riklam

هاوخەمییەکان بۆ تیرۆرکردنی نیاز دەرگەڵەیی

کوردستان 09:29 AM - 2023-08-19
 پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

شه‌وی 18-8-2023، نیاز جه‌لال ده‌رگه‌ڵه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی راوێژكارانی یه‌كێتی و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و قائیمقامی پێشووتری قه‌زای دوكان، له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆیدا له‌ رانیه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و تیرۆركرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك بروسكه‌ی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و هاوڕێ و كه‌سوكاری نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ بروسكه‌كان.

 

دەقی پرسەنامەی سەرۆک بافڵ.. 

شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

‎بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەی دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.


‎کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی بە ئەوپەڕی راستگۆییەوە رادەپەڕاند. شەهیدكردنیشی لە رووداوێكی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەكانیش راسپێردراون بەزووترین كات تاوانباران ئاشكرا بكەن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە

‎خوای گەورە هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.


‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

دەقی پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ...........

 

کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی دەردەبڕێت

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری شەهید نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی
بەڕێزان: خزمانی دەرگەڵە

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین، فەرماندەو کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی  هەڤاڵ (نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

هەڤاڵ نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی کەسایەتییەکی دیارو ناسراو بوو، تێکۆشەرێکی گەورەی دەڤەرەکە بووەو لە خانەوادەیەکی تێکۆشەرو ناسراو و دیاری ناوچەکە بوو، ژیان و گیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتی یەکێتیی و کورد، هەمیشە خۆی بە خزمەتکاری خەڵک دەزانی و پەیوەندییەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکان هەبوو.

بەداخەوە لە رووداوێکدا شەهید کرا، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هەڤاڵ و هاوڕێکانی کاکە نیاز جەلال بەگ دەرگەڵەیی دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموومام بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی............

 

بەڕێزان  بنەماڵەو کەس وکارو خانەوادەی تێکۆشەر وفەرماندەی دێرین کاک نیاز جەلال بەگ ناسراو بەنیاز دەرگەڵەیی 

بەداخێکی زۆرەوە  هەواڵی شەهید کردنی تێکۆشەری  دێرینی خەبات و کوردەواری کاک نیازمان پێگەیشت .بۆ ئەم خەمە قوڵە ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین . 

کاک نیاز پەروەردەی بنەماڵەیەک بوو کەلەناوچەکانی  باڵەکایەتی و ڕواندز و سۆراندا  نموونەی  بەرخودان و تێکۆشان بوون لە ڕوبەڕوبونەوەی  زوڵم وستەمی  دەسەڵاتی  خۆسەپێندا و لەهەڕەتی  لاوێتیەوە  لەنێو کۆڕی  خەباتدا وەك  فەرماندەیەکی  بوێر و لەڕۆژە سەختەکانی  ئەنفالدا  پارتیزانێکی  جوامێر بووە ، لەدوای  ڕاپەڕینش  کاک نیاز دەرگەڵەیی لە ڕیزەکانی  هێزی پێشمەرگەدا  قۆتاغەکانی  فەرماندەیی بڕیوە تاکو ئەرکی  فەرماندەی لیوا ، پاشان ماوەیەک  قائمقامی  قەزای  چۆمان و دواتر  قائمقامی  قەزای دوکان بووە .
لەهەردوو  خولی یەکەم و دووەمی ئەنجومەنی  ناوەندی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا   ئەندامێکی چالاکی ئەنجومەنەکە بووە. 

زۆر  بەداخەوە  ئەمشەو هەڤاڵ نیاز  لە باخەکەی  خۆیدا   لەلایەن دەستێکی ڕەشەوە  شەهید کرا و گەیشتە کاروانی  شەهیدانی  کورد و کوردستان .

لەیەزدانی  مەزن  داواکارین  ڕۆحی  پاکی شەهید نیاز  بەبەهەشتی بەرین  شاد بکات و  سەبوری  بەکەس و کاری  ببەخشێت . 

انا للە وانا الیە راجعون
 
مەکتەبی  سیاسی  
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

دەقی پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی...........

بەرێزان خێزان و بنەماڵەى (نیاز دەرگەڵەیی)  

بەبیستنی هەواڵى مەرگی (نیاز جەلال بەگ) ناسراو بە(نیاز دەرگەڵەیی)، دڵگران و نیگەران بووم.

شەهید تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتی و خەباتکار و فەرماندەیەکی بەئەمەک بوو چەندین ئەرکی حکومیی و حزبی بەجێگەیاندووە و لەئاستی لێپرسراوێتیدا بووە،  بەم بۆنە غەمناکەوە و سەرباری دەربڕینی پرسە و هاوخەمیمان، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن لەبارەی ئەو ڕووداوە نەخوازراوەوە تا تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەن. 

خواى گەورە لە (نیاز دەرگەڵەیی) خۆش بێت و جێگاى بەهەشتى بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموولایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

پرسەنامەی زوبێر عوسمان..

 

بەم بۆنە خەمناكەوە، زوبێر عوسمان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "هەواڵی شەهید بوونی براو هاوڕێ و هاوسەنگەرمان كاك نیاز جەلال بەگ، فەرماندەو تێكۆشەری دێرین و خەباتگێڕی رۆژانی سەختی خەبات، ناخ هەژێن و جەرگبڕ بوو، زۆر بەداخەوە بۆ دەستی تیرۆر و خیانەت".

راشیدەگەیەنێت: "كاك نیاز ئەندامی هەردوو خولی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  و دوا پلەی ئەندامی ئەنجومەنی راوێژكاری بوو، ماڵئاوا هاوڕێی نزیكی شەهید محەمەدی برام و هاوڕێی زیاتر لە سێ دەیەی خۆم، روحت شاد و یادت بەخێر".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket