riklam

ڤیدیۆیەکی سەرۆک بافڵ نزیکی ملیۆن و نیوێک بینەری تێپەڕاند

ی ن ک 03:03 PM - 2023-08-15
ڤیدیۆکەی سەرۆکی یەکێتی لە تیک تۆکی تایبەتی PUKMEDIA PUKMEDIA

ڤیدیۆکەی سەرۆکی یەکێتی لە تیک تۆکی تایبەتی PUKMEDIA

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

ڤیدیۆیەکی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تیک تۆکی تایبەتی PUKMEDIA لە ماوەی کەمتر لە 48 سەعاتدا، ملیۆنێک و 300 هەزار بینەری تێپەڕاند.

ڤیدیۆکەی سەرۆکی یەکێتی لە تیک تۆکی تایبەتی PUKMEDIA لە رۆژی یەک شەممە 13-8-2023، بڵاوکراوەتەوە کە قسە لەگەڵ هاووڵاتییان دەکات و گوێ لە داواکارییەکانیان دەگرێت لە سەنتەری هێڵی سەوز کە سەنتەرەکە تایبەتە بە داواکارییەکانی هاووڵاتیان بۆ سەرۆکی یەکێتی و دەتوانن راستەوخۆ لەڕێگای ژمارە 0535979، قسە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی بکەن.

ڤیدیۆکە 70 هەزار لایک و زیاد لە 1000 کۆمێنتی بۆهاتووە، لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی زۆری لێکراوە و دەستخۆشی لە سەرۆکی یەکێتی دەکەن.

هێڵی سەوز (Green Line) سەنتەرێکی پەیوەندیکردنە و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە رۆژی 20-5-2023، دامەزراوە و لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەرکی سەنتەرەکە بریتییە لە وەرگرتنی داواکاریی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و دەرەوەی وڵات، هاووڵاتییان دەتوانن هەر سەرنج و پێشنیارێک یاخود رەخنە و سکاڵایەکیان هەیە دەربارەی کاروباری رێکخراوەیی یەکێتی یان حکومەت، پەیوەندی بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket