لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی سه‌دام ته‌نها سه‌رۆك مام جه‌لال-ی نه‌گرته‌وه
کوردستان 10:51 AM - 2023-09-08
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
له رۆژی هه‌شتی ئه‌یلوولی
ساڵی 1988 واتا 35 ساڵ پێش ئێستا، حزبی به‌عس كۆبووه‌وه و بڕ‌یاری لێبووردنی گشتی
بۆ هه‌موو كورده‌كانی عیراق ده‌ركرد، جگه له یه‌ك كه‌س، كه بێبه‌ش بوو له‌و بڕ‌یاره،
ئه‌ویش سه‌رۆك مام جه‌لال بوو.
به‌پێی ئه‌و بڕ‌یاره‌ی به
ناونیشانی (لێبووردنی گشتی و فراوان بۆ هه‌موو كوردانی عیراق) له ئه‌یلوولی ساڵی
1988 ده‌ركراوه، تێیدا هاتووه: "به پشتبه‌ستن به بڕ‌گه‌ی (1) له مادده‌ی
42، له ده‌ستووری عیراق، ئه‌نجومه‌نی شۆڕ‌ش (ثوره) له دانیشتنی رۆژی 8ی ئه‌یلوولی
1988 بڕ‌یاریدا، هه‌موو ئه‌و كورده عیراقییانه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
شۆڕ‌ش له رێكه‌وتی 6ی ئه‌یلوولی 1988 ده‌یانگرێته‌وه، به‌ر لێبووردنی گشتی و
فراوان ده‌كه‌ون له هه‌ر كارێك، كه یاسا سزای بۆ داناوه، كه پێش بڕ‌یاره‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕ‌ش له 6ی ئه‌یلوولی 1988 ئه‌نجامدرابێت، گه‌ر له
ده‌ره‌وه یاخود له ناوه‌وه‌ی عیراق بووبن، به‌ڵام بكوژی به‌ئه‌نقه‌ست و ئه‌وانه‌ی
دزییان كردووه، به‌ده‌رده‌بن له‌م بڕ‌یاره".
له به‌شێكی تری بڕ‌یاره‌كه‌دا
هاتووه: "هه‌موو كوردێك كه مه‌حكوم بێت، یاخود راگیرابێت، به‌ر لێبووردنی
گشتی ده‌كه‌وێت و دۆسیه‌كه‌ی داده‌خرێت و ئازاد ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش گه‌ر مه‌حكوم نه‌بن
یان رانه‌گیرابن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دیكه، كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕ‌ش له
6ی ئه‌یلوولی 1988 باسینه‌كردبێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش، كه تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست،
یان دزیكردن سزادراون له‌و بڕ‌یاره بێبه‌شده‌كرێن".
له بڕ‌گه‌ی سێیه‌می بڕ‌یاره‌كه‌دا
هاتووه: "ئه‌م لێبووردنه گشتییه، ته‌نیا (خیانه‌تكار) جه‌لال تاڵه‌بانی ناگرێته‌وه".
دوای نزیکی 17 ساڵ لە
دەرکردنی ئەو بڕیارە، سەرۆك مام
جەلال لە 6 ی نیسانی 2005، دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆمەڵەی
نیشتمانیی عیراقەوە، پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقی پێدرا، بەوەش بوو
بە یەكەم سەرۆكی كورد لە مێژووی سیاسی عیراقدا كە پۆستی سەرۆكی وڵات بگرێتە دەست،
هەروەها یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
مێژووی دروستبوونی عیراقەوە لە بیستەكانی سەدەی رابردووەوە، هەروەها بۆ ماوەی دوو
خول بەردەوام بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

