خیانه‌تی هه‌كاری له‌مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا
کوردستان 08:18 PM - 2023-08-07شەهیدان م.خالید و عەلی عەسکەری و شێخ حسێن
شه‌هیدكردنی سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕ‌شی نوێ له‌كاره‌ساتی هه‌كاری دا به‌ئاگاداری و فه‌رمانی به‌رپرسانی باڵای سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی ( قیاده موقه‌ته) بووه و دوای ئه‌وه‌ی كه به‌دیلی و پیلانێكی ناوخۆیی و هه‌رێمی له‌هێزێكی یه‌كێتی درا.
هه‌ریه‌ك له شه‌هیدانی سه‌ركرده عه‌لی عه‌سكه‌ری و د. خالید و حسێن بابه شێخ به‌بڕیاری دادگای شۆڕ‌شی- قیاده موقه‌ته‌و به‌ئاگاداری و فه‌رمانی به‌رپرسه باڵاكانیان بووه‌و یه‌كێك له‌وانه‌ی بڕ‌یاری له‌سێداره‌دانی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی داوه كه‌مال كه‌ركوكییه كه دوای 45 ساڵ له‌و تاوان و خیانه‌ته مێژووییه ده‌یه‌وێت راستییه‌كان بشێوێنێت و وه‌ك خۆی ده‌یه‌وێت باسیان بكات.
به‌پێی كتێب و سه‌رچاوه مێژوویه‌كان كه‌له‌سه‌ر كاره‌ساتی هه‌كاری به دیكۆمێنت و شایه‌تحاڵه‌وه تۆمار كراوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه قیاده موقه‌ته ئه‌م تاوانه‌ی بۆ دژایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی دژایه‌تی و شۆڕ‌شی نوێ و شه‌ڕی برا كوژی كردوه.
یه‌كێتی خه‌باتی چه‌كداری فراوان ده‌كرد
شه‌ڕی هه‌كاری به دژوارترین شه‌ڕ ده‌ژمێردرێت كه یه‌كێتی گورزێكی جه‌رگبڕ‌ی به‌ركه‌وت و برینه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی زۆر زیاتر قوڵكرده‌وه‌و تا ماوه‌یه‌كی زۆریش یه‌كێتی نه‌یتوانی له ئه‌نجامه سلبییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته خۆی ڕ‌زگار بكات.یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پلانی داڕ‌شتبوو باره‌گاكانیان و زۆر له هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی برادۆست كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی سێ سنووری (عیراق، سوریا، توركیا) جێگیر بكات بۆئه‌وه‌ی رێگای هاتووچۆیان ئاسانبێت و بتوانن بێ گیروگرفت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگوازنه‌وه، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیان بوو زه‌مینه‌ی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تییان فراوان و گه‌وره‌تر بكه‌ن.
یه‌كێتی بڕ‌یاری گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی دا
كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌كانی خولی دووه‌م، كه له به‌هاری 1978 به‌سترا، بڕ‌یاریدا بنكه‌و باره‌گاكانی خۆی بۆناوچه‌كانی برادۆست له‌سه‌ر سێ سنووری عیراق-توركیا -ئێران بگوازێته‌وه، گواستنه‌وه بۆئه‌م ناوچه‌یه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕ‌ایه‌وه له‌وانه: له‌لایه‌ك ئێران و عیراق دژی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕ‌شی نوێ بوون و تاده‌هات ناوچه‌كان له‌یه‌كێتی به‌رته‌سك ده‌كرایه‌وه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی به‌عسیش نیازی هه‌بوو له‌رۆژی(1/6/1978) دا گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌قوڵایی 20 كلیۆمه‌تر رابگوێزێت، یه‌كێتی ده‌یویست پێش ئه‌و رۆژه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌سوریاوه بهێنێت و به‌سه‌ر عه‌شایه‌ری ئه‌و ناوچانه‌دا دابه‌شی بكات، بۆئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆیان پێبكه‌ن، له‌لایه‌كتریشه‌وه پێشنیازه‌كان له‌باكوری كوردستانه‌وه رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له داواكاری رێكخراوی ده‌ده‌قه‌ده‌و قه‌ناعه‌تپێكردنی یه‌كێتی بۆ گواستنه‌وه‌ی بنكه‌و باره‌گاكانی بۆ ناوچه‌ی هه‌كاری، به‌ڵام له‌نێو ئه‌م رێكخراوه‌دا دوو بۆچوون هه‌بوو، بۆچوونی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوكاری یه‌كێتیدا بوو، كه نه‌جمه‌دین بیوك كایا (نه‌جۆ یان سه‌لاح) خاوه‌نی بوو، به‌ڵام بۆچوونی دووه‌م (عومه‌ر چه‌تین)، كه‌به‌رپرسی رێكخراوه‌كه‌بوو به‌وشێوه‌یه بیری نه‌ده‌كرده‌وه، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه شوێنێكی ستراتیژی گرنگ بوو، به‌ئاسانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێویستییه‌كان له‌سوریاوه ده‌گه‌یشته شۆڕ‌ش، بۆیه به‌پێویستزانرا هێز له‌و ناوچه‌یه جێگیربكرێت، یه‌كێتی به‌هۆی هاوكاری ده‌ده‌قه‌ده له‌گه‌ڵ قاچاغچییه‌كان، كه‌چه‌كیان پێده‌فرۆشتن، تاڕ‌اده‌یه‌ك خۆی پڕ چه‌ككردو له‌كاتی رۆیشتنی هێزه‌كانی یه‌كێتیشدا بۆ ناوچه‌ی هه‌كاری پشت به‌ده‌ده‌قه‌ده به‌سترابوو، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌قامیشلییه‌وه(د.كه‌مال خۆشناو) ئاماده‌یكردبوو، بگاته ده‌ستیان. بۆیه یه‌كێتی نزیكه‌ی(800)پێشمه‌رگه‌ی به‌سێ ره‌تڵ به‌ره‌و ناوچه‌ی برادۆست به‌ڕ‌ێخست.
هێزه‌كه به‌ڕێ كرا
ره‌تڵی یه‌كه‌م، رۆژی17/4/1987 به‌سه‌ركردایه‌تی د.خالید له زه‌ڵێوه به‌ئاڕاسته‌ی بیركمه‌و سیده‌كان و برادۆست به‌رێكه‌وت و ژماره‌یان 320 پێشمه‌رگه ده‌بوو، كه 150 پێشمه‌رگه‌یان بێچه‌ك بوون، توانیان رۆژی 11/5/1987 بگه‌نه گوندی جورجان له‌سه‌ر سنوری توركیا.
ره‌تڵی دووه‌میان، زیاتر له 500 پێشمه‌رگه بوون، به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌لی عه‌سكه‌ری و تایه‌ری عه‌لی والی و پاش چه‌ند رۆژێك له‌جوڵانی ره‌تڵێ یه‌كه‌م، ئه‌وان به ئاڕاسته‌ی خانه‌و كێله‌شین و حه‌سارۆست له‌سنوری عیراق- ئێران رۆیشتن و 150 كه‌سیان بێ چه‌ك بوون.
ره‌تڵی سێیه‌م، به‌سه‌ركردایه‌تی مام جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا بوو كه نزیكه‌ی 50 پێشمه‌رگه ده‌بوون، له‌نێوانیاندا ئه‌ندامانی(م.س)ی یه‌كێتی و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری(پ.د.ك)و پاسۆك هه‌بوو، له‌نزیك قه‌ڵادزێوه به‌رێكه‌وتن و دوای سێ رۆژ گه‌یشتنه دۆڵه كوگه‌و چیای قه‌ندیل.
بۆسه بۆ هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی دانرا
پاش چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه بۆناو خاكی توركیا، به‌تایبه‌تی ره‌تڵی یه‌كه‌م و دووه‌م، له‌لایه‌ن هۆزو عه‌شیره‌ته كوردییه‌كانی توركیاوه(گۆییه‌كان، ژیركی، سلیڤانییه‌كان) بۆسه‌یان بۆدانراو هێرشیان كرایه‌سه‌ر، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌رێگا له‌لایه‌ن عیراق و ئێرانه‌وه هێرشیان كرابووه سه‌ر.
ئه‌م هۆزانه جگه له‌وه‌ی به‌كرێگیراوبوون و كێ پاره‌ی زیاتری پێبدابان كاریان بۆئه‌و ده‌كرد، هاوكات له‌لایه‌ن میتی توركیا‌و سه‌ركردایه‌تی كاتی پ.د.ك (قیاده مه‌وقه‌ته‌وه)یشه‌وه ، كه له‌ناوچه‌كانی هه‌كاری، ئولوده‌ره، شیرناخ، باره‌گایان هه‌بوو، هاندرابوون له‌و هێزانه‌ی یه‌كێتی بده‌ن، بۆیه له‌رۆژی (1/6/1978) له‌گوندی بازه گه‌مارۆدران و دوای شه‌ڕ‌ێكی قورس ژماره‌یه‌كیان شه‌هید و برینداربوون، هه‌ندێكیشیان له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌ی توركیاوه كه له‌و ناوچانه‌دا باره‌گایان هه‌بوو به‌دیلی گیران، له‌كۆتاییدا پاش ده‌رده‌سه‌رییه‌كی زۆر‌و شه‌ڕی خوێناوی و سه‌رماو برسێتی به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی یه‌كێتی شه‌هید بوون، به‌شێكی تریشیان به‌دیلی گیران و ته‌نها هه‌شت پێشمه‌رگه خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داو رزگاریان بوو، له‌رۆژی( 16/6/1978 گه‌یشتنه‌وه باره‌گای یه‌كێتی له‌قه‌ندیل، ئه‌و هه‌شت پێشمه‌رگه‌یه‌ش بریتیی بوون له(محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، ره‌فیق پاره‌زانی، مه‌حموود زه‌ردۆیی، تاهیری حاجی عه‌زیز، حه‌مه ره‌ش گرێزه‌یی، جه‌مالی عه‌لی باپیر، به‌كره سوور، ئاوات گه‌ڕ‌ه‌دێی).
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی شه‌هید كران
زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌دیلی كه‌وتنه ده‌ستی هێزه‌كانی قیاده‌ی مه‌وقه‌ته- سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی، به‌تایبه‌تی هه‌ریه‌كه له‌عه‌لی عه‌سكه‌ری و د.خالید و شێخ حسێن بابه شێخ ، كه‌دواتر شه‌هیدیان كردن، به‌ڵام زۆربه‌ی دیله‌كانی تر ئازادكران.
لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بڵێین هه‌رچه‌نده یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی كاتی(پ.د.ك)باس له‌وه ده‌كه‌ن هیچ لایه‌كیان نیاز‌و مه‌به‌ستی لێدانی ئه‌ویتری نه‌بووه‌و باسیش له‌نامه‌كانی تاڵه‌بانی و عه‌لی عه‌سكه‌ری و د.خالید‌و تاهیری عه‌لی والی بۆ ئیدریس بارزانی و مه‌سعود بارزانی و حه‌مایل خانی دایكی مه‌سعود بارزانی و ره‌شید سندی ده‌كه‌ن، له‌ولاشه‌وه له‌لایه‌ن ئیدریس بارزانی و سامی عه‌بدولره‌حمانه‌وه نامه بۆ عه‌لی عه‌سكه‌ری نێردراوه، كه‌هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی كاتی(پ.د.ك)و ئه‌وانیش هێرش ناكه‌نه سه‌ریان، به‌ڵام جگه له‌وه‌ی ئه‌و نامانه ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان نابێت، ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌ر لایه‌ك ئه‌وه‌ی دانابوو ئه‌گه‌ر لایه‌كه‌ی تر بێته‌سه‌ر رێگای و هێرش بكاته سه‌ری، بێده‌نگ نه‌بێت و وه‌ڵامی بداته‌وه.
