شان لە شانی یەکێتی مەدەن
بیروڕا 05:24 PM - 2023-08-08
PUKMEDIA
ھەستیار مارف ئاغا
نووسینی... ھەستیار مارف ئاغا*
یەکێتی حیزبی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانە، شەهید و سەرکردەکانی لە لا موقەدەسە و بۆ هەمیشە خاوەنیانە، یەکێتی بێ پاساوە و حیزبی وڕێنە کردن و داڕشتنی چیرۆکی خەیاڵی بەر ئاگردان نیە.
یەکێتی حیزبی هەوڵدانە و ئاو بوەستێت یەکێتی ناوەستێت، بۆیە شان لە شانی یەکێتی مەدەن تا سەلامەتبن و گێژەن و گێژاوی بای گەردەلوول ڕاتاننەماڵێت.
یەکێتی حیزبی سەرهەڵدان و سەوزبوونەوە و ڕزگارییە، یەکێتی حیزبی مۆقەت نیە و خەباتی شار و شاخ و گڕ و گەرمای گەرمیان و سارد و سەرمای کوێستان، شاهیدی مێژووی یەکێتین.
یەکێتی ژمارەی شەهیدەکانی بێشوومارن و هەمیشە لە جێگەی شەهیدێکدا، ڕۆڵەیەکی تری لە دایک بووە، لە کۆچی سەرکردەیەکیدا دوو جوامێری دیکەی خستۆتە جێگەکەی، بۆ نموونە لە دوای کۆچی سەرۆک مام جلال وا سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد وەک شێر لە بێشەدان، لە کاتی سەرقاڵی کاک کۆسرەتدا بە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی یەکێتیەوە، وا کاک دەرباز و کاکە شاڵاو ڕاوەستاون، لە دوای شهید علی عەسکەری و حوسێن بابە شێخ و دکتۆر خالید وا کاک شاڵاوی علی عەسکەری وهەڤاڵ ئەمین بابەشێخ لە گۆڕەپاندان و بەرپرسیارن.
یەکێتی شنەبای ئاشتیە و گەردەلوولی تۆڵەسەندنەوەیە، لە ئاست ھەقدا ملی لە موو باریکترە و بۆ بەرەنگاری لە ھەقخوراویش، فیلەتەنە، یەکێتی هەڵۆی سووری قەندیلە و خانمەکانی یەکێتی هێرۆ خان ئاسا، هەموویان تەواری چنگ بە گڕن.
یەکێتی حیزبی مامەڕیشەکەی جەباری و حمە ڕەشەکەی گەرمیانە، لەوەتەی یەکێتی هەیە هەر خەریکی خەبات و بەرەنگاری و کۆڵنەدانە، هەمیشە یەکێتی خاوەنی جوامێرترین مرۆڤەکانە، یەکێتی کۆتایی بە ئۆردووی بەعس هێنا و وتی بەعسی قڕانە، بە بروسکەکانی شاڵاو و لە زمناکۆوە بۆ ئازاد ١٧٦٠ و بە دەنگە زوڵاڵەکەی حەق دۆستێکی وەکو هەڤاڵ فەرهاد، بە نووسینی وتار و داڕشتنەکانی هەموو ئێزگەکانی دەنگی یەکێتی، بە هەوڵی جوامێرەکانی سەرکردایەتی، پێش هەموو خەڵک، بە خوێنی گەشی عەلی نەبی لە دەروازە، بەور ئاسا، هاتنەدەست و ڕاپەڕینی گەلی کوردستانیان هەڵگیرساند.
یەکێتی حەزی لە فیتنەیی نیە و بێباکیشە لە تانەکان، مەشخەڵی یەکێتی ئازادییە و ئازایەتی، یەکێتی پێش هەموو کەس هەنگاوی ناوە بۆ برایەتی.
یەکێتی لە کوردستاندا هاوکارە و لە بەغدادیشدا پشتیوان، یەکێتی لە تەنگانەدا ورەیە و لە فەرەحیشدا خەرمانان.
یەکێتی بڕوای بە بەرکەنارکردنی یەکترنیە و بڕوای بە یەکگرتنە، یەکێتی بڕوای بە قۆرغکردنی دەستەڵات و بەکارهێانی پلە و پۆست نیە، دایم ئامادەی دانووستانە و خۆی پێ زل نییە.
دوابەدوای خەبات و قوربانیدان و کوردایەتی، دوا بەدوای دروستکردنی هەرێم و بەڕێوە بردن و حوکومڕانی، ئەمەیە فەلسەفەی یەکێتی کە هەمیشە بە تەنگ پاراستنی دەسکەوتەکانەوەیە، نایەوێت دوو کەرت و سێکەرت بین و بچینە گەرووی دوژمنانەوە، بەڵام وەک کورد دەڵێ چەپڵە بەدەستێک لێنادرێت و مەل بە باڵێک نافڕێت.
بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنەکان بەم ڕۆحیەتەوە خەبات بکەن، ئەگەر ڕەخنەش هەبێت با بنیاتنەربێت چونکە کەس ناتوانێت مێژووی پڕ سەروەریی یەکێتی بشێوێنێت، کەس ناتوانێت لە جێگەی یەکێتیدا سەوز ببێت، کەس ناتوانێت مافی یەکێتی بخوات و خۆی بە تەنها نوێنەربێت، کەس ناتوانێت خوێنی شەهیدەکانی یەکێتی کاڵکاتەوە و بە بێ یەکێتی کەس ناوێرێت دژ بە داگیرکەر بکۆکێت.
*نوسەرو لێکۆڵەر
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

