رێكخراوی CPT: له‌ئه‌مساڵدا توركیا 82 هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر هه‌رێم ئه‌نجامداوه
کوردستان 11:40 AM - 2023-08-14
PUKMEDIA
کامەران عوسمان
كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عیراقی رێكخراوی (CPT)ـیی ئه‌مریكی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA سه‌باره‌ت به نوێترین ئاماری بۆردومان و قوربانییه‌كانی هێرشه ئاسمانی و تۆپبارانی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه رایگه‌یاند:" له‌بۆردومانه‌كانی توركیادا زۆرترین هاووڵاتی سڤیل كوژراون و 158 گوندیش چۆڵكراون، ئه‌مه جگه له‌ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌ئه‌مساڵدا 82 شوێنی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته ئامانجی درۆنه‌كانی توركیا".
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه ...
* قوربانییه‌كانی هێرشه‌كانی توركیا زیاتر كێن؟
"ئه‌و درۆنه‌ی كه توركیا به‌كاریده‌هێنێت سه‌ره‌تا درۆنی بایرێكته‌ربیتوو بوو ئێستاش درۆنی ئاكنجی به‌كارده‌هێنێت، له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌دا زۆربه‌ی هاووڵاتی سڤیل ده‌بنه قوربانی، به‌جۆرێك ئه‌وه‌نده‌ی هاووڵاتی سڤیل ده‌بنه قوربانی ئه‌وه‌نده ئه‌ندامانی پارتی كرێكاران نابنه قوربانی، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه ١٤٧ هاووڵاتی سڤیل به‌و هۆیه‌وه كوژراون، هاوكات به‌وردی شیكاری ئه‌وه‌مان كردووه، كه ئه‌ندامانی پارتی كرێكاران به‌هۆی تۆپبارانه‌وه كوژراون، به‌ڵام به‌هۆی فڕۆكه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی هاووڵاتی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج ئه‌وه‌نده ئه‌ندامانی پارتی كرێكاران نه‌كراونه‌ته ئامانج".
"درۆنی توركی له مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٥ه‌وه به‌كاردێت له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا به بۆردومانی ئاسمانی و تۆپباران و ته‌قه‌كردنی ناو گونده‌كانه‌وه ١٤٧ هاووڵاتی سڤیل كوژراون و ٢١٩ هاووڵاتی سڤیلیش بریندار بوون، زۆربه‌شیان قوربانی درۆنین".
*ژماره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه چۆڵكراون كامانه‌ن؟
"تا ئێستا ١٥٨ گوند به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه به ته‌واوی چۆڵكراون كه زۆرینه‌ی به‌ر گونده‌كانی ناوچه‌ی سیده‌كان له پاریزگای هه‌ولێر و و زاپ و ئاڤاشین له پارێزگای دهۆك ده‌كه‌ون، هاوكات چه‌ند گوندێكی زاخۆ و گونده چۆڵكراوه‌كانی پارێزگای سلێمانیش به‌وهۆیه‌وه چه‌ند گوندیكی كه‌من كه چۆڵكراون، به‌ڵام به گشتی ده‌كرێت بڵێین ٪٥٩ قوربانییه‌كان به‌هۆی بۆردومانه‌وه له پارێزگای دهۆكن".
*ژماره‌ی سه‌ربازگه‌كانی توركیا له‌هه‌رێم چه‌ندن؟
"توركیا ٦٤ بنكه و باره‌گای سه‌ربازی له‌هه‌رێم هه‌یه كه ده‌كه‌ونه پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكه‌وه".
*ژماره‌ی بۆردومانه‌كانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن توركیاوه چه‌ندن؟
له‌ئه‌مساڵدا ٨٢ شوێن له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن درۆنه‌كانی توركیاوه به‌ئامانج گیراون.
* هیچ راپۆرتێكتان داوه‌ته ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان؟
*"به‌ڵێ راپۆرته‌كانمان پێشكه‌ش به كۆنسوڵخانه‌ی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه".
*به‌پێی راپۆرت و ئاماره‌كان بۆتان ده‌ركه‌وتووه كه كێ چاوساخ و هاوكارییانه؟
"ده‌توانم به ئاسانی بڵێم هیچ كه‌سێك له‌هه‌رێم و عیراق رێگریی له توركیا ناكات و له‌عیراق كاتێك بۆردومانده‌كرێت پاسه‌وانی سنوری عیراقی به ماتۆڕ راده‌كه‌ن، كاتێك له‌ساڵی ٢٠٢١ بۆردومانی خه‌سته‌خانه‌ی گوندی ته‌فرا كرا خه‌ڵكه‌كه داوای هاوكاری لێره ده‌كرد، بۆیه من وه‌ڵامه‌كه به‌شێوازێكی دیكه وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌م، رێگریی نیه له‌توركیا بۆیه هه‌ر رۆژه‌و ناوچه‌یه‌كمان ده‌كه‌نه ئامانجه‌كانیان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی ڕاگەیاندن سەردانی چیرۆکنوس حسێن عارف دەکەن
03:12 PM - 2026-02-18 -
ماوەی 30 رۆژە گەمارۆدانی سەر کۆبانێ بەردەوامە
11:01 AM - 2026-02-18 -
نمەباران دەستپێدەکاتەوە
10:39 AM - 2026-02-18 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: رەمەزان ببێتە مایەی خێر‌و پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی
07:34 PM - 2026-02-17
ئەمانەش ببینە
هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن
12:43 PM - 2026-02-18
مه‌كته‌بی سیاسی: رێكخستنه‌وه‌ى گۆڕان ببێته مایه‌ی به‌شداری كاراتان له پرۆسه‌ی سیاسی
11:04 AM - 2026-02-18
نرخى نەوت بەرز دەبێتەوە
09:24 AM - 2026-02-18
سەرۆک بافڵ: رەمەزان هاندەرمان بێت بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان
10:36 PM - 2026-02-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: رەمەزان هاندەرمان بێت بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان
کوردستان 10:36 PM - 2026-02-17 -
دەزگای ئاسایشی هەرێم: گروپێکی مەترسیداری چەکداری هەڵوەشێندرایەوە
کوردستان 07:53 PM - 2026-02-17 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: رەمەزان ببێتە مایەی خێر‌و پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی
کوردستان 07:34 PM - 2026-02-17 -
مەكتەبی سیاسی: رەمەزان مانگی خێر و خۆشی و ئاوەدانی بێت
کوردستان 07:12 PM - 2026-02-17 -
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی دەڤەری باڵەکایەتی بوونەتە سمبولی خەباتی گەلەکەمان
کوردستان 07:05 PM - 2026-02-17 -
قوباد تاڵەبانی: کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتە ئابورییەکان پرۆسەی گەشەپێدان خێراتر دەکات
کوردستان 06:50 PM - 2026-02-17 -
شاسوار عەبدولواحید: ئامانج لەرێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی خزمەتی خەڵكە
کوردستان 03:24 PM - 2026-02-17 -
رێكخراوی په‌یامنێران: زۆرترین پێشێلكاری له‌هه‌ولێر و دهۆك ئه‌نجامدراون
کوردستان 03:13 PM - 2026-02-17







دابەزێنە

