riklam

شێخ جەعفەر : بڕیاری كۆنگرەی یەكێتیی لە جێی خۆیدایە

کوردستان 10:32 AM - 2023-08-24
 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاژانسەكان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی ئەنجومی باڵای سیاسی بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "یەكێتی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمیش پێگەیەكی بەهێزی هەیەو ئێستا لە یەكێتی پێش 8ی تەممووز بەهێزترە و تەواوی كارەكانی سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی بەرز هەڵدەسەنگێنم".

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریداوە لە لە 27 /9 ئەمساڵدا پێنجەمین كۆنگرەی خۆی ببەستێت.



شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە نوێترین چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانیدا دەڵێت"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  پێویستی بەستنی كۆنگرە بوو، بۆیە بڕیاردان لە بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی لەجێی خۆیدا بوو، بۆ ئەوەی ببێتە هۆكاری رێكخستنەوەی ناوماڵی یەكێتی و بتوانرێت لەڕێیەوە سەركردایەتییەك هەڵبژێردرێت كە لە ئاستی سەركردایەتیكردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت، كە حزبێكی بچوك و سنووردار نییە و سەركردایەتی سیاسی هەموو كورد دەكات"

"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەر ئاستی ناوخۆ و عیراق و ئیقلیم و نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە، گفتوگۆ و بۆچوونەكانی سەرۆكی یەكێتیش لەناو كۆبوونەوەكاندا بەرز دەنرخێنم، چونكە پەیوەندییەكانی بۆ یەكڕیزی و یەكێتی نێوماڵی كورد و پەیوەندییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكانی لە ئاستێكی زۆر بەرزدان" شێخ جەعفەر وادەڵێت

 هەر لەبارەی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیشەوە شێخ جەعفەر دەڵێت: "دەبێت ئەم كۆنگرەیە كۆنكرێتی بێت و گۆڕانكاری بنەڕەتی لەناو یەكێتیدا بكات، هاوكات كۆنگرە بۆ دوورخستنەوەی كەس نییە، چونكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  كەسی لە تێكۆشەر و ئەندام و جەماوەرەكەی لێ زیاد نییە، بەپێچەوانەوە هەوڵدەدات خەڵكی زیاتر بهێنێتە ناو حزبەكەوە، ئیتر چۆن تێكۆشەرەكانی خۆی وەلادەنێت، دڵنیاشین كە سەرۆكی یەكێتی بیری لە وەلانانی كەس نەكردووەتەوە، بەڵام بەبۆچوونی خۆم ئەوەی لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دا كار بۆ  شوێنێكی دیكە بكات و وەك سیخوڕ كاربكات، نەك دەركردن بەڵكو دەبێ دادگاییش بكرێت".

یەكێتیی هەمیشە سەرچاوەكەی جەماوەر و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان و تێكۆشەرانی بووە و دەبێت، داكۆكیكار و بەدیهێنەری مافەكان بووە.

 

ئەندامی ئەنجومی باڵای سیاسی بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "پێویستە یەكێتیی بكەینەوە بە یەكێتییەكەی شاخ و جەماوەر و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تێكۆشەرانمان ئاشت بكەینەوە و پەیوەندییكانمان لەگەڵ حزبە كوردستانییەكان بەهێزتر بكەین، هاوكات گرنگی بە پێكهاتەكان بدەین و پێداگری لەسەر مافەڕەواكانی گەلەكەمان بكەین".

 

"باش نەبوونی دۆخی یەكێتی پەیوەستە بە باش نەبوونی دۆخی ناوچەكە، چونكە یەكێتیش بەشێكە لەم ناوچەیە، هاوكات بە قۆناغی لێ جیابوونەوە و ململانێی ناوخۆیدا تێپەڕیوە، ئەوەش وایكرد سەرلێشێواوییەك لەناو یەكێتیدا دروست ببێت بۆیە كۆنگرە هەموو ئەو كێشانە چارەسەر دەكات و دەبێتە سەركەوتنێكی گەورە" شێخە جەعفەر وادەڵێت.

حكومەت بەرپرسە لەو دۆخەی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتەكە لە چاوی هاوپەیمانانەوە باش نییە و دەستی دەرەكی و حزبی تۆخ بووەتەوە و وەزارەتەكە ناتوانێت ئەركەكانی جێبەجێ بكات.



شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كە هاوكات جێگری سەرۆكی هەرێمیشە لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگەوە  دەڵێت: " دەبێت سوپایەكی دوور لە سیمای حزبایەتی دروستبكەین، چونكە لە چاوی هاوپەیمانانەوە وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاستێكی خراپدایە و ململانێیەكی حزبی هاتووەتە ناو وەزارەتەكەوە و وایكردووە وەزارەتی پێشمەرگە نەتوانێت ئەركەكانی خۆی بەباشی جێبەجێ بكات كە ئەركی هەرە سەرەكی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی خۆیەتی".

" هاوپەیمانان هەڕەشەی بڕینی هاوكارییەكانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن، چونكە هەمیشە ویستوویانە سوپایەكی پێشمەرگەی یەكگرتووی پڕچەكی مەشق پێكراو دروستبكەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی دیكە روبەڕووی هەر مەترسییەك ببنەوە كە هەڕەشە لە هەرێم دەكات، بەڵام تا ئێستا بەداخەوە ئێمە هیچ هەنگاوێكمان نەناوە، تا ئێستا گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەبووین زیانمان كردووە، گەر بەردەوامبین زیانی زیاتریش دەكەین". جێگری سەرۆكی هەرێم وایوت

خواست و هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە گرنگە و پێویستە، بەڵام هۆكار و لەمپەرەكان زیانی دەبێت.

 

"جێگری سەرۆكی هەرێم لەو بارەیەوە دەڵێت:" ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەرپرسە لەو دۆخە خراپەی كە وەزارەتی پێشمەرگەی تێیكەوتووە، چونكە حزب كۆنترۆڵی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات، نەك حكومەت، تەنانەت نەتوانراوە وەزیرێكی بە وەكالەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابنرێت و دەبوو سەرۆكی حكومەت بڕیارێك دەربكات كە وەزیرێكی دیكە یان جێگری سەرۆكی حكومەت وەزارەتەكە بەوەكالەت بەڕێوەبەرێت، لە هەموو دنیادا وایە ئەگەر وەزیرێك هەفتەیەك مۆڵەت وەربگرێت وەزیرێكی بەوەكالەت لەشوێن دادەنرێت".

 

چەندین مانگە بێ وەزیرە" 

 "لە هەڵبژاردن ناترسین چونكە لەنێو خەڵكیدا مەیل و جوڵە بۆ بەشداریكردن لە دەنگداندا هەیە، ئەگەر خەڵكمان رازیكردبێت و خزمەتمان كردبێتن ئەوا ترسی ناوێت، لە كابینەكانی پێشتردا خزمەتی خەڵک کراوە و دامەزراندن هەبووە، بەڵام لەم كابینانەی دوایدا نەبوونی بودجە وایكردووە دۆخی خەڵك خراپتربێت" شێخ جەعفەر وایوت.



PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket