عوسمان بانیمارانی: پارتی و به‌عس ئاڵای عیراقیان له‌په‌رله‌مان هه‌ڵكرد
کوردستان 09:06 PM - 2023-08-31عوسمان بانیمارانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێم و به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان رێگری له‌خیانه‌تكارانی پارتی كرد، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پیشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی_ش كه شایه‌تحاڵی رووداوه‌كانی خیانه‌تی ٣١ ئابه‌و له‌و به‌رگریكردنه به‌شداربووه ده‌ڵێت:"خیانه‌تی ٣١ی ئاب له‌كه‌یه‌كی ره‌شه به‌نێو چاوانی بكه‌رانییه‌وه‌و مرۆڤ شه‌رم ده‌كات باسی بكات". عوسمان بانیمارانی یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شایه‌تحاڵی رووداوه‌كانی خیانه‌تی ٣١ ئاب له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌ڵێت:"خیانه‌تی ٣١ی ئاب له‌كه‌یه‌كی ره‌شه به‌نێوچاوانی بكه‌رانییه‌وه‌و مرۆڤ شه‌رم ده‌كات باسی بكات، به‌ڵام مێژوو نوسیویه‌تییه‌وه‌و نه‌وه‌كانی داهاتوومان پێی ئاشنا ده‌بن".
لێپرسراوی لقی هه‌ولێری پارتی له‌گه‌ڵ قاعیدی جه‌یشی عیراق كۆبووه‌وه
عوسمان بانیمارانی له‌گێڕ‌انه‌وه‌ی مێژووی ره‌شی خیانه‌تی ٣١ ئابدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" رۆژی٢٩ و ٣٠ ی ئاب ره‌فتار و جوڵه‌كانی پارتی و حكومه‌تی عیراق بۆ په‌لاماردانی شاری هه‌ولێر دیاربوو، به‌جۆرێك خه‌ڵكی سیاسی و وردبین هه‌ستی پێده‌كرد، ئه‌وكاته من فه‌رمانده‌ی له‌شكری ١٥ی قه‌ره‌چوغ بووم و هه‌ریه‌ك له خوالێخۆشبوو ئه‌نوه‌ری عه‌زیز باوه و هه‌رێمی كه‌مال ئاغا جێگرم بوون،له‌سه‌عات ٤:٠٠ی رۆژی ٣٠ ئاب رێگای كه‌له‌ك ئاغا داخرا، هه‌روه‌ها خه‌به‌رمان بۆهات وتیان قاعیدی جه‌یشی عیراقی جوڵه‌ی به‌هێز كردوه‌و سه‌رپه‌رشتی گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، هه‌ر واشبوو چونكه هێزه‌كه هاته ناو كه‌له‌كی یاسین ئاغا چووه باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌عد لێپرسراوی لقی هه‌ولێری پارتییه‌وه پێشوازییان لێكرا".
"ئێمه‌ش هه‌واڵه‌كه‌مان نارده مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌وكاته كاك كۆسره‌ت سه‌رپه‌رشتی حكومه‌ت و حزبی ده‌كرد له‌هه‌ولێر، پاش سه‌عات ١١:٠٠ی شه‌و له‌كه‌ره‌كێوه جه‌یشی عیراق و پارتی به ده‌بابه ده‌ستیان به‌جوڵه كرد‌و هاتنه ته‌ویله‌یه‌كی حه‌یوانه‌وه له‌نێوان كانی قرژاڵه و كه‌وڕ‌ه‌به‌نی، له‌وكاته‌دا من گه‌یشتمه هه‌ولێر و براده‌رانیش له‌وێ دانیشتبوون به كاك كۆسره‌ت-م وت پارتی و جه‌یشی عیراق جوڵه‌یانكردووه و له‌وانه‌یه سه‌عات ٢:٠٠ یان ٣:٠٠ی شه‌و هێرشمان بكه‌نه سه‌ر، دواتر من گه‌ڕامه‌وه هێزه‌كه‌م و سه‌عات ٤:٠٠ی به‌یانی ده‌بابه‌كان به‌بێ سه‌رباز هێرشیان كرده سه‌ر فه‌وجه‌كه‌ی جه‌واد به‌حركه، له هێرشی یه‌كه‌مدا شكاندمانن و هه‌موو ده‌بابه‌كان كشانه‌وه، دواتر خۆیانكۆكرده‌وه و جارێكی تر هێرشیانكرده‌وه سه‌ر هه‌مان شوێن جارێكی تریش شكاندماننه‌وه"، عوسمان بانیمارانی وایوت.
