riklam

تەرمی موعتەسەم ئەکرەم بەخاک سپێردرا

ی ن ک 05:40 PM - 2023-09-02
بەخاکسپاردنی تەرمی موعتەسەم ئەکرەم پاشا سەنگەر

بەخاکسپاردنی تەرمی موعتەسەم ئەکرەم

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەولێر

بە ئامادەبوونی وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی موعتەسەم ئەکرەم, کەسایەتی دیارو ناسراوی شاری ھەولێر و بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عیراق لەگۆڕستانی کارگەی قیری شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 2-9-2023، بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر مەجید حەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ھەولێر ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و رێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و  ھاورێ و کەسوکارەکەی مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی کەسایەتی دیارو ناسراوی شاری ھەولێر و بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق موعتەسەم ئەکرەم لەگۆرستانی کارگەی قیری شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket