ئەنفالی بادینان و چۆنێتی رووکردنە تورکیا
بیروڕا 08:54 PM - 2023-08-25
PUKMEDIA
سالار مەحمود
سالار مەحمود
تەیرو باڵندەی ناوچەکە ھەموو مردار بوونەوە، لەسەر کانیەکەش پێنج کەس لە خێزانێک بەھۆی کیمیاییەوە مردبوون.
ئەمە وتەی یەکێک لە شاھید حاڵەكانی قۆناغی ھەشتەمی ئەنفال بوو، ئەنفالی دەڤەری بادینان.
دانیشتنەکانی دادگایی ئەنفال لە رۆژی ٢٠٠٦/١١/٨ لەبەغدا دەستی پێکردەوە، دوای ئەوەی سەدام بەر لە سێ رۆژ لەھەمان ھۆڵ و لەدۆسیەی دوجەیلدا سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا، لەم دانیشتنە سەدام حسێن ئامادەبوو. یەکەم دانیشتنی دوای ھەبوونی سزایەکی ئیعدام لەسەری.
دادوەر وەک دانیشتنەکانی تر بانگی سکاڵاکارو شایەتحاڵی یەکەمی کرد ناوبراو دانیشتووی گوندی برجنێی سەر بە ناحیەی زاویتەی پارێزگای دھۆک بوو. بەناوی ئەیوب عەبدوڵا.
باسی ئەوەی کرد رۆژی ١٩٨٨/٨/٢٥ ھەشت فڕۆکەی جەنگی ھاتونەتە سەر گوندەکەمان و دەستیان کردوە بە بۆمباران. لەو کاتەدا ھەستمان کرد دەنگی بۆمبەکان نزم یا کەم بوون.
پاشان دوکەڵێکی سپی زەرد باو بەرز بوەوە. بۆنێکی خۆشی وەک میوەی لێ دەھات.
دواتر من تەنگەنەفس بووم خەڵکی گوندەکەمان ھەموو ئاگادار کردەوە کە ئەوە چەکی کیمیاییەو پێشتر لە رێگەی رادیۆوە خەبەرمان بیستبوو کە ناوچەکانی گەرمیان و قەرەداغ و سلێمانی کیمیاباران کراون. ھەڵەبجەش بەتەواوی کیمیاباران کراوە.
داوامان کرد ھەر کەسەو پەڕۆی تەڕ بخاتە سەر دەم و لوتی بۆ ئەوەی کیمیاویەکە کاریگەری نەکاتە سەریان،لەو کاتەدا چاومان سور سور بوەوە ئاوی پیا ئەھاتە خوارەوە.
تەیرو باڵندەی ناوچەکە ھەموو مردار بونەوە. بۆ ماوەی ٣٥ دەقیقە فڕۆکەکان بەو جۆرە بۆردومانیان کردین،دواتر رومان کردە بەرزاییەکان. ئینجا دوکەڵەکە نزم بوەوە.
بەشێک لەخەڵکەکە بەرەو کانی گوندەکە رایانکرد. ئێمەش بەشێک لە بریندارەکانمان بەرەو لای کانیەکە برد بۆ دەست و دەم و چاو شتن.
کاتێ چووینە سەر کانیەکە پێنج کەس لە خێزانێک لەسەر کانیەکە مردبوون. بەناوەکان ( حەسەن ساڵح، کوردی حەسەن، حەکیم حەسەن، دژوار حامید، نالیە محەمەد عەلی).
ئەو تەرمانەمان داپۆشی. روومانکردە سنورەکانی تورکیا لەو کاتەدا منیش بریندار بووم.
ئەو کاتەی بە رێگاوە بووین بەرەو سنور چەند گوندمان بینی چۆڵکرابوون.
یەکێک لەو گوندانە گوندی کیکە بوو. ٢٥ تەرممان بینی تێیدا. ھەروەھا گوندەکانی تریش بەھۆی بۆمبارانی کیمیایی خەڵکی تیا مردبوو.
تەرمێکم لە رێگا ناسیەوە ناوی ئیسماعیل بوو خەڵکی زاخۆ بوو.
پاشان لەسەر سنوری تورکیا دوو رۆژ ماینەوە. دواتر گەڕامەوە گوندەکەی خۆمان. بینیم گوندەکەمان کاول و وێران کراوەو ھیچی تیا نەماوە. کاتێ بە رێگاوە بووین کچەکەم عایشە ئەیوب مرد.
ھەژار محەمەد کە خزممە ئەویش مرد. غەزاڵ محەمەد کە کچی ئامۆزام بوو ئەویش کیمیاوی کوشتی.ھەروەھا حاجی ئەمینی مامم ئەویش بەکیمیاوی مرد.
شکایەتکار لیستێکی پێشکەشی دادگا کرد کە ناوی چەندین کەسی تێدا بوو کەلە گوندەکەیان بەھۆی چەکی کیمیاویەوە گیانیان لەدەست دابوو. داواکاری گشتی لێی پرسی گوندەکانی دەوروبەرتان ھەموو کورد بوون وتی بەڵێ کوردو موسڵمان بوون.
لێیان پرسی تۆ پێشمەرگەبویت وتی بەڵێ بەڵام خەڵکی گوندەکە مەدەنی و ھاووڵاتی بوون. وەڵامی ئەوەشی دایەوە کە ناوچەکە ئێرانی لێ نەبوە. سابر دوری پێی وت ئەی بارەگای ئێرانی لەناوچەکە ھەبوو، وتی بارەگای ھیچ وڵاتێکی لێ نەبوە. وتی ئەو کاتە شەڕی ئێران عیراقیش کۆتایی ھاتبوو.
شەڕی ئێران عیراق بەفەرمی لە ١٩٨٨/٨/٨ کۆتایی ھات.
" بەشێک لە کتێبی دۆسیەی ئەنفال لە*
دادگای باڵای تاوانەکان کە لە ئایندەدا بڵاو دەبێتەوە"
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

