پارتی ئهجێندا لهبارهگاوه بۆ بارهگا جێبهجێ دهكات
کوردستان 11:59 AM - 2023-09-06
PUKMEDIA
خۆپیشاندان و لۆگۆی پارتی
پارتی له بهغدا بارهگای دهسوتێت و لهكهركوك خۆپیشاندان دهكات، ئهمهش ئهجێندای ئهو حزبه دهردهخات كه بۆ وڵاتانی دهرهكی لهكهركوك جێبهجێی دهكات، ئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتیش دهڵێت: "پارتی ئهجێندای ئیقلیمی بۆ سڕینهوهی ناسنامهی كوردبوونی كهركوك جێبهجێ دهكات".
پارتی سەرکەوتنی یەکێتی لە کەرکوک پێ هەزم ناکرێت
رابیحە حەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پارتی ئەجندای ئیقلیمی لە چوارچێوەی بارەگایەکدا لە کەرکوک
جێبەجێ دەکات، ئەگەر وا نییە، بارەگاکەی لە بەغدا کە موڵکی خۆی بوو، سوتێنرا، تەنها
بەیاننامەیەکی شەرمنانەی لەسەر دەرکرد، بەڵام لە ئێستادا بۆ وەرگرتنەوەی بارەگایەک
کە موڵکی خۆی نییە، خوێنی گەنجانی کەرکوک دەرێژێت".
"پارتی دەزانێت یەکێتی حزبی یەکەمە لە کەرکوک، ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاکانی عیراق بکرێت دەتوانێت پارێزگاری شارەکە وەربگرێت، بۆیە هەموو هەوڵێک
دەدات، کە ئاژاوە لە کەرکوک دروست بکات و بەو بیانوەوە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن
لەو پارێزگایە دەدات، ئەمەش هەڵوێستی هەمیشەیی پارتی بووە بۆ یەکێتی و
کەرکوکییەکان"، رابیحە حەمەد وای وت.
کەرکوکییەکان هۆشیارترن لە ئەجێندای پارتی
پارتی کار لەسەر تێکدانی دۆخی کەرکوک دەکات بە فیتی وڵاتان، بەڵام هۆشیاری
خەڵکی کەرکوک لەوە زۆر زیاترە کەلەو سیاسەتە هەڵەیەی پارتی تێنەگەن.
عومەر رەزا مامۆ چاودێری سیاسی لەبارەی سیاسەتی خراپی پارتی لە کەرکوک بە سایتی
رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پارتی
لەبەغدا بارەگای دەسوتێت، بەڵام لە کەرکوک خۆپیشاندان دەکات، ئەمەش ئەو سیاسەتە
هەڵەیەی پارتی_مان نیشان دەدات، کە لە کەرکوک بە فیتی وڵاتان جێبەجێی دەکات،
هەرچەندە خەڵکی کەرکوک زۆر لەوە هۆشیارترن کە لەو ئەجندایەی پارتی تێنەگەن، بەڵام
پارتی بەم کارەی مەڵۆیەکی تری خستە سەر خەرمانی ناپاکی بۆ کەرکوک".
"خۆپیشاندانەکەی کەرکوک، بەفیتی پارتی لە ناوچەیەکی کەرکوک ئەنجامدرا،
کە بووە هۆی بارگرانی زۆر بۆ بازرگانان و خەڵکی شارەکە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە
پارتی دەیەوێت ژیان و گوزەرانی بازرگانان و خەڵک تێکبدات، چونکە پارتی بۆ کەرکوک
هەمیشە بیری لای داهاتەکەی بووە نەک خەڵکەکەی"، عومەر رەزا مامۆ وای وت.
یەکێتی کوردستانی بونی کەرکوک دەپارێزێت
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق 18 ساڵە لە کەرکوک بە بیانوی
جیاجیا ئەنجام نەدراوەو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە کە
لە هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاکەدا کوردستانی بونی شارەکە بسەلمێنێتەوە،
پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە دیاری بکات، لەبەرامبەردا پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەجێندای ئیقلیمی لە کەرکوک جێبەجێ دەکات و هەموو هەوڵێک دەدات ئاژاوە بخاتە
شارەکەوە، بۆ ئەوەی ناسنامەی کوردبونی شارەکە بسڕێتەوە، تەنها لەپێناو ئەوەی یەکێتی
حزبی یەکەمە لەو شارە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەموو نەهامەتییەکاندا پشتیوانی کەرکوکییەکان
بووە و هەرگیز وەک هەندێک لایەن کەرکوکی لە تەنگانەدا جێ نەهێشتوە، بەرگری کەرکوک
لە تیرۆرستان نوێترین نمونەیە کە یەکێتی بۆ ئەو شارە داویەتی و چەندین شەهیدی داوە، لەئێستاشدا کە
بڕیار دراوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەبچێت، یەکێتی هەوڵی پێکەوە
ژیانی زیاتر لەو شارە دەدات و دەیەوێت ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک بپارێزێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

