كەمال كەركوكی و رووداوەكانی هەكاری
بیروڕا 02:23 PM - 2023-08-21مامۆستا جەعفەر
مامۆستا جەعفەر
ماوەیەكە گفتۆگۆیەكی چڕ لەسەر ” كارەساتی هەكاری” حوزەیرانی ساڵی 1978 دەستی پێكردۆتەوە، هیوادارم لەوە زیاتر نەڕوات. ژمارەیەكی زۆر هاوڕێ و دۆست و ناسیاو داوایان لێكردم، لەمەش بێدەنگی هەڵنەبژێرم، چونكە من لە ئاڕاستەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆر نیگەرانم. زۆر جار لە بری سوود زیان دەگەیەنن.
پێشەكی دەمەوێت ئەوە بڵێم، حەق بوو سەركردایەتی پارتی حوكمدان لەسەر ئەو رووداوانە بۆ دەستەیەك مێژوونووس و ئەكادیمی جێبهێڵن، نەك كادرێكی حزبی یان سەركردەیەكی حزبەكە، چونكە كادر هەمیشە پابەندی بۆچوون و بڕیاری حزبە و ناتوانێت بێلایەن بێت!
ئێستا هەلومەرجی سیاسی هەرێم و گەلی كوردستان بۆ ئەم جۆرە قسە فڕێدانە گونجاو نییە.
ساڵی 1919 حكومەتی سۆسیال - دیموكراتی ئەڵمانی تیرۆری دوو سەركردەی سۆشیالیستی ئەڵمانی كەوتە ئەستۆ، كە پێشتر جیابوونەوەی خۆیان راگەیاندبوو ( رۆزا لوكسنبورگ و كارل لیبكنێشت) ئەم رووداوە، كە 104 ساڵ لەمەوبەر روویداوە، تا ئێستاش رەخنە لە حزبی سۆشیالست دیموكراتی ئەڵمانی دەگیرێت بۆ ئەو دوو سەركردە گەورەیەی بزاڤی سۆشیالیستی.
هەرچەندە ئەم حزبە SPD چەندین جار داوای لێبووردنی كردووە. بابەتی تەڤگەری سپارتاكۆس لە پاژێكی زانكۆكانی ئەڵمانیا دەخوێنرێت و نامەی ئەكادیمی لەسەر دەنووسرێت.
لەبری یەکڕیزی و یەک وتاری
ئەمڕۆ گەلی كوردستان پێویستی بە گوتاری یەكڕیزی و ئاشتەوایی و لێبووردەییە، گوتاری دڕدۆنگی و لێكترازان و یەكتری تاوانباركردن هیچ سوودێكی بۆ خودی یەكێتی و پارتیش نییە. رووداوی هەكاری، 45 ساڵ لەمەوپێش روویداوە، داوای لێبووردن، گەورەیی سەركردەیەكی سیاسی پیشاندەدات، نەك داكۆكی لە كوشتنی سێ سەركردەی بە دیلگیراو.
كوشتنی دیل بە گوێرەی یاساكانی مافی مرۆڤ و رێكەوتننامەی جنیف قەدەغە كراوە! رەواییدان بە كوشتنی دیل، هیچ پاساو و بیانوویەك نایگرێتەوە.
لەسەر قسەكانی دكتۆر كەمال كەركوكی دەمەوێت دوو سێ تێبینی كورت بنووسم :
یەكەم : قسەكانی بەڕێزیان پڕی ناكۆكییە لەگەڵ قسەكانی خۆیدا. ئەو سەرەتا دەڵێت ئەمانە شەهیدن و هەر لەگەڵ شەهیدەكانی خۆمان ناشتمانن!
بەخیانەتکار ناوترێت شەهید
لە كۆتاییدا دەڵێت : ” یەكێتی چەك و پارەی لە حكومەتی عیراق وەرگرتبوو، بە گوێرەی ئەم لێدوانە بێت سەركردە و كادرەكانی یەكێتی هەموو خیانەتكار بوون. باشە خیانەتكار چۆن بە شەهید دادەنرێت؟ چۆن كەسانی خیانەتكار لەگەڵ شەهیدەكانی خۆت دەنێژیت؟
دووەم : دكتۆر كەمال كەركوكی پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت، كە یەكێتی چەك و پارەی لە حكومەتی عیراق وەرگرتووە و خیانەتی كردووە.
من دڵنیام نە لای دكتۆر كەمال و نە لای هیچ كەسێكیتر، یەك بەڵگەنامە نییە، ئەوە بسەلمێنێت یەكێتی چەك و پارەی لە حكومەتی عیراق وەرگرتبێت.
