رۆژی ره‌شی 6ی ئه‌یلول
کوردستان 01:34 PM - 2023-09-06سلێمانی
له نیسانی 1929 دا شه‌ش په‌رله‌مانتاری كورد، له‌ئه‌نجومه‌نی
عیراقدا یاداشتێكی گرنگیان دا به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ده‌رباره‌ی مافه‌كانی
كورد. جارێكی دیكه له‌ساڵی 1930دا دووباره نوێنه‌رانی كورد، راپۆرتێكیان پێشكه‌شی
نوێنه‌ری باڵا كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش ئاوڕیان لێنه‌درایه‌وه. بۆ جاری سێیه‌م له‌مانگی
ئازاری 1930دا هه‌مان ده‌سته راپۆرتێكی دیكه‌یان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق كرد و داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیان ده‌كرد. ناوه‌رۆكی
ڕاپۆرته‌كه چه‌ند داواكارییه‌كی تێدا بوو كه بریتی بوون له:
1. دروستكردنی لیوایه‌كی نوێ، كه دهۆك مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی
بێت.
2. دامه‌زراندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی مه‌عاریفی كوردستان،
كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كورد بێت.
3. یه‌كخستنی ئیداره‌ی هه‌ر چوار لیواكه (سلێمانی، كه‌ركوك،
هه‌ولێر، دهۆك).
4. ته‌رخانكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ كوردستان.
داواكارییه‌كانی نوێنه‌رانی كورد بووه هۆی ناڕه‌زایی
و گله‌یی عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته‌كان كه (یاسین الهاشمی) سه‌رۆكی (حزب الشعب)
نوێنه‌رایه‌تی ده‌كردن.
كاتێك ده‌نگو‌باسی ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه كه گفتوگۆ
له‌نێوان حكومه‌تی عیراق
و به‌ریتانیادا له‌ئارادایه، به مه‌به‌ستی مۆركردنی په‌یماننامه‌یه‌كی نوێ، كه ده‌بێت
به‌پێی ئه‌و په‌یماننامه نوێیه ئینتیدابی ئینگلیز له‌عێراقدا كۆتایی پێبێت و عیراق
ببێت به‌ئه‌ندام له (كۆمه‌ڵی گه‌لان)دا، ئه‌وه‌بوو له رۆژی 30 حوزه‌یرانی 1930
دا په‌یمانه‌كه مۆركرا.
به‌ڵام كاتێك ناوه‌رۆكی په‌یماننامه‌كه بڵاوكرایه‌وه،
ده‌ركه‌وت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌كورد و مافه‌كانی ناكات، ئه‌مه‌ش وایكرد
ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر سكاڵا و بروسكه و بیرخستنه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عیراق و مه‌ندوبی سامی به‌ریتانیا (هه‌مفریز) بكرێت. كه له هه‌ندێكیاندا به‌ئاشكرا
داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی ده‌كه‌ن، له‌ژێر سایه‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی
گه‌لان)دا.
فه‌رامۆشكردنی داواكان و مافه‌كانی كورد له
چوارچێوه‌ی عیراقدا هاونیشتمانیانی كوردستانی یه‌كده‌نگ كرد، له 10ی ئابی 1930 خه‌ڵكێكی
زۆر له‌سلێمانی له‌پێشوازی وه‌فدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و نوێنه‌ری ئینگلیز وه‌ستابوون
داوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد له‌ژێر سایه‌ی به‌ریتانیادا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق قسه‌ی كرد‌و دوای ئه‌ویش
نوێنه‌ری به‌ریتانیا، به‌هه‌مان شێوه وته‌یه‌كی خوێنده‌وه، دواتریش بۆ جاری دووه‌م
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق قسه‌ی كرد‌و، به‌ڵێنیدا كه حكومه‌تی عیراق گفته‌كانی خۆی
له‌پێش چاو ده‌گرێت، له‌وه‌ڵامدا نوێنه‌ری ئاماده‌بووان به‌رپه‌رچی قسه‌كانی سه‌رۆك
وه‌زیرانی دایه‌وه و داوای دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌كرد بۆ
كوردستان، ئه‌و حكومه‌ته‌ش كه بۆ كورد پێكده‌هێنرێت پێویسته بخرێته نێو خاڵه‌كانی
په‌یمانه‌كه‌ی (1930)ه‌وه.
بێ به‌ڵێنی حكومه‌تی عیراق رێخۆشكه‌ربوو بۆ
خۆپیشاندانی 6ی ئه‌یلولی 1930
ئه‌مڕۆ كه 93 ساڵ به‌سه‌ر خۆپشاندانی به‌رده‌كی سه‌رای
شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت كه هاونیشتمانیانی سلێمانی له‌پێناو به‌جێنه‌گه‌یاندنی
به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌تی عیراق
رژانه سه‌ر جاده، حكومه‌تی فاشیست له‌به‌رامبه‌ردا بۆ كپكردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران
به چه‌ك وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانی دایه‌وه و زیاتر له 13 خۆپیشانده‌ران شه‌هید
كران و ده‌یانیش برینداربوون و زۆرێك له خۆپیشانده‌رانیش راپێچی زیندان كران.
گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو قوربانی ده‌ستی ده‌وڵه‌ته
داگیركه‌ره‌كانی بووه‌و له‌ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌كیش له به‌رامبه‌ر
داواكاری مافه ره‌واكانی خۆیدا چه‌وسێنراوه‌ته‌وه و بووه‌ته قوربانی.
