسڵەتەی پاراستوە .
 هەنگاوەكانی ماوەی رابوردوتان بۆ برەودان بەبوارەكانی تەكنیك ،هونەری ،بڕگە وبەرنامەكانتان ،جێگەی دەست خۆشیە و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین كەلە ئاست داخوازییەكانی  بینەرانی گەلی  كوردستاندابن وبەئەزمون و بەرهەم و كارەكانتاندا جێبەجێكردنی ئەركی زیاتری میدیایی لە ئێوە چاوەڕوان دەكرێت .

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

گەلاوێژ خان پیرۆزبایی لەکەناڵی گەلی کوردستان دەکات

 

پیرۆزبایی بۆ كەناڵی دایك...كەناڵی پێشمەرگە

ئازیزانم بەڕێوەبەر و میدیاكار و تەكنیككاران و كارمەندانی كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان، لە یادی دامەزراندنی كەناڵە سەوزەكەتاندا پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كە لەمێژووی میدیای بینراوی كوردی دا بە (كەناڵی دایك) و (كەناڵی پێشمەرگە) ناودەبرێت، لەڕۆژێكدا دامەزرا و پەخشی كرد كە تازە بەهاری ئازادیی ڕووی لە كوردستان كردبوو و شاشە ڕەنگینەكەیش وەك دیارییەكی دیكەی سەرۆك مام جەلال پێشكەش بە خەڵكی كوردستان كرا، ئەم دەستپێشخەریە لەوكاتەدا ئاماژەیەكی ڕاستەوخۆ بوو بۆ گرنگیدانی خودی مام و یەكێتی بە میدیای بینراو بەتایبەتی و هەموو جۆرەكانی دیكەی میدیا بەگشتی.

ئەمڕۆ كە یادی 32 ساڵەی كەناڵەكەتان دەكەنەوە دەبێت ئەو ڕاستییەتان لەبەرچاو بێت كە وەك هەمیشە كەناڵی پێشمەرگە و جەماوەر بن و لە ئاستی خواستی بینەرەكانتاندا بن بە هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكانیانەوە و هەر ئەمەیش وەك سەروەرییەك دەمێنێتەوە.

هیوادارم لە داهاتوودا گرنگیی زیاتر بە بوارە دەوڵەمەندەكانی كەلتوور و فەرهەنگ و هونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیریی گشتیی بدەن و لەپاڵ بەرنامە سیاسییەكاندا بوارە كۆمەڵایەتییە كوردەوارییەكەیش پەرەپێبدەن.

گەلاوێژ

 

رەفعەت عەبدوڵڵا: پیرۆزبی گەرمتان لێ ئەکەم

بەڕێزان بەڕێوبەرو ستافی تەلەفزێۆنی گەلی کوردستان
بە بۆنەی یادی دامەزراندنی تەلەفزێۆنی گەلی کوردستان وەک یەکەمین کەناڵی کوردی پیرۆزبای گەرمتان ئاراستە ئەکەم، ئەم کەناڵە بۆ هەموان جێگای ئومێدێکی زۆر و مێژوویەکی گەورەشی لە راگەیاندنی کوردی بۆخۆی تۆمار کردوە،لە ڕابردوودا بە ڕاستگۆیی زۆرەوە سایسەت و دیدی یەکێتی بۆ ناوخۆو دەرەوەی کوردستان ڕوون کردۆتەوە،لە ناو ڕاگەیاندنی کوردیشدا هاوسەنگ و پیشەییانە شیکارو لێکدانەوەی بۆ ڕووداوەکان هەبوە بۆیە هەمیشە بینەران بۆی گەڕاونەتەوە، جارێکی تر بە بۆنەی یادی دامەزراندنتانەوە پیرۆزبی گەرمتان لێ ئەکەم و هیوادارم ساڵی نوێ کارکردنتان پڕۆژەو بەرنامەی نوێی لەگەڵ بێت و خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک بکەن.
رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش

 

پەیامی پیرۆزبایی د. خەسرەو گوڵ

بەڕێز بەڕێوەبەر و میدیاکارانی ئازیزی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان

لە یادی ٣٢ هەمین ساڵەی دامەزراندنی کەناڵەکەتان  گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیوای پێشکەوتنی زیاترتان لەهەموو بوارەکاندا بۆ دەخوازم .