هه‌تا عوسمان بانیمارانی نه‌شكا هه‌ولێر نه‌گیرا
عوسمان بانیمارانی وتیشی:" دواتر حكومه‌ت له‌قۆڵی ئێمه‌وه به‌ته‌واوی شكا و ده‌بابه‌كانی هێزه‌كه‌ی حكومه‌ت و پارتی چونه گوندی سمایلاوا، دواتر له‌لایه‌كی تره‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌قۆڵه‌كه‌ی ئێمه بده‌ن چوونه ناو هه‌ولێره‌وه"، سه‌باره‌ت به قاره‌مانێتی و ئه‌و به‌رگرییه سه‌خت و قاره‌مانانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردیان عوسمان بانیمارانی وتی:" بۆیانگێڕ‌اینه‌وه كاتێك مه‌سعود بارزانی له‌كه‌له‌كه‌وه هاتووه‌ته نزیك هه‌ولێر، به هێزه‌كه‌ی به‌عسی وتووه هه‌ولێر ناگیرێت، هێزه‌كه‌ش لێی پرسیوه ئه‌و موخه‌ریبانه چه‌ندن؟ وتبووی نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌سن، ئه‌وانش واتبوویان خه‌مت نه‌بێت ٤٠٠ ده‌بابه‌یان بۆ ده‌هێنم، هاوكات له رۆژنامه‌ی گوڵانیش نوسیبووی هه‌تا عوسمان بانیمارانی نه‌شكا هه‌ولێر نه‌گیرا، له‌سنوری جه‌بهه‌ی ئێمه مقاومه‌یه‌كی زۆر باشكراو كوڕ‌ی زۆر ئازامان له‌گه‌ڵ بوو كه ناتوانم ناوی هه‌موویان بهێنم".
كاك كۆسره‌ت سووربوو له‌سه‌ر شه‌ڕ‌كردن
له درێژه‌ی گێڕ‌انه‌وه‌كه‌یدا له‌سه‌ر خیانه‌تی ٣١ ئاب بانیمارانی وتی:"حكومه‌ت له‌جاده‌ی قیر لایداو هه‌ندێك ده‌بابه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پارتی چونه گوندی قه‌ڵاتگا، من خۆم له‌گه‌ڵ هێزی ئاماده كه كاك قادر خوالێیخۆشبێت لێپرسراوی بوو، چومه ئه‌وێ و محه‌مه‌د نێرگین و ئاسۆ مامه‌ندیش هاتن له‌وێ سه‌نگه‌رێكی زۆر گه‌وره‌مان دروستكرد، له‌وێش جارێكی دیكه ده‌بابه‌كانمان شكاند و شه‌ڕ‌ێكی باشمانكرد، دواتر هه‌واڵمان بۆ هات وتیان ناو هه‌ولێر و رێگه‌ی گوێر پڕ‌بوون له‌ده‌بابه بۆیه بڕ‌یارماندا هێزه‌كه‌مان رزگار بكه‌ین پاشه‌كشێمان كرد تاوه‌كو بڕ‌ۆین له‌ناو شاری هه‌ولێر شه‌ڕ‌ی مان و نه‌مان بكه‌ین، ئاسۆ مامه‌ندمان نارده‌وه هه‌ولێر به‌داخه‌وه هێزه‌كه‌ی كه‌وتبوونه ناو ده‌بابه‌كان و دوای شه‌ڕ‌كردن و نه‌مانی فیشه‌ك گیرابوون، پاشان خۆمان هاتینه ناو دێیه‌ك به‌ناوی ره‌شكین كه پارتی په‌رۆی زه‌ردی هه‌ڵدابوو، له‌وێش شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد و رووبه‌ڕ‌وی یه‌ك بووینه‌وه، شه‌ڕ‌ه‌كه سه‌خت بوو نه‌مانتوانی بیانشكێنین گه‌ڕ‌اینه‌وه ناو مه‌عه‌سكه‌ر دواتر چوینه ناو هه‌ولێر و رێككه‌وتین له‌و خانوانه‌ی نزیك په‌رله‌مان دابه‌شببین، دواتر هێزه‌كه‌ی ناو معه‌سكه‌ر به‌ره‌و ئێمه هات كه پارتی و جوندیش به‌شدارییانكرد شه‌ڕ‌ێكی باشمانكرد و له‌و ماوه‌یه‌دا چوینه