كەركوك چەقی خەباتە
بیروڕا 11:15 PM - 2023-08-23
PUKMEDIA
دێرین عزەدین
دێرین عزەدین
ھەموو كوردستان مەیدانی خەباتی یەكێتییە و كەركوكیش چەقی ئەو خەباتەیە
كەركوك وەك شارێكی گرنگ لە باشوری كوردستان، هەردەم جێی بایەخی جەنابی مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە، لەدوای دامەزراندنی یەكێتی لە 1/6/1975 كەركوك یەكێك بوو، لە دۆسییە سەرەكییەكان، كە مام جەلال و سەركردایەتی یەكێتی كاریان لەسەر كردووە، بۆ نموونە بەرگریی بەردەوامی مام و یەكێتی لە كەركوك و پێداگریی لەسەر كوردستانی بوونی كەركوك.
مام جەلال لە لێدوانێكیدا ساڵی 1992 لەبەردەم جەماوەرێكی فراوانی یەكێتی و خەڵكی كەركوكدا كە دەیان هەزار كەس دەبوو وتی: (دیكتاتۆر و فاشیستەكانی بەغدا پێیانوایە، بە هەڵواسینی رۆڵەكانی نەتەوەی دلێری كورد لە كەركوك دەتوانن ئاگری بابەگوڕگوڕ دابمركێننەوە، بەڵام خەیاڵیان خاوە، نەتەوەی كورد نەتەوەیەكی زیندوو و تێكۆشەر و كۆڵنەدەرە، هەتا كوردێك مابێت كەركوك شارێكی كوردستانە).
لە سەرۆكایەتی كۆمار مام جەلال هەموو تواناكانی خستەگەڕ بۆ پاراستن و ئاساییكردنەوەی ناوچە جێناكۆكەكان و قەوارەی هەرێمی كوردستان، بەهۆی ئەو هەوڵانەی مامیشەوە، تا دەهات پێگەی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان و كەركوك بەهێزتر دەبوو، لە هەموو هەڵبژاردنەكانی دوای 2005 یش یەكێتی بەتایبەتی و كورد بەگشتی زۆرینەی دەنگی ئەو ناوچانەیان بەدەستهێنا، سەرۆك مام جەلال ھەمیشە جەختی لەوە دەكردەوە كە كەركوك مەسەلەیەكە قابیلی دەست لێ هەڵگرتن نییە، ئەمانە بۆچوون و رای نەگۆڕی ئەو سەركردە مەزنە بوون سەبارەت بە كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری، تا لەژیانیشدا بوو، دەستی لەو دروشم و راستیانە هەڵنەگرت و لەو هەڵوێست و سیاسەتەی سەبارەت بە كەركوك بەردەوام بوو، لە ئێستاشدا هەم لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عیراق و هەم لەسەر گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان چالاكی و دیدارەكانی سەرۆك بافڵ، جۆشدانەوەی خەباتێكی رەوا و حزبایەتییەكی یەكێتیانەیە و نەفەس و ئاراستەی یەكێتییە لە نوێبوونەوە و گۆرانكاری و گێڕانەوەی یەكێتییە بۆ ئەو بەرنامەیەی كەمامی گەورەمان دایڕشت، ھەموان دەزانین كە بەدرێژایی مێژوو، لە خەباتی چەكداریو سیاسیو پەرلەمانیو یاساییو دیموكراسیدا یەكێتی قوربانی زۆری بۆ كەركوك داوەو لەو پێناوەیشدا هەمیشە بەردەوام دەبێت و لەئێستاشدا بریارێكی گرنگی وەكو بەستنی كۆنگرە لەكەركوكی قودسی كوردستانەوە بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ بڕیاری لێدرا.
بەستنی كۆنگرە بۆ هەر حزبێكی سیاسی هۆكاری دەرەكی و ناوخۆیی خۆی هەیە، چ لە روی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاتەكان، یان لە روی پێویستی بە نوێبونەوە و بەخشینی روحێكی نوێ بە حزب و داڕشتنەوەی پەیڕەو و پڕۆگرام بەشێوازێكی سەردەمیانە كە لە ئاست متمانەی جەماوەری بێت، دەرفەتێكیشە بۆ هاتنە پێشەوەی پۆلێكی نوێ و بەھیمەت و گوڕوتین و بەبیروباوەڕ بۆ درێژە دان بە خەبات وتێكۆشان .
بۆ حزبێكی وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە تەمەنی سەروی 48 ساڵە، بەستنی كۆنگرە قۆناغێكی هەرە گرنگ و چارەنوسسازی ناوخۆی حزبە، چونكە سیاسەتی یەكێتییە لە ئاڕاستە دیموكراسی و ئازادییەكەی كە تا ئێستا بووەتە سەكۆی ئازادیی رادەربڕین و گرنگی داوەتە پرسە نەتەوەییەكان، لە لایەكی تریشەوە خاوەن ئەو پێگە بەهێز و فراوانەی سیاسی و جەماوەرییە، جگە لەو دەستكەوتە گەورانەی كە لەسەر دەستی یەكێتی بە دەست هاتوون و ئەركی پاراستنیان كەوتووەتە سەر شانی یەكێتی و لە خەباتی بەردەوام دایە بۆ گەیشتن بە تەواوی ئامانجەكان.
مەبەست لە بەستنی كۆنگرەش، پێداچونەوەیە بە قۆناغی نێوان دوو كۆنگرە و دەست نیشان كردنی خاڵە ئەرینی و نەرێنییەكان و پێداچونەوەیە بە پەیڕەو و پڕۆگرامی حزب، ئامانجە دوور و نزیكەكان، دیراسەت كردنی بۆ دۆخی سیاسی و دارشتنی نەخشە رێگا بۆ قۆناغی داهاتوو.
كۆنگرە شەرعییەتێك دەداتەوە بە یەكێتی و خاوەن بڕیارەكانی ناو ئەو حزبە، دووبارە كەشێكی دیموكراسی سازدەكاتەوە، رەوانشاد سەرۆك مام جەلال هەمیشە بە گرنگییەكی زۆرەوە لە كۆنگرەی دەڕوانی و هانی ئەندامان و كادرانی یەكێتی دەدا كە ژنان و گەنجان بێنە پێشەوە و بەشداری بكەن لە كاروانی خەباتی حزبی شەهیدان، ھەر بۆیە كۆنگرە و نوێبوونەوەی یەكێتی وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدانی یەكێتی و پاراستنی رێبازەكەی مام جەلال .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

