دڵپاك تاهیر: لە 31ی ئابدا كۆمەڵكوژی بەرامبەر یەكێتی و ئۆپۆزسیۆن و خەڵكیش كرا
کوردستان 11:30 PM - 2023-08-30
PUKMEDIA
دڵپاك تاهیر
دڵپاك تاهیر ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوسەری شەهیدی رۆژنامەنووس كەریم عوسمان، چیرۆكی خیانەتی 31ی ئاب و شەهیدكردنی هاوسەرەكەی دەگێڕێتەوە و لە گێڕانەوەی رۆژگاری تاڵ و شومی خیانەتەكەدا دەڵێت: "كە هێزەكانی پارتی و بەعس پێكەوە پەلاماری پایتەختی كوردستان-یان دا و كۆمەڵكوژی گەورەیان نەك هەر لەبەرامبەر یەكێتییەكان، بەڵكو لەبەرامبەر هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و خەڵكی سڤیلیش ئەنجامدا".
دڵپاك تاهیر ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوسەری شەهیدی رۆژنامەنووس كەریم عوسمان، لە ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان چیرۆكی خیانەتی 31ی ئاب و شەهیدكردنی هاوسەرەكەی دەگێڕێتەوە، كە هاوكات خۆی و شەهید كەریم عوسمانی هاوسەری بێژەری سەرەكی یەكەم تەلەفزیۆنی كوردی دوای راپەڕین بوون دەڵێت: "رۆژی خیانەتە گەورەكەی 31ی ئاب كەریم عوسمانی هاوسەرم كە بۆ كارێك سەرلەبەیانییەكەی چووە دەرەوە و ماوەیەكی زۆر بە بێدەنگی و بێ هەواڵی ماویەوە و نەگەڕایەوە، هەر لەوكاتەشدا بە پێچەوانەی رۆژانی پێشترەوە دەنگی تۆپ و شەڕ زیاتر و نزیك بووە بۆیە زۆر دڵگران بووین، دواكەوتنی كەریم عوسمان و نزیكبوونەوەی دەنگی بۆردومان نیگەرانی كردین و هەستمان بەشتێكی جیاوازتر دەكرد، بەڵام لەو باوەڕەدا نەبووین كە خیانەتێكی لەمجۆرە بە لەشكركێشی هاوبەشی بەعس و پارتی بۆ سەر هەولێر هەبێت".
شەهید كەریم عوسمان ئاگاداری مەترسییەكانی خیانەتەكە بوو
ئاماژە بەوەشدەكات: "پاش چاوەڕوانییەكی زۆر بەدرەنگانێكەوە شەهید كەریم گەیشتە ماڵەوە و بە پێچەوانەی رۆژانی ترەوە، لەبری دەمانچە تفەنگی لەگەڵ خۆیدا برد بۆ پارێزگارییكردن لە بارەگای تەلەفزیۆن و مەڵبەند، چونكە شەهید كەریم عوسمان ئاگاداری مەترسییەكانی ئەم خیانەتە بوو، هەربۆیە داوایكرد لە ئەگەری هەر روداوێكی نەخوازراو شارەكە بەجێ بهێڵین".
"پاش ماوەیەك، لەبەردەم ماڵەكەمان كە لەبەرامبەر تەلاری پەرلەمان بوو، كۆمەڵێك پێشمەرگەم بینی و چیرۆكی لەشكركێشی بەعس و پارتیان گێڕایەوە، كە لەزۆرێك لە بەرەكان بەهۆی نابەرابەری شەڕەكەوە ناچاربوون پاشەكشە بكەن، بۆیە دەڵێین، سەیرە پارتی لە ئۆردوگای قوشتەپەوە هێرش بكات، كە جێگای دەیان قوربانی و شەهید و ئەنفالكراوی بارزانییە بەدەستی بەعسەوە" دڵپاك تاهیر وادەڵێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەشدەكات: "سەیر لەوەدایە حزبێك لەگەڵ بكوژی كەسوكارەكەی خۆی هاوپەیمانی بكات و خیانەتێك بكات پایتەختەكەی رادەستی دوژمن بكات".
دەست تێكەڵكردنی پارتی و بەعس هاوشێوەی فیلمی سینەمایی بوو
دڵپاك تاهیر چیرۆكی دوا دەنگی كەریم عوسمان دەگێڕێتەوە كە لەرێگەی رادیۆی مەڵبەندەوە گوێبیستی بووە و ئەوكاتەی لەبارەی خیانەتی پارتیەوە هەواڵ و پەیامی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت: "ئەوكاتە تێگەیشتم كە ئاڕاستەی شەڕەكان زۆر گۆڕاون و خیانەت و دەست تێكەڵاوكردن لەگەڵ بەعسی تێكەوتووە، ئەوەش هاوشێوەی فیلمێكی سینەمایی هاتووەتە بەرگوێی، بەتایبەت كە ئاستی كۆمەڵكوژییەكە بە تەنها پێشمەرگەی یەكێتی و ئۆپۆزسیۆنی نەگرتووەتەوە، بەڵكو منداڵ و كەسوكاری لایەنە سیاسییەكانی تری دەرەوەی پارتیش كەوتنە بەر شاڵاوی لەناوبردن و كۆمەڵكوژی".
تاكە تاوانی شەهید كەریم ئەوەبوو كادرێكی دڵسۆزی یەكێتی بوو
"شەهید كەریم عوسمان هەر ئەوڕۆژەی لەگەڵ پێنج پێشمەرگەی دیكەی یەكێتیدا بەرەو كۆیە بەڕێكەوتن، كەوتوونەتە كەمینی پارتییە و براونەتە بارەگاكانی پارتی و سوكایەتی زۆری پێكراوە لەبەر ئەوەی تاكە تاوانی ئەوەبوو كادرێكی دڵسۆزی راگەیاندنی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان بوو و لەو رۆژەوە دیارنەما، پاش بێسەروشوێن بوونیشی لەلایەن سەرۆك مام جەلال و هێرۆ خان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەوساڵانەی یەكێتییەوە بەردەوام سۆراغی دەكرا، بەڵام هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون و پارتی جورئەتی ئەوەی نەكردووە گۆڕەكەشیمان نیشان بدات" دڵپاك تاهیر وادەڵێت.
پارتی بڕوای بە راپەڕین نەبوو، جاسوسیشی بۆ بەعس دەكرد
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت: "ئەوەی راپەڕینی كرد پارتی نەبوو، پارتی نەك بەشداری راپەڕینی نەكرد بەڵكو باوەڕی بە راپەڕینیش نەبوو، چونكە لەوكاتەوەی رژێمی بەعس بڕیاری جینۆسایدی بارزانییەكانی دا، پارتی لە پەیوەندی بەردەوامدابوو لەگەڵ رژێم و بەردەوام جاسوسی لەسەر حزبە تێكۆشەرەكانی دیكە دەكرد، بۆیە هەوڵی تێكدانی ئەو ئەزموونەی دا كە دوای راپەڕینی هاتەكایەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