له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌وكاته‌دا بوونی هه‌بوو، بارودۆخێكی بارگاوی بوو به‌ناكۆكی و ململانێ و پڕ له رقه‌به‌رایه‌تی یه‌كتری، چونكه پێشتر له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كاتیی (پ.د.ك)ه‌وه، ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌ناوچه‌كانی بادینان شه‌هیدكرا بوون (وه‌ك ئیبراهیم عه‌زۆو هاوڕ‌ێكانی، مولازم حه‌سه‌ن خۆشناو، مه‌جید هه‌یبه له‌ده‌شتی كۆیه)و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی 10 دۆشكه‌و چه‌ندین هه‌زار دیناری عیراقی ئه‌وكاته،...تاد.
خیانه‌تی هه‌كاری وره‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌هێزتر كرد
كاره‌ساتی هه‌كاری كاریگه‌رییه‌كی قوڵی كرده‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌گشتی و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان به‌تایبه‌ت و بووه هۆی لاوازكردنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، چونكه دوو له‌سه‌ركرده و دامه‌زرێنه‌رانی، كه عه‌لی عه‌سكه‌ری و د.خالیید بوون به‌دیلی شه‌هیدكران .
له به‌شی دووهه‌می كتێبی دیداری ته‌مه‌ن-دا، كه سه‌لاح ره‌شید ئاماده‌ی كردوه له‌باره‌ی كاره‌ساتی هه‌كارییه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه:" به‌پێچه‌وانه‌ی ئاوات و ویستی گڵاوی ناحه‌زان و دوژمنانه‌وه، هه‌ر چه‌نده كاره‌ساتی هه‌كاری كاره‌ساتێكی گه‌وره‌و جه‌رگبڕ و دڵته‌زێن بوو، به‌ڵام وره‌ی سه‌ركردایه‌تی كادره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی نه‌ڕوخاندو نه‌یبه‌زاند، به‌پێچه‌وانه‌وه بیركردنه‌وه‌ی مێژوویی ئه‌وان، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بڕیاریان دا درێژه به‌خه‌بات بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مردنی خۆشیانی تێدابێت.
`
یه‌كێتی نیازی شه‌ڕی نه‌بوو
پێش هێرشه‌كه یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی به‌خانه‌واده‌ی بارزانی و كادیرانی پارتتییه‌وه كرد: مام جه‌لال و عه‌لی عه‌سكه‌ری سه‌رو نامه‌یان بۆ شێخ محه‌مه‌د خالید بارزانی، عه‌لی عه‌سكه‌ری نامه‌ی بۆ ئیدریس بارزانی، د.خالید سه‌عید نامه‌ی بۆ دایكی مه‌سعود و تایه‌ری عه‌لی والی به‌گ نامه‌ی بۆ ره‌شید سندی و چه‌ند كه‌سێكی كه نووسی.
ناوه‌ڕ‌ۆكی نامه‌كان بریتیبوون له‌وه‌ی كه خانه‌واده‌ی بارزانی هێمن بكه‌نه‌وه و ئاگاداریان بكه‌ن كه جوڵانی هێزه‌كانیان بۆ دژایه‌تی ئه‌وان نییه و ته‌نیا مه‌به‌ستیان هێنانی چه‌ك و گه‌یشتنه به ناوچه‌ی برادۆست پێش ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای حوزه‌یران حكومه‌تی عیراق دێهاته‌كانی سه‌رسنوور راگوێزێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و خانه‌واده‌ی بارزانی و(قیاده مه‌وقه‌ته) زۆر خراپ بوو، ئه‌و نامانه هیچ سوودێكیان نه‌بوو.
عه‌لی عه‌سكه‌ری وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی، نیازی شه‌ڕ و پیكدادانی نه‌بووه له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كێك له‌وانه‌ی له هه‌كاری له‌گه‌ڵیدا بوو ده‌ڵێت: "كاك عه‌لی ده‌یوت ئێمه خۆمان له شه‌ڕی قیاده موه‌قه‌ته لاده‌ده‌ین، شه‌ڕ مه‌سڵه‌حه‌ت نییه، كاك عه‌لی بڕ‌یاری دابوو شه‌ڕی قیاده‌ی موه‌قه‌ته نه‌كات، ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئامانجی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه بووه كه هه‌وڵبده‌ن بێ شه‌ڕ بچن بۆ بادینان".
