ئەندامێكی ئەنجومەنی ناوەندی پێشووی یەكێتی تیرۆركرا
کوردستان 11:14 PM - 2023-08-18
PUKMEDIA
نیاز دەگەڵەیی
نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پێشووی یەكێتی لەناو باخەكەی خۆیدا لە رانیە تەقەی لێكرا و تیرۆركرا.
ئەمشەو 18-8-2023، نیاز جەلال دەرگەڵەیی، ئەندامی ئەنجومەنی راوێژكارانی یەكێتی و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قائیمقامی پێشووتری قەزای دوكان، لەناو باخەكەی خۆیدا لە رانیە تەقەی لێكرا و تیرۆركرا، بەوتەی كەسوكارەكەی دەستڕێژی گوللەی لێكراوە.
بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا هۆكاری تیرۆركردنەكەی نادیارە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و تائێستا ئەو کەسانەی دەستڕێژی گوللـــەیان لێ کردووە دەستگیرنەكراون.
بارزانی تۆمەتی خیانەت دەداتە پاڵ شەهید هەڤاڵ نیاز دەرگەڵەیی-يش
مەسعود بارزانی لە كتێبی بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد كە كتێبێكە مشتومڕی زۆری لێكەوتووەتەوە و بەسەرهاتەكانی شێوانی زۆری رووداوەكانی تێدایە سەبارەت بە شەهید هەڤاڵ نیاز دەرگەڵەیی دەڵێت: "نیاز دەرگەڵەیی خیانەتی لە پارتیمان كرد و سنووری باڵەكایەتی تەسلیمی یەكێتی كرد".
ژیاننامه‌ی نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی...
ناوی ته‌واوی ( نیاز جه‌لال به‌گ محه‌مه‌ده‌مین یه‌حیا) و ناسراوه به نیاز ده‌رگه‌له‌یی، له 1/7/1956 له قه‌زای ڕواندزی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبوون و ده‌رچووی ئاماده‌یی كشتوكاڵه، ساڵی 1977په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخستنی شۆڕشی نوێ و ساڵی 1981په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردوه و له‌هه‌رێمی (7) ی باڵه‌ك بووه، دواتر له تیپی (78) ی كارۆخ درێژه‌ی به‌پێشمه‌رگایه‌تی داوه.
نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی ئه‌و ساڵانه‌ی پێشمه‌رگه بووه به‌شداری له‌چه‌ندین هێرش و به‌رگری كردووه له سنوری مه‌ڵبه‌ندی (3) ی هه‌ولێرو سنوری سه‌ركردایه‌تی كردوه‌و له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا (5) جار بریندار بووه، سێ جار به فیشه‌ك و دووجار به كیمیاوی.
دوا پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی له‌پێش ڕاپه‌رین فه‌رمانده‌ی كه‌رت بووه، ناوبراو له ڕاپه‌رین به‌شداری كردووه و ڕۆڵـــی كارای بینیوه له ڕزگاركردنی شار‌و شارۆچكه‌كان ، له ته‌شكیلاتی دوای ڕاپه‌رینیش ناوبراو له چه‌ندین ئۆرگان درێژه‌ی به‌پێشمه‌رگایه‌تی داوه، فه‌رمانده‌ی فه‌وج بووه له سوپای یه‌كگرتوو، فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن بووه، جێگر هێزبووه، لێپرسراوی میحوه‌ری وه‌رتێ بووه، له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ناوبراو قائیمقامی قه‌زای چۆمان و قه‌زای دوكان بووه.
نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌و شه‌وی 18/8/2023 له‌باخچه‌كه‌ی خۆی تیرۆر كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