قوربانییه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی،
له هه‌ر ئان و ساتێكیشدا كه توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر و گه‌لی كورد گه‌یشتووه‌ته راده‌ی
ته‌قینه‌وه، به‌ڵێنه بێ بنه‌ما و ناڕاسته‌كانی حكومه‌ته فاشیسته‌كانی عیراقیش
بۆ دامركاندنه‌وه ئه‌و توڕه‌ییه ئاماده‌یی هه‌بووه و دواتریش سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێنه‌كردنی
به‌ڵێنه‌كانیان بۆ گه‌لی كورد، خه‌ڵكی كوردستانیان تۆپباران و قه‌تڵ و عام كردووه.
راپه‌ڕینی 6ی ئه‌یلولی 1930ی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی
له6 ی ئه‌یلولی ساڵی 1930 كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی
ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به هه‌ڵنه‌بژاردنی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی شاری سلێمانی بۆ
پارله‌مانی عیراق و پشتگوێ خستنی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد له‌په‌یمانی (عیراق-
به‌ریتانیا) دا، له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی ده‌ستیانكرد به‌هوتافكیشان دژی
حكومه‌تی پادشایه‌تی عیراق، حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ش به‌ده‌ستڕێژی گولـله وه‌ڵامی
خۆپیشانده‌رانی دایه‌وه‌و له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ساته‌دا نزیكه‌ی (45) هاووڵاتی
شه‌هید و ( 195) كه‌سی تریش برینداربوون، هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌سیش ده‌ستگیر كران
له ناویاندا بێكه‌سی شاعیر بوو، ئه‌م ڕۆژه له‌مێژووی گه‌لی كورددا به‌ڕۆژی ره‌شی
(6)ی ئه‌یلول ناسراوه.
كاتێك هه‌واڵی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی به مه‌لیك مه‌حمود ده‌گه‌یه‌نرێت،
راسته‌وخۆ راپه‌ڕین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پێنجوێن ئازاد ده‌كه‌ن و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی
پله‌داری كورد له ناو سوپای عیراقه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه شێخ مه‌حمودو
پشتیوانی له شۆڕشه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی ناسراوی سلێمانی و كوردستان به‌هۆی خۆپیشاندانی 6ی ئه‌یلول
ده‌ستگیركران، ئه‌وانیش (تۆفیق قه‌زاز، عه‌زمی به‌گی بابان، شێخ قادر شێخ سه‌عید
حه‌فید، عیزه‌ت به‌گی وه‌سمان پاشا، شێخ محه‌مه‌دی گوڵانی، حه‌مه‌ئاغای ئه‌وره‌حمان
ئاغا، حه‌مه‌ێاڵح به‌گی حه‌مه عه‌لی به‌گ، مه‌جید ئه‌فه‌ندی، ره‌مزی فه‌تاح، عه‌بدولره‌حمان
ئاغای ئه‌حمه‌د پاشا، فایه‌ق به‌گ).
دواتر له‌ساڵی
1931دا كاتێك مه‌لیك مه‌حمود نامه‌یه‌ك بۆ مه‌ندوبی سامی به‌ریتانی ده‌نوسێت،
تیایدا كۆنوسێكی دانوستان له چوار خاڵدا ده‌خاته‌ڕوو بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی
كوردی و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عیراق و تیادا داوا ده‌كات:
1. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له زاخۆوه تا پشتی خانه‌قین، هیچ عه‌ره‌بێكی
(نه عه‌سكه‌ری وه نه‌مه‌ده‌نی) له‌م شوێنه‌دا نه‌مێنێ.
2. ئه‌م ناوچه‌یه (كوردستان) له‌ژێر چاودێری به‌رتانیادا بێت، تاكو (كۆمه‌ڵی ئه‌قوام)
بڕیارێكی له‌سه‌ر ده‌رده‌كا.
3. ئه‌وانه‌ی به‌هۆی شۆڕشی به‌رده‌ركی سه‌راوه (له خۆپیشاندانی 6ی ئه‌یلول) ده‌ستگیركراون،
ئازادبكرێن.
4. هه‌ر ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌رێكی كورد كه له (عه‌ره‌بستان) كارده‌كه‌ن،
بنێردرێنه‌وه بۆ كوردستان.
ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵات به‌زه‌بری چه‌ك خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سلێمانییان سه‌ركوتكرد،
نه‌یانده‌زانی كه خه‌ڵك بێده‌نگ نابن له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و شۆڕشی مه‌لیك
مه‌حمود له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی كۆنیان به‌كارده‌هێنا،
توانییان به‌ره‌و كه‌ركوك به‌ڕێ بكه‌ون و له شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان داستانی
قاره‌مانیی تۆماربكه‌ن.
گرنگترین سیفه‌ته‌كانی ئه‌م چالاكییه جه‌ماوه‌رییه‌ی شاری سلێمانی خۆی له‌وه‌دا
ده‌بینێته‌وه خۆپیشاندانه‌كه به خاڵی وه‌رچه‌رخانی خه‌باتی چه‌كداری بۆ خه‌باتی
مه‌ده‌نی داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه رێبه‌رێتی ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان كردووه له ده‌سته‌بژێری
كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی بواری (رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی
و بازرگانی...هتد)ی شاری سلێمانی و كوردستان بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یه‌كێتی به‌كاندیدی گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان ده‌چێته ناو توێژه‌رانی جیهانه‌وه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20