پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركوك پارتی ئاژاوه‌ی نایه‌وه
کوردستان 09:44 AM - 2023-09-04
PUKMEDIA
شاری کەرکوک لەکاتی دروستبوونی ئاڵۆزییەکاندا
پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خه‌ڵكی كه‌ركوكی جێهێشتووه‌و ئێستاش كه بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ئه‌نجامبدرێت هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی بۆ شاره‌كه ده‌دات، به‌ڵام پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركوك ئاژاوه‌ی دروستكرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایە له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی پارتی له كه‌ركوك نه‌بووە ئه‌و شاره ئارام بووە.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا كه‌ركوكییه‌كانی جێنه‌هێشتووه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقیش داوای كرد حزبه كوردستانییه‌كان یه‌ك لیستیان له‌كه‌ركوك هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگی كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌ڵام پارتی رێگربوو، له‌ئێستاشدا هه‌ر به‌رێگرییه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و له‌نوێترین هه‌ڵوێستیدا به‌رامبه‌ر كه‌ركوكییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گایه‌كی، ئاڵۆزی خسته ناو شاره‌كه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه چوار گه‌نجی شاره‌كه شه‌هیدكران و زیاتر له 15 هاووڵاتیش برینداربوون.
پارتی پێشتر ده‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك
د. ره‌مه‌زان جه‌باری كارگێڕ‌ی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك-ی یه‌كێتی له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌یتوانی له‌رێگای حكومه‌تی عیراق و دوور له شه‌ڕ‌و و ئاژاوه‌گێڕ‌ی به‌ڕ‌ه‌سمی باره‌گاكانی وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و تێكدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ئه‌جندای خۆی خزاندوه‌ته ناو داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و ئاڵۆزی له‌كه‌ركوك دروستكرد كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی 4 هه‌ڤاڵی یه‌كێتی و زیاتر له 15 هاووڵاتی".
"له كاتێكدا له‌ناو فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركوكدا 30 پاراستنی پارتی ده‌وام ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان كردنه‌وه‌ی باره‌گاكه‌ی كردووه‌ته بیانوو بۆ تێكدانی شاره‌كه، بۆیه خه‌ڵكی كه‌ركوك دڵگران و ناڕ‌ازین له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی كه پارتی له كه‌ركوك دروستیكردووه و ئه‌وه‌ی روویدا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌بوو بۆ كه‌ركوكییه‌كان".
پارتی له‌كه‌ركوك باره‌گای هه‌یه‌و بیانو ده‌گرێت
گومان ده‌كرێت دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له كه‌ركوك ده‌ستێكی شۆڤێنی و هاوكاری لایه‌نێكی حزبه كوردستانییه‌كانیشی له‌پشته‌وه بێت، كادرێكی پێشكه‌وتوی یه‌كێتی_ش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پارتی كردنه‌وه‌ی باره‌گای ده‌ویست ده‌یتوانی له‌ڕ‌ێی ئیداره‌ی شاره‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، له‌كاتێكدا پارتی له‌كه‌ركوك باره‌گای هه‌یه و ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی مه‌سعود بارزانیشی پێدا هه‌ڵواسیوه".
عه‌بدوڵڵا میروه‌یس كادری پێشكه‌وتوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شاری كه‌ركوك به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌جندایه‌كی سیاسی له‌پشت رووداو و ئاڵۆزییه‌كانی شاری كه‌ركوكه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر پرسی كردنه‌وه‌ی باره‌گا بووایه ده‌یانتوانی له‌ڕ‌ێگای ئیداره‌ی شاره‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، له‌كاتێكدا پارتی له‌كه‌ركوك باره‌گای هه‌یه و ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی مه‌سعود بارزانیشی پێدا هه‌ڵواسیووه‌و كه‌سیش رێگرییان لێناكات".
"دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له كه‌ركوك ده‌ستێكی شۆڤێنی و هاوكاری لایه‌نێكی كوردستانی له‌پشته‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت خوێنی خه‌ڵكی كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێت، باجه‌كه‌ی ده‌دات".
هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوییه‌كان روون و دیاره‌و چه‌ندینجار مه‌ترسی داعشی له‌و شاره دوورخسته‌وه‌ته‌وه، دوای لاوازبوونی داعش‌یش چه‌ندینجار یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵیدا كه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه له‌پێناو خه‌ڵكی كه‌ركوك كه‌وتنه‌وه‌گه‌ڕی پرۆژه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام پارتی به بردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه رێگربووە.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی كوردی له كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌وێت، بۆئه‌مه‌ش هه‌نگاوی كرده‌یی زۆری ناوه كه نوێترین نموونه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، به‌ڵام هه‌رجاره‌و به‌بیانوویه‌ك پارتی ئه‌و یه‌كده‌نگییه‌ی په‌رت كردوه‌و هه‌وڵی نانەوەی ئاژاوه‌ی له‌و شاره داوە، چونكه ده‌زانێت لایه‌نگری له‌وشاره زۆر كه‌مه‌و نایه‌وێت هیچ لایه‌نێكی دیكه له‌و شاره ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و كورد پێكهاته‌ی یه‌كه‌م بێت له‌كه‌ركوك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

