رەشاد گەڵاڵی: دژەتیرۆری یەكێتی هەولێری لە مەترسی داعش دوورخستەوە
کوردستان 02:05 PM - 2023-08-10
PUKMEDIA
رەشاد گەڵاڵی
رەشاد گەڵاڵی جێگری مەڵبەندی 20ی رێكخستنی قەرەچوغی یەكێتی كە لەكاتی داگیركردنی مەخمور لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی مەخمور بووە، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA، لەبارەی بەدەستەوەدانی مەخمور رایدەگەیەنێت: "بەهۆی لاوازی ئەو هێزەی سەرپەرشتی میحوەری مەخموری دەكرد داگیركردنی قەزاكە پێشبینی كراو بوو، بەڵام دژەتیرۆری یەكێتی وەك یەكەم هێز چووە ناو مەخمور و روبەڕووی داعش بووە و قەزاكەی لە داعش پاككردەوە و هەولێریشی لە مەترسی پاراست".
دەشڵێت: "بە داگیركردنی مەخمور مەترسی كەوتە سەر هەولێر هەر بۆیە مەسعود بارزانی ناچار بوو داوای هاوكاری لە دژەتیرۆری یەكێتی بكات، هەربۆیە داوای لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كە هێزی دژەتیرۆر بنێرێتە مەخمور تاوەكو بتوانن قەزاكە لە تیرۆرستانی داعش پاكبكەنەوە و هەولێریش لەو مەترسییە دوورخەنەوە".
*لەكاتی داگیركردنی مەخمور لەلایەن داعشەوە قەزاكە لەژێر دەسەڵاتی كام هێزەدا بوو؟ پێشبینی دەكرا بەو خێراییە داگیربكرێت؟
"میحوەری مەخمور كە پێكهاتبوو لە، سەنتەری مەخمور، ناحیەكانی باقرتی، گوێر، دیبەگە، لە ماوەی 72 سەعاتدا هەم داگیر و هەم ئازادیش كران، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك تاكە لایەنی سیاسی سەرپەرشتی دەكرد و لەژێر كۆنترۆڵی یەكەی 80 ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بوو، هەربۆیە داگیركردنی مەخمور لەلایەن داعشەوە پێشبینی كراو بوو چونكە ئاشكرا بوو ئەو هێزەی لە مەخمور بوو فریادڕەس نەبوو و نەیدەتوانی بەرگری بكات و دانیشتوانی سنوورەكە بپارێزێت، بۆیە تەسلیمكردنی مەخمور بە داعش بەبێ تەقە چاوەڕوان كراو بوو".
*كێ مەخموری رزگار كرد و چۆن رزگار كرا؟ بارزانی داوای هاوكاری لە كێ كرد؟
"بە داگیركردنی مەخمور و گوێر لەلایەن داعشەوە مەترسی كەوتە سەر هەولێریش، هەربۆیە مەسعود بارزانی كە ئەوكات سەرۆكی هەرێم بوو داوای لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كە هێزی دژەتیرۆر بنێرێتە مەخمور تاوەكو بتوانن قەزاكە لە تیرۆرستانی داعش پاكبكەنەوە و هەولێریش لەو مەترسییە دوورخەنەوە، بۆیە دژەتیرۆری یەكێتی وەك یەكەم هێز چووە ناومەخمور و روبەڕووی داعش بووەوە و بە هاوكاری هێزی پێشمەرگە لەماوەی سەعات و نیوێكدا قەزاكەیان لە داعش پاككردەوە و هەولێریشیان پاراست".
*ئەگەر دژەتیرۆری یەكێتی نەبوایە چارەنووسی هەولێر بەچی دەگەیشت؟
"لەبەر ئەوەی گوێر لە هەولێرەوە زۆر نزیكە و لەلایەن داعشەوە داگیركرابوو، هەولێر مەترسی زۆری لە سەربوو بۆیە مەسعود بارزانی دوو ئەگەری لەبەردەمدا بوو یان دەبوو داوای هاوكاری لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكات و دژەتیرۆر ببێتە هێزێكی كاریگەر لە رزگاركردنی مەخمور، یاخود دەبوو هەولێر چۆڵ بكرێت، بۆیە ئەگەری یەكەمی هەڵبژارد و خۆشبەختانە دژەتیرۆر رێی لە ئاوارەبوونی سەدان خێزانی سنوورەكە گرت و بوو بە فریادڕەسی دانیشتووانی مەخمور و هەولێریش".
ئەو هێزەی پارێزگاری لە میحوەری مەخمور دەكرد لە كاتی پەلاماری داعش بۆسەر قەزاكە بۆ بەرگریان نەكرد؟ دواتر كەی گەڕانەوە؟
"پاش هێرشی داعش بۆ مەخمور سیروان بارزانی كە بەرپرسی میحوەری مەخمور-گوێری هێزەكانی پێشمەرگە بوو، نەك هەر بەرگری نەكرد، بەڵكو خۆی و هێزەكەی بەبێ شەڕ پێش هاووڵاتیانی سڤیل رووە و هەولێر هەڵهاتن و تەنانەت چەكەكانیشیان بەجێهێشت، دوای ئازادكردنی قەزاكەش، نەجات عەلی كە سەرپەرشتی هێزەكانی پارتی لە سنوورەكە دەكرد تا درەنگ نەگەڕایەوە بۆ ناو مەخمور".
*كۆنترۆڵكردنەوەی مەخمور ئاسان بوو؟
"هەرچەندە روبەڕوبوونەوەی داعش لەوكاتەدا ئاسان نەبوو، بەڵام بە ورەی پۆڵاینیان دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پێشمەرگەو گەریلا و ئاسایش لەماوەی سەعات و نیوێكدا جارێكی دیكە ژیانیان بۆ مەخمور و دەوروبەری گەڕاندەوە و داعشیان بە دووری 17 بۆ 18 كم بۆ رۆژئاوای مەخمور دوورخستەوە".
*جگە لە دژەتیرۆر كێی تر رۆڵی لە ئازادكردنی مەخموردا هەبوو؟
"نابێت رۆڵی گەریلاكان لە رزگاركردنی مەخمور لەیاد بكرێت، كە چەندین كچ و كوڕیان قارەمانانە چەندین چەكداری داعشیان كوشت و تەرمەكەیان بردە بازاڕی قەزاكە و بە هێزەكانی پارتیان نیشاندا كە ئەگەر بیروباوەڕی نیشتمانیمان هەبێت دەتوانین بەرگری لە مەخمور و نیشتمانەكەمان بكەین، بەڵام ئەگەر وەك ئێوە واتا وەك پارتی متمانەمان بەخۆمان نەبێت ئەوا ناتوانین روبەڕووی دوژمن ببینەوە و كوردستانیش داگیر دەكرێت".
رۆژی 7-8-2014 تیرۆریستانی داعش پەلاماری قەزای مەخموریان دا و داگیریانكرد،پاش 72 سەعات و لە رۆژی 10-8-2014، هێزەكانی دژەتیرۆری یەكێتی و پێشمەرگە و گەریلاو ئاسایش لەماوەی سەعاتێك و 30 خولەكدا قەزای مەخموریان لەتیرۆریستانی داعش پاككردەوە و لەناوچەكە وەدەریان نان.
دوای ناوەندی قەزای مەخموریش هێزە قارەمانەكانی دژە تیرۆر و پێشمەرگە و ئاسایش و گەریلا توانیان ناحیەی باقرتی سەر بەمەخمور لەتیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