لای ئیداره‌كه‌ی كاك كۆسره‌تی لێ‌بوو ده‌نگوباس هه‌بوو كه هێرۆخان له باره‌گای سكرتاریه‌ته له‌و خانووه‌ی ئێستا نێچیرڤان بارزانی تێدایه، پارتی له مه‌سیفه‌وه هێرشی بۆ كردووه، به‌وهۆیه‌وه كاك كۆسره‌ت زۆر مشه‌وه‌ش بوو، خۆشبه‌ختانه رۆژی داهاتوو هێرۆ خان و كاك عومه‌ر فه‌تاح هاتنه‌وه‌و له‌لایه‌ن رێكخستنه‌كانی خۆمانه‌وه پارێزرابوون، ئێمه له‌وێ دامه‌زراین و كاك كۆسره‌ت رۆشت، تا توانیمان شه‌ڕ‌مانكرد حه‌وشه‌كه‌ی په‌رله‌مان پڕ‌بوبوو له ده‌بابه ئه‌و دیمه‌نه‌ی قه‌د له‌یادم ناچێت جوندییه‌كان به‌سه‌ر دیواره‌كاندا سه‌ركه‌وتن و ئاڵای كوردستانیان داگرت و ئاڵای عیراقیان به‌رزكرده‌وه، به‌راستی زۆر بێئه‌مه‌ل بووین كه لایه‌نێكی كورد ده‌ستی له‌گه‌ڵ دوژمنی سه‌رسه‌ختمان تێكه‌ڵكردووه شانبه‌شانیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، دواتر بڕ‌یارماندا بچینه سه‌ر قه‌ڵات، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێشنیاریكرد وتی" له‌وێ ده‌ربازبوونمان زه‌حمه‌ته و چوارده‌ورمان ده‌گیرێت، دواتر ئاڕ‌استه‌كه‌مان گۆڕ‌ی بۆ شوقه‌كانی ئیسكان كه ماڵی كاك كۆسره‌تیش له‌وێدا بوو كه گه‌یشتینه ئه‌وێ هه‌ندێك شه‌ڕ‌مانكرد و ماڵی كاك كۆسره‌تیان سوتاند، هه‌ر چوارده‌وری هه‌ولێر به ده‌بابه و مه‌فره‌زه‌یه‌كی پارتی گیرابوو دواتر ئێمه چاودێریمانكرد و له ١٠٠ مه‌ترییه‌كه‌وه ته‌قه‌مانكرد تا تاریك بوو كاك كۆسره‌ت هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر شه‌ڕ‌كردن، به‌ڵام به‌ڕ‌ای هه‌موومان وتمان كه شه‌ڕ‌ه‌كه سه‌خته و به ئێمه ناكرێت، بۆیه بڕ‌یارماندا هه‌ولێر جێبهێڵین، هه‌موو به‌بێ لایت سه‌یاره‌كانمان هێنایه ده‌ره‌وه و به‌وشێوه‌یه له‌هه‌ولێر ده‌رچووین".
لەدوای چۆڵکردنی هەولێر لەلایەن هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، وردە وردە هێزەکان بەرەو دێگەڵە و کۆیە کشانەوە و سوپای بەعس و پارتیش لەهێرشەکانیان بەردەوام بوون، لەدوای ئەو رۆژەشەوە رووی راستەقینەی پارتی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەرکەوتوو خیانەتی ٣١ی ئاب بوو بەلەکەیەکی رەش بەنێوچاوانی بکەرانییەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
کوردستان 11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
کوردستان 09:20 PM - 2024-05-06 -
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
کوردستان 09:05 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 08:04 PM - 2024-05-06 -
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06