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی یه‌كێتیش له به‌شێك له نامه‌یه‌كی مام جه‌لالدا كه له ٢٠-٤-١٩٧٨ دا بۆ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی یه‌كێتی نووسیوه ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌به‌ستی چوونیان ئه‌وه‌بووه كه ڕ‌ێگای چه‌ك هێنان بكه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێت: "هێزێكی باشمان له‌سه‌ر داوای پێشمه‌رگه سازداوه بۆلای بادینان هه‌ڤاڵان (عه‌لی، خالید، تاهیر، سه‌ید كاكه، شێخ حسێن) سه‌ركردایه‌تییان ده‌كه‌ن".
بۆچی كاره‌ساتی هه‌كاری به‌سه‌ر یه‌كێتی دا هات ؟
یه‌كێتی تێبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردبوو كه له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆدا ئێران، توركیا و عیراق تا بۆیان ده‌كرێت ئاگری شه‌ڕه‌كه خۆشده‌كه‌ن و یه‌كده‌گرن بۆ لێدانی هه‌ر هێزێك كه بیه‌وێت له فه‌رمانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌ربچێت، هه‌روه‌ها دژایه‌تییان به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر نه‌ده‌شارده‌وه كه نزیكه له سنووره‌كانیانه‌وه.
گه‌وره‌یی هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی و درێژی و سه‌ختی رێگاكه و ناشاره‌زایی، وای له‌هێزه‌كه كردبوو كه له‌یه‌ك بترازێن و نه‌توانن ریزه‌كانی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، جگه له‌وه هێزه‌كه نه‌یانتانیبوو ئازوقه‌و خوارده‌مه‌نی و پێداویستی ره‌وه‌كه‌یان به‌باشی دابین بكه‌ن.
هه‌كاری.. خیانه‌ت و خه‌نجه‌ری ژه‌هراویی
كاره‌ساتی هه‌كاری شكستێكی سه‌ربازی و سیاسی و مرۆیی گه‌وره بوو بۆ یه‌كێتی، له‌و شه‌ڕ‌ه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشمه‌رگه‌كانیان بونه قوربانی و كۆمه‌ڵێكی زۆریش برینداربوون.
كاره‌ساتی هه‌كاری به له‌ناوبردنی سێ سه‌ركرده‌ی ناوداری كورد، عه‌لی عه‌سكه‌ری، د. خالید سه‌عید و حسێن بابه شێخ و به‌دیلگرتنی ده‌یان كادیری سه‌ربازی كۆتاییهات و ئه‌م شه‌ڕه ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی زۆر قوڵتر كرد.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له شه‌ڕی به‌رامبه‌ردا شه‌هید نه‌كران، به‌ڵكو به دیلی و به ئاگاداری و به‌فه‌رمانی خانه‌واده‌ی بارزانی و سه‌ركرده‌كانی (قیاده موقه‌ته) بڕ‌یاری كوشتن‌یان بۆ ده‌رچوو، ئیدریس بارزانی له‌ژێر ناوی (چاك) له‌نامه‌یه‌كدا كه ١٨-٦-١٩٧٨ به‌عه‌ره‌بی و به‌ده‌ستوخه‌ت نوسراوه، "وه‌ڵامی (جه‌میل – واتا كه‌ریم سنجاری ) ده‌داته‌وه ده‌نوسێت: "نامه‌كه‌ی ١٠-٦ تان گه‌یشت، كه ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه كه‌به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی فیرقه‌كه‌ی ئێمه كۆتایی هات، بیستم كه (عه‌لی عه‌سكه‌ری و د. خالید) ه كوژراون، ئه‌گه‌ر وابێت، ئه‌وه زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌نێوان دیله‌كاندا بن، من رای خۆمتان پێده‌ڵێم و سورم له‌سه‌ر بۆچونه‌كه‌م و به‌هیچ دیلێكی تر رازی نابم، بینێرن بۆ شوێنێك كه گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی نه‌بێت، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه هه‌ر نه‌رمییه‌ك به‌رامبه‌ر عه‌لی عه‌سكه‌ری و د. خالید، و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان، بنوێنن، مانای له‌بیركردنی خوێنی ئه‌وانه‌ن كه به‌جێییان هێشتوین و ئه‌وه تاوانێكه كه مێژوو لێمان خۆشنابێت".
