دژەتیرۆری یەکێتی ھەولێری پاراست
بیروڕا 04:51 PM - 2023-08-10
PUKMEDIA
سەروەر بەرزنجی
سەروەر بەرزنجی
٩ نۆ ساڵ لەمەو بەر یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان وەک ھەمیشە مێژوویەکی تری تۆمارکرد،کەدەکرێت نەوەی داھاتو وەک ڕۆژێکی گرنگ باسیبکەن.
بەدرێژایی شەڕی داعش یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەیان داستانی گەورەی تۆمارکردووە،بەجۆرێک زۆرترین خوێن کە تێکەڵی خاکی کوردستان بو ھی پێشمەرگە و فەرماندەکانی یەکێتی بوون.
لەکاتێکدا چەندین ناوچەی کوردنشین بەبێ ھیچ بەرگریەک ڕادەستی داعش کران،ئەو ھێزەی ئەرکی پاراستنی ناوچەکەی لەئەستۆ بوو،ھەزاران پێشمەرگەی لەبەر دەست بوون،بەھەموو کەل و پەلێکی سەربازییەوە، بەڵام ئامادەنەبوون بەرگری لەخاکی کوردستان و ھاونیشتمانیان بکەن، ئەمەش وایکرد کە خاکێکی زۆری کوردستان بکەوێتە دەستی داعش و زیانێکی زۆر بەسەر و ماڵی ھاووڵاتیانی کورد لەوناوچانە بگەیەنن.
پێشڕەویەکانی داعش بەھۆی ھەڵاتنی ئەوھێزەی پاراستنی ناوچەکەی لە ئەستۆبو،سات بەسات بەرەو پێشڕەوی دەھات بەجۆرێک توانیان زۆر بە ئاسانی مەخمور کۆنتڕۆڵ بکەن، تا وای لێھات پلانی ھێرشکردنە سەر پارێزگای ھەولێر دانرابوو، ئەمەش ترسێکی زۆرگەورەی خستبووە نێو دانیشتوانی پارێزگاکەوە، بەشێک لەوانەی خۆیان بەخەم خۆری خەڵکی ناوچەکە دەزانی شارەکەیان چۆڵکردبوو، ئەمەش ترسی زیاتری خستبۆ دڵی خەڵکەکەوە.
لەوکاتەدا کەدۆخی پارێزگای ھەولێر لەوپەڕی مەترسیدابو ھێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بەشێک لەھێزی پێشمەرگەی یەکێتی لەپلانێکی زۆر تۆکمەدا،توانیان ھەموو مەترسیەکان لەسەر پارێزگای ھەولێرو خەڵکەکەی بەگشتی دوور بخەنەوە،بەجۆرێک داعش لە بەردەم گیان فیدایی ھێزەکانی یەکێتی ھیچ بەرگریەکیان پێنەکرا، توانرا ئاڵای کوردستان و یەکێتی لەسەر بەرزترین بینای قەزاکە دابنرێت کە سایلۆی مەخمور بوو.
ڕزگارکردنی مەخمور لەلایەن یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دڵخۆشی زۆری بەدوودا ھات بۆ خەڵکی مەخمورو تەواوی ئەو ناوچانەی ڕزگارکران لەسەروی ھەموویان خەڵکی پاریزگای ھەولێر کە زۆر نزیک بوو تەواوی خەڵکی شارەکە بکەوێتە بەرشاڵاوی پەلاماری داعش،بەڵام یەکێتیی نیشتمانی کوردستان خاک و سەرو ماڵ و کەرامەتی ھەموو خەڵکی ناوچەکەی پاراست و نەی ھێشت روبەڕووی ھەمان چارەنووسی خەڵکی شەنگال ببنەوە.
ئێستا دوای ٩نۆ ساڵ لەو بەرگریە قارەمانانەی ھێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان،پارتی ھاتووە چەندین چیرۆکی داتاشراو بۆ سەرکردە سەربازیەکانی ئەو ھێزە قارەمانە درووست دەکات،لەکاتێکدا ئەو فەرماندانە ڕۆڵی گەورەیان ھەبو لەپاراستنی ئەو ھەولێرەی کە ئێستا پارتی خۆی بە خەمخۆری دەزانێت و ناز بەسەر خەڵکەکەیدا دەکات.
پارتی پێویست بوو بەدوای سەرکردەکانی داعشدا بگەڕێت فەرمانی گرتن بۆ ئەوان دەربکات و کۆمکاری عەرەبی لەداعش ھان بدات، نەک دژی ھێزێکی قارەمانی وەک دژەتیرۆر،کە تائەم کاتەش باشترین ھێزێکی ڕاھێنراون لەعیراق بۆ ڕوبەروبوونەوەی تیرۆرستان، مێژوو داستانەکەی مەخمور لەیاد ناکات کە بەدەستی قارەمانانی یەکێتی تۆمارکرا، دروستکردنی چیرۆک و بەکارھێنانی دادگا بۆ مەرامی تایبەت دژی ئەو ھێزە کار ناکاتە سەر قارەمانیەکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