بەڕێزان 

تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان وەک یەکەم کەناڵی بینراوی کوردی دوای راپەڕین شانازی ئەوەی پێبڕا ببێتە کەناڵی دایک و بەرپرسیارانە خزمەتی گەلەکەمان بکات .
ئەمڕۆ کە گۆڕانکاری جەوهەری بەسەر کاری میدیاییدا هاتووە چاوەڕوانی ئەوەتان لێدەکەین خۆتان لەگەڵ پێویستی میدیایی و خەڵک بگونجێنن و بەرنامەکانتان نوێ بکەنەوە و لەسەر هەمان رێچکەی پابەندبوون بە بەهاکانەوە راستگۆیانە و ئەمینانە  زانیارییەکان بگەیەنن و خزمەتی زیاتری میدیای سەنگینی کوردی بکەن .
هەر شادو سەرکەوتووبن 

دکتۆر خەسرەو گوڵ 
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

قوباد تاڵەبانی: گەلی كوردستان هەنگاوەكانی نوێگەری لەبواری میدیادا خێراتر كردووە

بەبۆنەی یادی 32 ساڵەی دامەزراندنی گەلی كوردستان، كەناڵی دایك، ساڵیادی دیارییەكەی سەرۆك مام جەلال بۆ كورد و كوردستان لەدوای راپەڕین، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.


بەرێزان بەڕێوەبەر و میدیاكار و كارمەندانی گەلی كوردستان

جێی شانازییە كە ئەم كەناڵە ئازیزە هەنگاوەكانی بەرەو نوێگەری و پێشكەوتن لەبواری میدیادا خێراتر كردووە.

بۆ ئایندەی خزمەتكردنیشی چاوەڕوان دەكەین كەناڵی پێشمەرگە، بەبەرنامەی تۆكمەوە رۆڵی خۆی ببینێت لەقۆناغی سیاسەت و خستنەڕووی مێژووی پڕ سەروەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا.

بۆ ستافە میدیاییە ماندوونەناسەكەشی رێز و پێزانین و پشتیوانی و هیوای بەردەوامیی دەخوازین.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

 

وەزیری رۆشنبیری پیرۆزبایی لە كەناڵی گەلی كوردستان دەكات
پیرۆزبایی نامە

بەڕێزان بەڕێوبەرو كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان
لەساڵوەگەڕی 32 ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان كەناڵی دایك گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته دەكەم.

بەوهیوایەم بەردەوامبن لەخزمەتی زیاتری كاری میدیایی و بەرەو پێشچوونی زیاتری بەرنامەو كارەكانتان، كەناڵی گەلی كوردستان لەدوای راپەڕینی 1991 یەكەم شاشەی میدیایی بوو، هەرئەمەشە كەدەڵێین كەناڵی دایك، هیوادارم لەساڵی نوێی تەمەنی كەناڵی گەلی كوردستان بەبەرنامەی نوێ و ئەجندای نوێوە درێژە بە خەباتی كاری میدیایی بدەن و زیاتر ئاوڕ لەكولتوور و فەرهەنگ و چالاكی رۆشنبیری و هونەری بدەنەوە، جێگەی خۆیەتی لەم ساڵیادەدا، درود بۆ رۆحی هەموو ئەو بەڕێزانە بنێرین لەدامەزراندانی ئەم كەناڵەوە خزمەتیانكرد و ئێستا لەژیان نەماون و دەستخۆشی لەوانەش بكەین كەلەژیاندان.

دووبارە پیرۆزبێت ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان ...