دوو رۆژ پێش ئه‌م نامه‌یه‌ی ئیدریس بارزانی، "(دادگای شۆڕ‌ش) كه‌له سلێمان، جه‌وهه‌ر نامیق- ئه‌حمه‌د- سه‌ربه‌ست، ملازم عه‌بدولره‌حمان پێداوی) پێكهاتووه له ١٦-٦-١٩٧٨ بڕ‌یاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی عه‌سكه‌ری ده‌دات به تاوانی ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی كه شۆڕ‌ش له‌ناوبه‌رێت ".
دوای رۆژێكیش واتا له ١٧-٦-١٩٧٨ دا، (دادگای شۆڕ‌ش)، داوا له (قیاده موقه‌ته) ده‌كات، كه رای خۆیان ده‌رببڕ‌ن، كه‌ئایا بڕ‌یاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌سێداره‌یان بده‌ن، یان بڕ‌یاره‌كه تانه‌ی لێبده‌ن، یان لێیان خۆش بن.
هه‌ر هه‌مان دادگا، له ٥-٧-١٩٧٨ بڕ‌یاری له‌سێداره‌دانی هه‌ر یه‌ك له د. خالید و حسێن بابه شێخ -یش ده‌دات، به ئیمزای هه‌ریه‌ك له (سه‌لیم، جه‌وهه‌ر نامیق- سه‌ربه‌ست، مولازم عه‌بدولره‌حمان پێداوی، كه‌مال كه‌ركوكی، دارا، ئازاد به‌رواری) له ٧-٧-١٩٧٨، (قیاده موقه‌ته) داوا له دادگاكه‌یان ده‌كات كه بڕ‌یاره‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن و بڕ‌یاره‌كانیش له دادگا و له‌سه‌ركردایه‌تی (قیاده موقه‌ته) به گشتی دراوه‌و هیچ كه‌سێك دژ نه‌بووه.
قیاده موقه‌ته سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی شه‌هید كرد
دوای كۆتایی شه‌ڕه‌كه ئاشكرا بوو، كه سه‌ركردایه‌تی كاتی ئه‌وسای پارتی به بڕ‌یاری سه‌ركردایه‌تی (قیاده موقه‌ته) هه‌رسێ سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتییان شه‌هید كردووه، پارتی خۆشی دانی به شه‌هید كردنیاندا ناوه و پاساوی بۆ شه‌هیدكردنیان هێناوه‌ته‌وه.
بەوێنە.. بڕیارەکەی قیاده موقه‌ته بۆ شەهیدکردنی سێ سەرکردەکەی یەکێتی
سه‌رچاوه‌كان :
• نه‌وشیروان مسته‌فا:كاره‌ساتی هه‌كاری، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی، هه‌ولێر،1995
- محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: شۆڕ‌ش و پێشمه‌رگایه‌تی، تاقیكردنه‌وه‌ی حه‌وت سالی شۆڕ‌ش 1976-1983
- مه‌لا به‌ختیار: یاخی بوون
- رێباز: قه‌ندیل، به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م
-سه‌لاح ئه‌لخه‌رسان:التیارات
-چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم،11/9/2005 له كتێبی (رێگایه‌ك بۆئازادی)،
- نه‌وشیروان مسته‌فا: كاره‌ساتی هه‌كاری
- پیاونامه: گوڵبژێرێكی ژیاننامه‌ی شه‌هیدی نه‌مر عه‌لی عه‌سكه‌ری، كۆمه‌ڵێك هاوڕ‌ێی شه‌هید
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌كه‌ناری دانوبه‌وه بۆخری ناوزه‌نگ
- دیداری ته‌مه‌ن.. به‌شی دووه‌م / ئا .. سه‌لاح ره‌شید
- شه‌ڕی ناوخۆی كورد / سه‌لاح ره‌شید.. ساڵی 2020
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04