ترسی هەڵبژاردن و 31ی ئاب، پارتی لە کەرکوک شڵەژاندووە
کوردستان 06:33 PM - 2023-08-29
PUKMEDIA
کەرکوک
لەگەڵ
نزیکبوونەوەی خیانەتی 31ی ئاب و ترس لە هەڵبژاردن، پارتی توشی شڵەژان بووە و بە
هەوڵی هاوئاوازەکانی پیلان بۆ تێکدانی ئارامی کەرکوک دادەڕێژێت، تا دوێنێ پارتی بانگەوازی ئەوەی دەكرد بە شكۆ و بەئاڵای كوردستانەوە دەگەڕێتەوە
کەرکوک، بەڵام لە واقعدا ناتوانێت بارەگاکەی خۆشی وەربگرێتەوە، لێپرسراوی ئۆفیسی
کەرکوکیش بۆ ماددەی 140 دەڵێت، "پارتی
تەنها نەوتەکەی کەرکوکی دەوێت و خەڵکەکی لا گرنگ نییە".
پارتی تەنها نەوتەکەی کەرکوکی لا گرنگە
کاکە رەش سدیق
لێپرسراوی ئۆفیسی کەرکوک بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"پارتی نییەتی نییە بگەڕێتەوە کەرکوک، ئەو ئاژاوانەشی لە شارەکە دەینێتەوە بۆ
تێکدانی ئارامییە و ئەوەی ئێستاش دەیکات یاریکردنە بە ئاگر".
"دیارە پارتی بەس نەوتەکەی کەرکوکی دەوێت و
خەڵکەکەی لا گرنگ نیە، چونکە بەردەوام بووەتە هۆکارێک بۆ نائارامی شارەکە و دروستبوونی
ئاژاوە بۆ کەرکوکییەکان"، کاکە رەش سدیق وادەڵێت.
پارتی ئاژاوەی خستووەتە ناو کەرکوک
ترسی
هەڵبژاردن و یادی خیانەتی 31ی ئاب، پارتی توشی پیلانگێڕی لە کەرکوک کردووە، بەڵام لە
بەغدا و موسڵ شەڕی پۆست دەکات و کوردایەتی بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبی خستووەتە لاوە.
سەباح
حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پشکی پارێزگای
کەرکوک بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پارتی وەک پیشەی هەمیشەییان ئاژاوەیان خستووەتە
ناو کەرکوک ئەمەش لەبەر هۆکاری ئەوەی کە خیانەتی 31 ی ئاب پەردەپۆش بکەن و خەڵک بەو ئاژاوەیەوە
مەشغوڵ بکەن، هەروەها پارتی دەزانێت لە کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاکانی عیراق دەنگ ناهێنێت، دەیەوێت لەو رێگایەوە سۆزی خەڵک بۆ خۆی راکێشێت".
"پارتی
لە بەغدا و موسڵ شەڕی پۆست دەکات و لە کەرکوکیش بارودۆخەکە تێکدەدات و ئەو
لایەنانەی لە پشت ئەو ئاژاوەیەوەن هاوپەیمانی پارتین، بەڵام وەک چۆن لە رابردوودا
هیچ کاتێک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەرکوکییەکانی جێنەهێشتووە، لەم جارەشدا رێگر
دەبین لە پیلانی خیانەتکاران و رێگا نادەین سەقامگیری کەرکوک تێکبچێت"، سەباح
حەبیب وادەڵێت.
پارتی دەیەوێت پەردەپۆشی خیانەتی 31ی ئاب بکات
ههر
لهو بارهیهوه مهڵبهندی دووی رێكخستنی كهركوكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لهراگهیهندراوێكدا كه كۆپییهكی بۆ PUKMEDIA نێدراوه، تێیدا
هاتووه: "لهگهڵ نزیكبوونهوهی خیانهتی گهورهی 31ی ئاب و تای ههڵبژاردنی
ئهنجومهنی پارێزگاكان، پارتی بۆ پهردهپۆشكردنی ئهو خیانهته گهورهی دهرحهق
به كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان كردی، چهند رۆژێكه له كهركوك، بهبیانوی وهرگرتنهوهی
بارهگاكهیان، جهنجاڵییهكی زۆریان بۆ كار و كهسابهتی هاووڵاتیانی كهركوك
دروستكردووه."
ئهوهش
خراوهتهڕوو: "ئهو لایهنانهی ئێستا رێگەی سهرهكی كهركوك - ههولێر یان
داخستووه، دۆستهكانی پارتین و ههندێكیان له ههولێر دانیشتوون، ههندێكیشیان
لهبهغدا هاوپهیمانی پرۆسهی سیاسیی ئهوانن".
لهكۆتایی
راگهیهندراوهكهی مهڵبهندی دووی رێكخستنی كهركوكی یهكێتی دا هاتووه: "ئهم
ههنگاوهی پارتی بۆ كهركوكییهكان نامۆ نییه و له رابردووشدا كێشه و گرفتی زۆری
ههمهچهشنیان درووستكردووه، بۆیه ئهم رووداوهی ئێستا روودهدات، هاوكاته
لهگهڵ خیانهتی 31ـی ئاب، بۆ لهبیر بردنهوهی ئهو مێژووه تاڵهیه كه بهسهر
میللهتهكهماندا هێنایان".
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان هەمووکات پشتیوان و بەرگریکاری مافی کەرکوکییەکان بووە و هەوڵی
پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی لەو شارە داوە و هیچ کات لە نەهامەتییەکاندا کەرکوکی
جێنەهێشتووە، لەئێستاشدا کە پارتی و هاوئاوازەکانی دەیانەوێت ئاژاوە بخەنە کەرکوک،
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێگری دەکات، چونکە تێکدانی ئارامی کەرکوک لای یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان هێڵی سوورە و یەکێتی و کەرکوک دوانەیەکی لێک جیانەکراوەن و
مێژووش ئەوەی سەلماندووە.
یەکێتی
لەپێناو یەک دەنگی کورد لە رابردوودا داوای یەک لیستی حزبە کوردستانییەکانی لە هەڵبژاردنی
ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکوک کرد، بەڵام پارتی لەبەر بەرژەوەندی تەسکی حزبی ئامادەنەبوو
بچێتە هاوپەیمانێتییەکەوە و خۆی بە جیا لەگەڵ ژمارەیەک حزبی تورکمانی هاوپەیمانێتی
پێکهێنا و بەمەش دەنگی کوردی پەرت کرد لە شارەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

