"مۆڵه‌تی دایكایه‌تی" نوێترین سیناریۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارتییه
کوردستان 06:12 PM - 2023-08-26
PUKMEDIA
هێزە ئەمنییەکانی پارتی و ئەو ماددەیەی کە ئیسلام کەشانییان پێ دەستگیر کردووە
هێزه
ئه‌منییه‌كانی پارتی به‌رده‌وامن لە رفاندن و تۆقاندنی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی سیاسیی
و مه‌ده‌نی له هه‌ولێر و دهۆك و دواتریش به سیناریۆ تۆمه‌تباریان ده‌كات، رۆژنامه‌نووسێك
له زاخۆ به‌په‌یوه‌ندی پارتێكی سیاسیی تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن و به‌بڕ‌یارێك سزای ده‌ده‌ن
كه په‌یوه‌ندیداره به "مۆڵه‌تی دایكایه‌تی"، به‌ڵام تۆمه‌تباركراویش نێره!.
پێشتریش
له رووداوێكی گوماناویدا له هه‌ولێر كادرێكی یه‌كێتی شه‌هیدكراو هێزه ئه‌منییه‌كانی
پارتی سیناریۆی تۆمه‌تباركردنیان داتاشی، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌لایه‌ن یاساناس و پسپۆڕ‌انه‌وه
په‌رده له‌سه‌ر سیناریۆكان لادراو راستی نیه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان و رووداوه‌كانیان
خسته‌ڕوو، كه پارتی سیناریۆكانی بۆ ململانێی سیاسیی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌منی و هه‌واڵگریی و دادوه‌ریی به‌كارده‌هێنرێت.
سیناریۆكان خاڵێكی ره‌شه به‌ڕ‌ووی حكومڕ‌انی هه‌رێمه‌وه
د. شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی
كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سه‌ركوتكردنی رۆژنامه‌نووس به فرتوفێڵ و سیناریۆی
لابه‌لا ململانێیه‌كی دۆڕ‌اوه و بۆ ناو و ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش
باش نییه‌و ده‌بێته خاڵێكی ره‌ش به‌سه‌ر رووی حكومڕ‌انی هه‌رێمه‌وه".
"به‌م
عه‌قڵیه‌ته حكومڕ‌انییه‌ی ئێستا، هیچ كه‌سێك له‌و سیناریۆیانه پارێزراو نابێت،
ته‌نانه‌ت ئه‌و سیناریۆیه‌ی بۆ ئیسلام كه‌شانیان داڕ‌ێژراوه، له‌شڵه‌ژاوییاندا به
مادده‌یه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یان ده‌ستگیركردوه كه تایبه‌ته به‌ده‌رماڵه‌ی
منداڵبوون و دایكایه‌تی"، شێركۆ جه‌وده‌ت واده‌ڵێت.
ئیسلام كه‌شانی: به‌سیناریۆ ده‌ستگیر كرام
پاش رفاندنی ئیسلام کەشانی رۆژنامەنووس و تۆمەتبارکردنی بەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان هەیە، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واوی ماڵه‌كه‌شی دەگەڕێن، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نا‌دۆزنەوە.
ئیسلام
كه‌شانی رۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیركراو به كه‌ناڵی كوردسات نیوزی راگه‌یاند:
"ئاسایشی زاخۆ به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی
كوردستان بێ ئاگادار كردنه‌وه له‌لایه‌ن دادگاوه له نزیك ماڵی خۆمان رفاندمی".
"ئه‌و
مادده‌یه‌ی پێی ده‌ستگیركرابووم، له‌گه‌ڵ ئه‌و مادده‌یه‌ی كه تۆمه‌ته‌كه‌می پێهه‌ڵبه‌سترابوو،
زۆر جیاوازبوو و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌یه‌كه‌وه نه‌بوو، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌و
راستیه‌یه كه ده‌ستگیركردنه‌كه‌م تۆمه‌تبووه له‌به‌رگی سیناریۆدا، ئه‌مه جگه
له ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واوی ماڵه‌كه‌شم گه‌ڕ‌ابوون، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی
ئه‌و تۆمه‌ته یان چه‌كێكی نایاساییان له‌ماڵه‌كه‌دا نه‌دۆزییه‌وه"، ئیسلام
كه‌شانی واده‌ڵێت.
هێزه ئه‌منییه‌كانی پارتی سیناریۆچین
چاودێران
و په‌رله‌مانتاران پێیان وایه هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بیانه‌وێت هه‌ركه‌سێك
ده‌ستگیر بكه‌ن، سیناریۆیه‌كی بۆ دروست ده‌كه‌ن و تۆمه‌تێك ده‌خه‌نه پاڵی، به‌ڵام
له‌ئێستادا خه‌ڵك راستییه‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و ده‌زانن كه هێزه ئه‌منییه‌كانی
پارتی سیناریۆچین.
عه‌لی
حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕ‌ه‌ی تایبه‌تی خۆی
له تۆڕ‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "ئیسلام كه‌شانی به هه‌مان تۆمه‌ت
ده‌ستگیركرا كه دوو ساڵ پێش ئێستا خرابوونه پاڵ ئازادیخوازان و چالاكوانانی بادینان،
ته‌نانه‌ت به كه‌فاله‌تیش ئازاد نه‌كران".
ئیسلام كه‌شانی به مادده‌ی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی ده‌ستگیركرا
رۆژنامه‌نوس
ئیسلام كه‌شانی كه‌هاوكات لێپرسراوی نوسینگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌یه، به‌پێی
مادده‌ی ١ی یاسای ژماره 23ی ساڵی 2003 ده‌ستگیركراو كه تایبه‌ته به ده‌رماڵه‌ی
منداڵبوون و دایكایه‌تی و پاشان به مادده‌یه‌كی دیكه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

