یه‌كێتی ئارامی و پارتی گرژی له‌كه‌ركوك ده‌وێت
کوردستان 12:24 PM - 2023-09-03
PUKMEDIA
شاری کەرکوک لەکاتی گرژی و ئاڵۆزییەکان
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه پارتی و چه‌ند لایه‌نێكی شۆڤێنی به‌مه‌به‌ست و سیناریۆی جۆراوجۆر كێشه و گرفت بۆ ھاووڵاتیانی كه‌ركوك دروستده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌و بووه‌تە هۆی داخستنی رێگایی سه‌ره‌كی كه‌ركوك-هه‌ولێر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ره‌وه. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی گرژی ئاڵۆزییه‌كان له‌شاری كه‌ركوك، هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، به‌جۆرێك مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كان و كادرانی یه‌كێتی دژی ئه‌و باردۆخه نه‌خوازراوه وه‌ستانه‌وه.
سه‌رۆك بافڵ:قبوڵیناكه‌ین خوێنی گه‌نجه‌كانمان له‌كه‌ركوك بڕ‌ژێت
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند:"ئێمه جگه‌له‌وه‌ی به‌توندی دژی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وت و ناڕ‌ه‌وایه ده‌وه‌ستینه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش قبووڵی ناكه‌ین خوێنی گه‌نجه‌كانمان بڕ‌ژێت و له‌ژێر ناوی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا یاری به چاره‌نووس و ژیانیانه‌وه بكرێت".راشیگه‌یاند:"داواكارم هه‌موو لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌ت حكومه‌تی عیراق به‌زووترین كات رێگری له رژانی خوێنی زیاتر بكات و كۆتایی به‌م دۆخه بهێنێت، هۆشداریش ده‌ده‌ین له‌زووترین كاتدا دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه" .
مه‌كته‌بی سیاسی: كه‌ركوكییه‌كان قوربانی بێباكی سیاسین
هاوكات هه‌ر به‌هۆی دۆخی كه‌ركوكه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تییدا رایگه‌یاند:" بارودۆخی دژواری كه‌ركوك به‌هۆی شه‌ڕكردن له‌سه‌ر باره‌گای حزبی و ململانێی هێزه سیاسییه‌كانی ناو كه‌ركوك درێژه‌ی كێشا‌و، گه‌یشته پێكدادان و به‌ریه‌ككه‌وتن و شه‌هید و برینداریش هه‌یه، كه ئه‌مانه قوربانی بێباكی سیاسی و نیشتمانین".
راشیگه‌یاندووه:"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سێ رۆژه له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كه پێویسته به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و حكومه‌تی خۆی جێبه‌جێ بكات، تا ئاڵۆزییه‌كه سه‌رنه‌كێشێت بۆ به‌ریه‌ككه‌وتن و رژانی خوێنی هاووڵاتیانی كورد و پێكهاته‌كان، به پێچه‌وانه‌وه ده‌كرا به‌لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ پارت و حزبه‌كانی كه‌ركوك گرفتی باره‌گا ته‌شه‌نه نه‌ستێنێ، كه ببێته كێشه‌یه‌كی گه‌وه‌ره له شاره‌كه‌دا".
ئاسۆ مامه‌ند: هیچ باره‌گایه‌ك خوێنی منداڵێكی كورد ناهێنێت
ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركوك كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكه‌وته‌وه و ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕ‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساتدا وتی: " باره‌گایه‌كی پارتی كێشه‌كه‌ی دروست كرد‌و ئێمه بووینایه له‌بری پارتی شۆفڵمان له بیناكانی یه‌كێتی ده‌دا به‌س رێگه‌مان نه‌ده‌دا خوێنی كوردێك له‌كه‌ركوك بڕ‌ژێت، هه‌روه‌ها داوامانكردوه كێشه‌ی باره‌گایه‌ك نه‌بێته ھۆی كێشه له‌نێوان پێكھاته‌كانی كه‌ركوك، چونكه كێشه‌كه گه‌وره بكرێتن چاره‌سه‌ری ئاسان نابێت".
وتیشی:"هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌م ئاڵۆزییه به‌رده‌وام نه‌بێت و زیان به خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌گات، وه‌ك یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ نه‌هێشتنی گرژی و ئاڵۆزی له‌كه‌ركوك، چونكه هیچ شوێن و باره‌گایه‌ك ئه‌وه ناهێنێت خوێنی مناڵێكی كوردی بۆ بڕ‌ێژرێت، لایه‌نێك كار له‌سه‌ر دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزیی له‌كه‌ركوك ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆی".
د. یوسف گۆران: هیچ هێزێك ناتوانێت پێگه‌ی كورد له‌كه‌ركوك لاوازبكات
هاوكات د. یوسف گۆران لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گشتی دیراساتی یه‌كێتی له باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركوك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند: "هیچ لایه‌ن و هێزێك ناتوانێت قورسایی و پێگه‌ی كورد له كه‌ركوك فه‌رامۆش و بێ ئه‌رزش بكات، چاره‌نوسی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی مافه‌كانی كورد ده‌كه‌ن له‌هی رژێمه‌كانی پێشوی عیراق باشتر نابێت".
