riklam

پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دەزگای میدیایی کەرکوک

کوردستان 09:47 AM - 2023-09-02
یادی دەزگای میدیایی کەرکوک PUKMEDIA

یادی دەزگای میدیایی کەرکوک

ستران عەبدوڵا

لە ساڵیادی دەزگای میدیایی کەرکوکدا چەندین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەرپرس و کارمەندانی کەناڵەکە دەکرێت و هیوای بەردەوامی و کاری باشتریان بۆ دەخوازن.

 

دەقی پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی

 

بەڕێزان سەرپەرشتیار و کادر و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کەرکوک 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئەم دامەزراوە میدیایی و دیارییە بە نرخەی سەرۆک مام جەلال بۆ کەرکوکییەکان لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیوای گەشەسەندنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

کەناڵی ئاسمانی کەرکوک سەروەرییەکی دیکەی میدیایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ خزمەتی پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری، لە روانگەی ئەوەی بۆ قۆناغی داهاتوو کەرکوک و کەرکوکییەکان شایانی میدیایەکی بەهێزترن، بۆیە چاوەڕوانیمان لەئێوەی دڵسۆز ئەوەیە لە پلان و هەنگاوەکانی ساڵی نوێی کارکردنتاندا وەڵامدەرەوەی خواست و ویستی وەرگرەکانتان بن، چونکە بڕوامان وایە ئەو پشێویی و بۆشاییە میدیاییەی دروست بوە تەنها بە دەزگای میدیایی کەرکوک پڕدەکرێتەوە، بۆ ئەو هەنگاوەش هەر ئەرکێکمان پێبسپێرن وەک هەمیشە لە خزمەت کەرکوکییە خۆشەویستەکاندا دەبین.

دووبارە ئەم ساڵیادەتان لێ پیرۆزبێت، هەمیشە سەركەوتووبن لەجێبەجێکردنی ئەركی گەیاندنی راستییەكان بە وەرگرانتان. 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

دەقی پیرۆزبایی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ....

دەرباز کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە کەناڵی ئاسمانی کەرکووک دەکات
بەڕێزان: سەرپەرشتیارو ستافی کەناڵی ئاسمانی کەرکووک
دوانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کەرکووک لە ئێوەو سەرجەم کارمەندان و ستافی کەناڵەکەتان پیرۆز دەکەم و ئومێدی هەمیشە سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
کەناڵی ئاسمانی کەرکووک دیاری جەنابی مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ خەڵکی دڵسۆزو قارەمانی کەرکووک، لە ماوەی (١٢) ساڵی تەمەنی کارکردن وەک کەناڵێکی پیشەیی توانیویەتی خزمەتی سەرجەم پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکانی شارەکە بکات و دەنگ و رەنگی هەمووان بێت.
وێڕای دووبارە پیرۆزباییم، ئومێد دەکەم کەناڵەکەتان بەردەوام بێ لە خزمەتکردنی کەرکووک و سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی تر و پیشەییانەو نەتەوەییانە کاربکەن بە ئامانجی گەیاندنی دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی شارەکە.

دەرباز کۆسرەت رەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

دەقی پیرۆزبایی لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن....

پیرۆزبایییەکی ئێچدیانە لە مینبەری پێکەوە ژیان 

هەڤاڵ عیماد ناسح سەرپەرشتیار و هەڤاڵانی دەزگای میدیایی کەرکوک 
ساڵیادی دیارییە بە نرخەکەی سەرۆک مام جەلال و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانتان پیرۆز بێت کە ئەمساڵ هەموو بەشەکانی گەشەیەکی چۆنایەتی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیووە. لە ئێچدیی رەونەقی شاشەکەیەوە بۆ ئێچدی ناوەرۆکی بەرنامەکانییەوە. ئەمەش بە ماڵداری دارایی  و خاوەندارێتیی خوشک و براکانمان لەکەرکوک و پشتیوانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی و هاوکاری روناکبیران و رۆژنامەنووسانی کەرکوک هاتۆتە دی. 

هیوادارم دیاری یادی ئەمساڵ گواستنەوەتان بێت بۆ شوێنی تازەتان کە بەشی فراوانبوون و پەرەپێدانی دامەزراوەی میدیاییتان بێت. هێشتا زۆرتان و زۆرمان ماوە کەرکوک شایانی میدیایەکی بەهێزترە و ئەم ئەرکەش هەر بە دەزگای میدیایی کەرکوک دەکرێت.
جارێکی تر پیرۆزە
ستران عەبدوڵلا
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢-٩-٢٠٢٣

 

پیرۆزبایی مەکتەبی رێکخستن

بەڕێز بەرێوبەری گشتی وکادروکارمەندان ومیدیاکارانی دەزگای میدیایی کەرکوک 

بەبۆنەی ١٢ی ساڵ تێپەڕبون بەسەر دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوکەوە بەناوی لێپرسراو و تەواوی کادروکارمەندانی مەکتەبەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوبەرو تەواوی کادروکارمەندان ومیدیاکارانی ئەم دەزگا ئازیزە دەکەین و خوازیارین دەزگای میدیایی کەرکوک بەردەوام بێت لەپەخشی بەرنامە بەپێزەکانی و گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکانی بەڕاستگۆیانە وەک پیشەی هەمیشەیی ئەم کەناڵە، بۆیە دەتوانین بڵیین کە یەکێکی ترە لەسەروەرییەکانی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەشانازییەکی ئەم دەزگایە جیاوازی نەکردنە لە پەخشی بەرنامەکانیدا کە جگە لەزمانی کوردی پەخشی بەرنامەکانی بە زمانەکانی عەرەبی وتورکمانی و سریانی دەکات و دیاری سەرۆک مام جەلالە بۆ هەموو خەڵکی کەرکوک بەبێ جیاوازی.
  لەکۆتایدا ئومێد دەکەین  نوێکاری و داهێنانی نوێ لەپەخشی بەرنامەکانیدا بکات وبەبوێری وڕاستگۆیانە بمێنێتەوە دووبارە پیرۆزە.

مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پیرۆزبایی سەركەوت زەكی    

بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و كادر و كارمەندانی
دەزگای میدیایی كەركوك


بەبۆنەی 12 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیای كەركوكەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یادە لەبەڕێوەبەری گشتی و كادر و كارمەندان و میدیاكارانی دەزگای میدیایی كەركوك دەكەم.
دەزگای میدیای كەركوك یەكێكە لەدیارییە بەنرخەكانی سەرۆك مام مام جەلالەوە بۆ كەركوكی قودسی كوردستان و كەركوكییە سەربەرزەكان، یەكێكیشە لە سەروەرییەكانی راگەیاندنی یەكێتی.
 لەكاتی دامەزراندنییەوە ئەم كەناڵە ئازیزە بێ جیاوازی ئەركە میدیاییەكانی بەباشی جێبەجێكردووە، توانیویەتی بڵندگۆیی تەواوی پێكهاتەكانی شارەكە بێت، دووبارە هیوای سەركەوتن و گەشەكردنی بەردەوامی زیاترتان بۆ دەخوازین و ئومێد دەكەین هەمیشە لەپێشكەوتندا بن.

سەركەوت زەكی     
ئەندامی مەکتەبی سیاسی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket