لەسەر داوای یەکێتی وەفدێکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دێتە کەرکوک
کوردستان 03:17 PM - 2023-09-10
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت
لەسەر داوای
یەکێتی، وەفدێکی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەردانی کەرکوک دەکات و لەو
رووداوانە دەکۆڵێتەوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شارەکە روویاندا و بەهۆیەوە
چوار گەنج شەهیدبوون و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتریش هەر
لەسەر داوای یەکێتی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی لەو رووداوانەدا بوونە
قوربانی وەک شەهید ناوەکانیان تۆمار بکرێت و مامەڵەیان بۆبکرێت.
ئاسۆ مامەند کارگێڕی
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لە کەناڵێ
کوردسات نیوز رایگەیاند: "وەک نوێنەری یەکێتی بەشداربووین لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی
بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق بەڕێوەچوو، لە
کۆبوونەوەکەدا وەک یەکێتی راپۆرتێکمان لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە پێشکەش بە هاوپەیمانێتی
بەڕێوەبردنی دەوڵەت کرد و ئەوانیش لەسەر داوای ئێمە بڕیاریاندا رۆژی دووشەممە،
وەفدێک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوە نەخوازراوەکەی چەند رۆژی رابردووی کەرکوک بنێرنە
شارەکە".
"هەر لە
راپۆرتەکەماندا تەئکیدمان کردەوە کە پێویستە ئەوکەسانەی تێوەگلاون لە شەهیدکردن و
برینداربوونی گەنجانی شارەکە رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا
بکرێت، هەروەها ئاماژەمان بەوەشدا کە کورد لە پۆستە ئیداری و ئەمنییەکانی شارەکە
مافی خۆی پێنەدراوە و پێویستە ئەو مافانەی بۆبگەڕێتەوە"، ئاسۆ مامەند
وادەڵێت.
دەشڵێت: "داواشمان
کرد هێزێکی ئەمنی لە پێکهاتەکانی کەرکوک دروستبکرێت کە تەنها ئەرکیان پاراستنی شارەکە
بێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی هەموو پێکهاتەکانی شارەکە ئەو هێزە بە هی خۆیان بزانن و
ئاسودەبن لەگەڵیاندا".
ئەو گرژیی
و ئاڵۆزییانەی ماوەی رابردووی كەركوك کە لەسەر بارەگایەكی پارتی و ناكۆكی سیاسی
سەریهەڵدا، تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بوو، كە
شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆکایەتییەکی عیراق بەڕێوەچوو، تێیدا نوێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان راپۆرتێکیان پێشکەش کرد و تەئکیدیان لە ئارامی شاری کەرکوک کردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