رۆیشتنی شەهید عەلی عەسكەری لە پایزی 1977 بۆ بەغدا، مفاوەزات بە ئاشكرا بووە و لەگەڵ رژێمی بەغدا گفتوگۆ كراوە. گفتۆگۆی ئەو جارە و جارەكانیتریش هیچی لێ سەوز نەبوو.
هیچکامیان دادگا و حاکمیان نەدیووە
سێیەم ئەو دەڵێت: لە دادگا حاكم بڕیاری كوشتنی عەلی عەسكەری و دكتۆر خالید سەعید و شێخ حسێن بابە شێخی داوە، بابێت و ناوی یەك حاكم لە حاكمەكان بنووسێت، ئەمە داوایەكی زۆر قورس نییە! ملازم عومەر عەبدوڵڵا، ئازاد هەورامی، عەلی شیعە، حامیدی حاجی خالید، هیچ كەسێك لەمانە، چاویان بە حاكم و دادگا نەكەوتووە، ئیدی نازانم ئەم چۆن چۆنی دەستەی دادوەری و دادگای بەیەكەوە ناوە؟
دوا قسەی من ئەوەیە بۆ دكتۆر كەمالەكان، هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژوو، بەم شێوە بە باش دەزانن! دیارە هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژوو بۆ مەبەستێكی پڕ لە نیشانەی پرسیار، خزمەت بە ئێستا و داهاتووی گەلی كوردستان ناكات، كولاندنەوەی برینی رابردوو، چارەسەری برین و ئازارەكانی ئەمڕۆی خەڵكی كوردستان ناكات.
عەلی عەسكەری، دكتۆر خالید سەعید و شێخ حسێن بابە شێخ ئەمانە بۆ شەڕی هێزەكانی پارتی بەرەو هەكاری نەڕۆیشتبوون. دكتۆر كەمال كەركوكی لە هەموو كەسێك چاكتر ئەو راستیە دەزانێت، عەلی عەسكەری بە درێژایی ماوەی دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكدار، لایەنگری ئەوە نەبووە، كەسێك لە گوڵێك كاڵتر بە كادر و پێشمەرگەی پارتی بڵێت.
مێژوو حوكمی خۆی دەدات و هیچ كەسێك ناتوانێت حوكمی مێژوو بگۆڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
شرۆڤەکارێک: سیناریۆکەی پارتی جێگەی بڕوا نییە
12:03 AM - 2024-10-09 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: ٢٨ ساڵە غەدر هەولێر دەکرێت
10:19 PM - 2024-10-08 -
باڵە خۆسەپێنەکەی پارتی لەم لینکەوە دەنگی فەیک دروستدەکەن
08:27 PM - 2024-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:52 AM - 2024-10-09 سەرۆک بافڵ و 8 سەرۆکی هاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان لە ئەڵمانیا کۆدەبنەوە
سەرۆك بافڵ: لەهەولێر بە پارتی دەڵێین كۆتایی بەچی دەهێنین
04:10 PM - 2024-10-08
قوباد تاڵەبانی: پارتی هاتەسەر تەزویركردنی دەنگی من و كاك بافڵ
02:36 PM - 2024-10-08
لیستی ١٢٩: چاكسازی ریشهیی لهكهرتی تهندروستی دهكهین
12:17 PM - 2024-10-08
بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ چوارەمین کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
10:03 AM - 2024-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ: لەهەولێر بە پارتی دەڵێین كۆتایی بەچی دەهێنین
ی ن ک 04:10 PM - 2024-10-08 -
یەكێتی بەبەڵگەوە وەڵامی سیناریۆكانی پارتی دەداتەوە
ی ن ک 03:37 PM - 2024-10-08 -
دەربارەی تۆمارە دەنگيیەكەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی
بیروڕا 03:34 PM - 2024-10-08 -
قوباد تاڵەبانی: پارتی هاتەسەر تەزویركردنی دەنگی من و كاك بافڵ
ی ن ک 02:36 PM - 2024-10-08 -
لیستی ١٢٩: چاكسازی ریشهیی لهكهرتی تهندروستی دهكهین
کوردستان 12:17 PM - 2024-10-08 -
عیراق مووچەی مانگی ئەیلولی ناردووەو دارایی هەرێمیش دەڵێت كورتهێنان هەیە
کوردستان 10:58 AM - 2024-10-08 -
د.عیزەت سابیر: حکومەتی ھەرێم لەڕێگای ھەژماری منەوە بەمەبەست موچە دابەشناکات
کوردستان 10:38 AM - 2024-10-08 -
بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ چوارەمین کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:03 AM - 2024-10-08