حەمەی حەمە سەعید

وەزیری رۆشنبیری و لاوان


باڵیۆز د. محەمەد سابیر: گە‌لی كوردستان دیارییە جوانەكەی سەرۆك مام جەلال_ە

پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی 32 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان

بەبۆنەی 32 هەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان، كەناڵی دایك گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بە‌ڕێوە‌بە‌ر و سە‌رجە‌م رۆژنامەنووسان و كارمە‌ندانی كە‌ناڵە‌ جوانەكەتان دە‌كە‌م.

دەخوازم لە ساڵی نوێی تەمەنی كەناڵی گەلی كوردستان بە كار و بەرنامەی نوێ درێژە بە خزمەتی میدیایی بدەن.

سەرمەشقی تازەگەریی بن، چۆن لە رابردوودا پیشەیانە لە گۆڕەپانەكەدا بوون دڵنیام لە داهاتووش وادەبن، دڵنیاشم دەبنە ئاسۆیەكی میدیایی گەشتر بۆ گەلی كوردستان.

كە‌ناڵی گە‌لی كوردستان وە‌ك یە‌كە‌مین كە‌ناڵی كوردی دوای راپە‌ڕین لە‌نێو خە‌ڵكی كوردستان دامەزرا و لەو روانگەیەوە كارە میدیاییەكانی بەردەوامە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان بووەتە مێژوویە‌كی پڕ لە‌ سە‌روە‌ریی و جێگەی شانازیمانە، توانیویەتێ ببێتە كەناڵی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكان ئەمەش وای كردووە لەنێو ماڵی هەمووان بەردەوام كراوەبێت.

كەناڵی گەلی كوردستان تۆماركەری خەباتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، ئەوەش لە بیرناكەین ئەم كەناڵە دیارییە جوانەكەی سەرۆك مام جەلال_ە  كە كردیە قوتابخانە بۆ پێگەیانی میدیاكاران. 

دووبارە پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان ...

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی


‎ ستران عەبدوڵڵا: گەلی كوردستان رووی لە نوێكاری و پێشكەوتنە

-بەڕێز بەڕێوبەری گشتی سەتەلایتی گەلی كوردستان، هەڤاڵ بورهان حاجی عەلی
-خوشك و برایانی خۆشەویست لە كەناڵی دایك،
كەناڵی پێشمەرگە قارەمانەكانی گەلی كوردستان.

ساڵڕۆژی گەلی كوردستان و هەڵكردنی مۆمی 32 ساڵەی خزمەتی دێرینتان پیرۆز بێت. ئەمساڵ شاشەی گەلی كوردستان زیوین و ئێچدییە و لە رووی ناوەرۆكیشەوە رووی لە نوێكاری و پێشكەوتنە، بە رەچاوكردنی سەنگینی و ئیلتیزامی سیاسی لە مێژینەی راگەیاندنی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دەستتان خۆش بێت و سەركەوتوو بن. هەموو راگەیاندنی یەكێتی و بە تایبەتیش كەناڵی دایك، ئەركی زیاتر و زیاتری لەسەر شانە. هیوام وایە لە ساڵی نوێتان بازێكی تر بەم كاروانە میدیاییە بدەن .

لەگەڵ رێزدا..
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی رێکخستن

پەیامی مەکتەبی ڕێکخستن بەبۆمەی ٣٢هەمین ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستانەوە
بەڕێزان بەڕێوبەرو کادروکارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان

بەبۆنەی ٣٢ساڵ بەسەر تێپەڕاندنی ئەم کەناڵەئازیزەوە گەرمترین پیرۆزبای ئەم یادە پیرۆزەتان لێدەکەین، هیوای سەرکەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازین 
ئومێدەکەین ئەم کەناڵە ئازیزە بەردەوام بێت وهەمیشە بەدرەوشاوەی  بمێنێتەوە وخەرمانی بەرەکەت بێت ، کەناڵی گەلی کوردستان ئەوکەناڵە بەنرخ و ئازیزەیە کەیەکەمین کەناڵی کوردی بینراو و بیستراوی دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی ساڵی (١٩٩١  )کە  و یەکێکە لە شانازیەکانی ڕاگەیاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وکەناڵی هەموو گەلی کوردستان بوە بەبێ جیاوازی  بەکەناڵی دایک ناسراوەو گرنگترین سەرچاوەی گەیاندنی زانیاریەکان بوە  ڕاستگۆیانە بۆ هەموو خەڵک بوۆیە بوەتە جێگەی متمانەی کۆمەڵانی خەڵک . وە خوێندنگەیەکی گەورەشبوە بۆمیدیاکارانی یەکێتی بەتایبەتی و میدیاکارنی کوردستان بەگشتی کەئەمەش  سەروەریەکی گەورەیە بۆئەم کەناڵەئازیزە ویەکێتی نیشتمانی کوردستان کەتوانی مەڵۆیەکی گەورەبخاتەسەر خەرمانی میدیای کوردی جارێکی تر پیرۆزەو دەستی ماندونەبونتان بەرزدەنرخێنین 

مەکتەبی ڕێکخستن

زاگرۆس لەتیف رەشید: هەمووان شانازی بە گەلی كوردستانەوە دەكەین


خوشكان و برایانم لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان
پیرۆزبایی
بەناوی خۆم و سەرجەم كارمەندانی دەزگای میدیایی كوردساتەوە پیرۆزبای دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستانتان لێ دەكەم هیوادارم هەمیشە سەركەوت بن گەلی كوردستان لە قۆناغ و سەردەمێكدا دروست بووە كە هەموومان شانازی بەو كەناڵە جوانەوە بكەین ئێمە لە دەزگای میدیایی كوردسات هەمیشە لەگەڵتان و هاوكار و هاوئاهەنگ دەبین دووبارە پیرۆزە ساڵیادی دامەزرادنتان.

براتان
زاگرۆس لەتیف رەشید
بەڕێوەبەری گشتی دەزگای میدیایی كوردسات

 

دەقی پیرۆزبایی بێستون سابوراوایی....

 

هەڤاڵی بەڕێز کاک بورهانی حاجی عەلی
خوشکان و برایانم لە تەلەفزیۆن و سەتەلایتی گەلی کوردستان
دوای سڵاو و حورمەت
بەگەرمی پیرۆزبایی سیودووهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانتان لێ دەکەین..
جێی ئاماژەیە لێرەدا بیر هەمووانی بهێنینەوە کە بڕیاری بەڕێز مام جەلال بۆ دامەزراندنی ئەم تەلەفزیۆنە سەنگینە لە ڕۆژگارێکدا بوو کە هەر بیرکردنەوە لە دامەزراندنی تەلەفیزیۆن بەتایبەت دوای تێپەڕبوونی ساڵونیوێک بەسەر ڕاپەڕیندا زیاتر لە خەیاڵ دەچوو ، بەڵام سەرۆک مام جەلال کردی بە واقیع و ئەو سەروەریەشی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تۆمار کرد کە شانازی دامەزراندنی یەکەم تەلەفزیۆنی ڕاستەقینەی کوردایەتی بە یەکێتی ببڕێت و  دەستەی دامەزرێنەری تەلەفزێۆنەکەش ناویان بێچێتە دەفتەری داهێنان و بلیمەتکارییەوە و ، کادر و کارمەندانی دوای ئەوانیش ڕێز و تەقدیری بەردەوامیپێدانی بەرنامە و کارەمولتەزیمەکانی تەلەفزیۆنەکەیان پێ ببەخشرێت کە تاکو ئێستاش بەردەوامیی هەیە..
ئێمە هیوای فراوانکردنی زیاتری مەودای کارکردن و گەشەپێدانی زیاتر بۆ ئەم دەزگا میدیاییە خۆشەویستە و،  بۆ ئێوەی هەڵسوڕێنەرانی تەلەفزیۆنەکەش ساغی و سەلامەتی دەخوازین..
لەگەڵ  ئەوپەڕی ڕێزدا

د.بێستون سابوراوایی
ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)
لێپرسراوی ئەکادیمیای پێگەیاندنی کادران
2023/9/11


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket