"پارتی له‌ڕ‌ێگای حكومه‌ته شكستخوارتووه‌كه‌یه‌وه ھه‌وڵی ھه‌نارده‌ی كێشه ده‌دات بۆ كه‌ركوك"
کوردستان 03:09 PM - 2023-09-02کەرکوک
پارتی
دیموكراتی كوردستان هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی و دروستبوونی كێشه له‌كه‌ركوك ده‌دات،
مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "پارتی له ر‌ێگای حكومه‌تی شكستخواردوی تاككڕ‌ه‌وی
ھه‌رێمه‌وه، ھه‌وڵده‌دات كێشه‌كان، ھه‌نارده‌ی كه‌ركوك بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
كێشه‌و سیناریۆی جۆراوجۆر له‌كه‌ركوك دروسته‌كات، به‌ڵام دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه
كه رێگا ناده‌ین مه‌رامی نه‌یاران جێبه‌جێبكرێت و ئاژاوا و كێشه بۆ شاره‌كه‌مان
دروستبێت".
ده‌قی
روونكردنه‌وه‌كه..
به‌داخه‌وه
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، به‌مه‌به‌ست و سیناریۆی جۆراو جۆر، پارتی دیموكراتی
كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی شۆڤێنی كه‌ركوك، كێشه و گرفت بۆ ھاووڵاتیانی كه‌ركوك درووستده‌كه‌ن.
ئێمه
وێرای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داخستنی ر‌ێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك - ھه‌ولێر، نین و له ر‌ێگای
كه‌ناڵه سیاسی و دیبۆلماسییه جیاوازه‌كانه‌وه، ھه‌وڵی جدیمان داوه و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی
عیراقمان لێ ئاگادار كردۆته‌وه، بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕ‌ێگایه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن، به‌شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی ھاوڵاتیانی كه‌ركوك بێت.
لێره‌وه
بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ڕ‌ای گشتی، رایده‌گه‌یه‌نین:
- پارتی، له ڕ‌ێگای حكومه‌تی شكستخواردوی
تاككڕ‌ه‌وی ھه‌رێمه‌وه، ھه‌وڵده‌دات كێشه‌كان، ھه‌نارده‌ی كه‌ركوك بكات، به‌تایبه‌ت
كه روونبۆته‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له نێو خۆپیشاندانه‌كانن له ھه‌ولێره‌وه
ئاڕ‌استه ده‌كرێن، و ده‌یانه‌وێت، كێشه و پشێوی له نێو نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه
درووستبكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركوك به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكھاته ڕ‌ه‌سه‌نه‌كانی
زۆر ھوشیارن و له مه‌رامی ناحه‌زان تێگه‌یشتون.
- پارتی
و ئه‌و لایه‌نه شۆڤێنییه عه‌ره‌بی و توركمانانه، كه ھاوپه‌یمان و دۆستی یه‌كترن،
كێشه‌یان باره‌گا نییه، چونكه له ئێستادا باره‌گای لق و ناوچه‌كانی چۆڵكراون،
به‌ڵام به‌مه‌به‌ست ناگه‌ڕ‌ێته‌وه ، و ده‌یانه‌وێ به‌و بیانووه، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی
كه‌ركوك تێكبده‌ن.
جارێكی
دیكه دڵنیای به ھه‌موولایه‌ك ده‌ده‌ین، كه ئارامی و خۆشگوزه‌رانی ھاوڵاتیانمان
ھێڵی سوورن، ته‌واوی ھه‌وڵه‌كانی خۆمان
ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، رێگه ناده‌ین مه‌رامی نه‌یاران جێبه‌جێبكرێت
و ئاژاوا و كێشه بۆ شاره‌كه‌مان درووستبێت.
مه‌ڵبه‌ندی
دووی ڕ‌ێكخستنی كه‌ركوكی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2/9/2023
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18