راشیگه‌یاندووه:"رۆڵی حكومه‌تی فیدراڵی له رێگه‌گرتن له په‌راوێزخستنی پێكهاته‌ی كورد له كه‌ركوك سه‌ره‌كی و جه‌وهه‌رییه و پێویسته ده‌سبه‌جێ به ئه‌ركی ده‌ستوری خۆی هه‌ڵبستێت".
فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق: داوا له هاوڵاتیانی كه‌ركوك ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن
هه‌ر له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌وه فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند:" داخستنی رێگایی سه‌ره‌كی كه‌ركوك-هه‌ولێر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر دژی چۆڵكردنی بینای فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عیراق له كه‌ركوك و ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی به پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ركوك به باردۆخێكی ناجێگردا ده‌بات، بۆیه داوا ده‌كه‌ین رێكاری به‌په‌له بگیرێته‌به‌ر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:" ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق وێڕ‌ای ئه‌وه‌ی دژی داخستنی رێگایی سه‌ره‌كی كه‌ركوك -هه‌ولێرین كه بارگرانی زۆری بۆ هاوڵاتییان دروست كردوه، له هه‌مان كاتیش‌دا داوا له هاووڵاتییانی شاری كه‌ركوك له هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین، دان به خۆیاندا بگرن و رێگه مه‌ده‌ن له‌پێناو مه‌رامی سیاسی هه‌ندێك لایه‌ن سه‌قامگیری كه‌ركوك و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له شاره‌كه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كان: گرژییه‌كانی كه‌ركوك ده‌رئه‌نجامی به‌كه‌م بینینی كورده لای لایه‌نێكه‌وه
له‌دریژه‌ی ناره‌زاییه‌كان دژی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌شاری كه‌ركوك ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندوه:" به‌داخه‌وه جارێكی تر كه‌ركوك به‌هۆی سیاسه‌تی جیاكارییه‌وه ده‌بێته گۆڕ‌ه‌پانی ململانێیه‌كی ناهاوسه‌نگ و ئاسایش و ئارامی شاره‌كه ئه‌شێوێنێت".
راشیگه‌یاندووه:"گرژییه‌كانی كه‌ركوك جارێكی تر ده‌رئه‌نجامی به‌كه‌م بینینی كورد و هه‌وڵی فه‌رزكردنی هه‌ژموون و ئیراده‌ی لایه‌نێكه به‌سه‌ر لایه‌نێكی ره‌سه‌نی پێكهاته‌ی شاره‌كه، به‌داخه‌وه سیاسه‌تی داگیركردنی جاده‌و شه‌قامه گشتییه‌كان له ناو جه‌رگه‌ی گه‌ڕ‌ه‌كه كوردییه‌كاندا درێژكردنه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ژموون گه‌راییه‌و هه‌ر جاره‌ی به‌بیانوویه‌ك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌شاری كه‌ركوك به‌هۆی داخستنی رێگایی سه‌ره‌كی كه‌ركوك-هه‌ولێر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر دژی چۆڵكردنی بینای فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عیراق له كه‌ركوك و ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی به‌پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆك بافڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستوه‌ته‌گه‌ڕ له‌پێناو هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیانی شاره‌كه.
سه‌رۆك بافڵ و سودانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
هاوكات له‌دره‌نگانی شه‌وی رابردوودا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه پێگه‌یشت.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا دۆخی كه‌ركوك گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كراو جه‌خت له‌گرتنه‌به‌ری رێكاری خێرا و پێویست بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه كرایه‌وه.
هاوڕ‌اشبوون لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كان و شه‌هیدبوون و برینداربوونی چه‌ند گه‌نجێكی كورد بكرێت.
سه‌رۆك بافڵ له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا جه‌ختی له پاراستنی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان له كه‌ركوك كرده‌وه و داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد، هه‌موو رێكارێكی پێویست بگرێته‌به‌ر و رێگریی له دروستبوونی دووبه‌ره‌كی و هه‌موو مه‌رامێكی له‌وشێوه‌یه بكات كه سه‌قامگیریی كه‌ركوك و ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بخاته مه‌ترسییه‌وه. هه‌روه‌ها تاوانبارانی شه‌هیدكردن و برینداركردنی گه‌نجانی كورد بدرێنه دادگا.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌مه‌به‌ست هه‌وڵی دروستبوونی ئاژاوه له‌كه‌ركوك ده‌دات و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌جندانی خۆی خزاندوه‌ته ناو داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه خه‌ڵك هان ده‌دات بۆ توندوتیژی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
10:12 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
09:43 AM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاریان دەدرێت
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
09:46 AM - 2025-12-20
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
09:25 AM - 2025-12-20
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
08:37 PM - 2025-12-19
زۆرترین خوێنراو
-
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ ژیانێکی ئاسوودەتر بۆ ئێزدییەکان و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال
کوردستان 07:16 PM - 2025-12-19 -
وەفدێکی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە ئێزدییەکان
کوردستان 05:55 PM - 2025-12-19 -
قوباد تاڵەبانى: جەژنى ئێزی دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی
کوردستان 04:55 PM - 2025-12-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلى پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات
کوردستان 02:58 PM - 2025-12-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

