بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عیراق کۆچیدوایی کرد
پرسەنامە 03:32 PM - 2023-09-01موعتەسەم ئەکرەم
ئەمڕۆ هەینی 1-9-2023 موعتەسەم ئەکرەم، بریکاری پێشووی نەوتی عیراق و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
دەقی پرسەنامەی سەرۆک بافڵ.....
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی کاک موعتەسەم ئەکرەم
کۆچی دوایی کاک (موعتەسەم ئەکرەم) بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق و کەسایەتی دیاری هەولێر و کوردستان دڵگرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
کاک موعتەسەم كەسایەتییەكی دڵسۆز و ئەندازیارێکی بەئەزموون بوو، خزمەتێکی بەرچاوی بە کەرتی نەوت کرد و هەوڵەكانی لەو بوارەدا جێگەی رێز و پێزانینە.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ.....
کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی موعتەسەم ئەکرەم دەردەبڕێت
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری کاک موعتەسەم ئەکرەم
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (موعتەسەم ئەکرەم) کەسایەتی دیارو ناسراو و بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراقم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
کاک موعتەسەم وەک کەسێکی شارەزاو بە ئەزموون لە بوارەکەی خۆیدا لە کوردستان رۆڵێکی دیارو بەرچاوی هەبوو، لە بەغداش وەک بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق هەمیشە دڵسۆزانەو خەمخۆرانە کاری دەکرد بۆ خزمەتی کوردستان.
بەداخەوە بۆ ئەم کۆچەو لەدەستدانی، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی خانەوادەکەتان و سەرجەم دۆست و هەڤاڵانی دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی.....
بەرێزان کەس و کار و خانەوادەی ئەندازیار مەعتەسەم ئەکرەم
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی شاری هەولێر ئەندازیار موعتەسەم ئەکرەم بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراقمان بیست و لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
کاک موعتەسەم ئەندازیارێکی شارەزا و بەئەزموونی بواری نەوت و کانزاکان و یەکێک بوو لەو خەمخۆرانەی هەر لەسەرەتای راپەرینەوە کاری دەکرد بۆ دەرهێنان و سوود وەرگرتن لە نەوت و کانزاکان لە کوردستاندا ، لە عێراقی دوای روخانی رژێمی بەعسیشدا لەم بوارەیدا رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە تاکو لە کابینەی پێشوی حکومەتی فیدرالدا وەک بریکاری وەزارەتی نەوت دەست بەکار بوو .
بۆ کۆچی دوایی ئەم پسپۆڕ و شارەزایەی گەلەکەمان ، وێرای هاوخەمی و ماتەمینی لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوریی بە هەموو لایەک ببەخشێت و کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات .
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو موعتەسەم ئەکرەم
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (موعتەسەم ئەکرەم) کەسایەتی دیارو بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق-م بیست.
کۆچکردوو کەسایەتیەکی شارەزا و دڵسۆز بوو بۆ کوردستان و دەوڵەتمەدارێکی سەرکەوتوو و خاوەن ئەزموون بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2024-09-08 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
06:05 PM - 2024-09-07 -
دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
10:11 PM - 2024-09-06 -
دامەزراوەی دارایی یەکێتی بارەگای چاودێر وەردەگرێتەوە
07:53 PM - 2024-09-05
ئەمانەش ببینە
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
09:38 AM - 2024-09-08
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
09:15 PM - 2024-09-07
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
02:03 PM - 2024-09-07
مەحمود سەنگاوی: رێڕەوی حوکمڕانی راستدەکەینەوە
12:27 PM - 2024-09-07
زۆرترین خوێنراو
-
خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات
هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08 -
لێبوردنه گشتییهكهی سهدام تهنها سهرۆك مام جهلال-ی نهگرتهوه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08 -
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:27 AM - 2024-09-08 -
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
کوردستان 09:15 PM - 2024-09-07 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی خزمەتی هەموو ناوچەکان دەکات
ی ن ک 05:23 PM - 2024-09-07 -
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
کوردستان 02:03 PM - 2024-09-07