ستران عەبدوڵڵا لەچلەی سەڵاح جاندا: یادی سەروەری دێرین و خەبات دەکەینەوە
کوردستان 06:20 PM - 2023-08-07
PUKMEDIA
چلەی سەڵاح جان موراد
لە سلێمانی لە مەراسیمێکی شایستەدا چلەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح جان موراد بە ئامادەبونی هاوڕێ و هاوسەنگەران و لێپرسراوانی حزبی بەرێوەدەچێت و لە وتارێکیدا لێپرسراوی راگەیاندنی یەکێتی دەڵێت: " ئێمە لەم مەراسیمە یادی سەروەری دێرین و خەبات دەکەینەوە، یادی ماتەمی تێکۆشەرێکی هەڵۆی سوری یەکێتی دەکەینەوە، کە ئەمڕۆ یەکێتی ماتە، بەڵام دەنگی یەکێتی هەمیشە بۆ فاشیستان و داگیرکەران و نەیاران تیژ و لەبارە".
ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەراسیمی چلەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح جان_دا دەڵێت: "جان مورادی ئێمە سەڵاحی خۆی، سەڵاحی کوردستان، دوا رۆژی میلەتی کوردی لە شۆڕشی نوێدا بینییەوە و ئیتر کوردایەتی فەیلی لەسەر دەستی هاوتەمەنەکانی سەڵاح جان موراد و کوردۆ قاسم و هەموو پاڵەوانەکانی شەهیدانی هەڵۆی سور قۆناغی خەرجی و دەغیلەی پشتیوانی دەوڵەمەندەکانی بازاڕی شۆڕیجە بوو، دواتر چووە قۆناغێکی خوێن بەخشین و لەگەڵ هەڤاڵەکانی بە گیان بەخشین و هیوا بەخشین هاتنە مەیدانی خەبات و تێکۆشان، کە ئێمە ئێستا یادی ئەم هەڤاڵەمان دەکەینەوە کەبەو خەرمانی خەباتەوە تا دواساتەکانی ژیانی بە لێخۆبردووی و ئازایانە بێ گوێدانە نازکێشان و لەخۆبایی بون، هەمیشە لەمەیدانی خەباتدا بوو، لە رێکخستنی بەغداوە بۆ پیشمەرگایەتی و بۆ پەیوەندییەکانی ئێران هەتا خزمەتی مەکتەبی شەهیدان و مەکتەبی راگەیاندن، زیندانی و خۆراگری ناو زیندانەکانیشی لەولاوە بۆستێت".
دەشڵێت: "ئێمە کاک سەڵاحمان بە هیمەتی بەرز و قسەی خۆش و راشکاوی بیروڕاکانییەوە دەناسی، هەمیشە یادەکانی شتانەمان بەبیر دەهێنێتەوە، وەک هەمیشە دەیوت راستەرێی خەبات کەفالەتی حوکمی مێژووە، کەهەر دەبێت کورد سەرکەوێت و کوردستان هی گەلی کوردستان بێت، یەکێتیش وەک سەردەستەی ئەو خەباتە بمێنێتەوە لە کوردستان تا بەغدا، تا دواجار کوردی فەیلیش هەقی ونبووی خۆی وەردەگرێتەوە کەهەرگیز بەبارتەقای گیانبەخشی و ئارەقسڕینی رابردووی نابێت".
ستران عەبدوڵڵا ئەوەش دەڵێت: "ئێمە لەم مەراسیمە یادی سەروەری دێرین و خەبات دەکەینەوە کە هەڤاڵ سەڵاح جان موراد ناونیشانێکی هەرە دیارێتی، کە دەبینین چەواشەکاری و بێ مۆراڵی گەیشتوەتە هەموو گەلێک و هەندێک دەخوازن ئەم خەباتە کەڵەگەتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بسڕنەوەو بێهودە دەیانەوێت پەرۆشی یەکێتی بۆ ئاشتی لەم هەلومەرجەی ژیان و گوزەرانی خەڵکدا بەلارێدا بەرن و سەبری ئەیوبی شۆڕشگێری یەکێتی تاقی بکەنەوە، زۆر بەڕاشکاوانە دەڵێین سەبری یەکێتی بە شەهیدەکانی تاقی نەکەنەوە، باشترە ئەوانە نەهێننە سەر شاشە کەلەبەر تۆماری شەرمەزارییان شەرم دەکەین ناویان بهێنین، ئەگەر نەبەردی و سوارچاکییە بەناونیشانی خۆتانەوە وەرنە مەیدان، تا یەکێتی پێتان بڵێت هەکاری کۆڵی پێنەداین و خیانەتی 31 ی ئاب نەیبەزاندین، داخۆ چەلەحانێی بێ بنەمای 16ی ئۆکتۆبەر و لەراستی راکردن لە کەرکوک و شەنگال دەمانهەژێنێت".
لەکۆتایی وتەکانیشیدا ئاماژەی بەوەدا: "ئەمڕۆ یادی ماتەمی تێکۆشەرێکی هەڵۆی سوری یەکێتییە، کە ئەمڕۆ ماتە بەڵام دەنگی یەکێتی هەمیشە بۆ فاشیستان و داگیرکەران و نەیاران هەمیشە تیژ و لەبارە، رۆحی کاک سەڵاح شاد بێت و دڵنیای دەکەین کە تۆڵەی خوێنی شەهیدان هەر قوڵپ دەدات و یەکێتی داگیرکەر دەهەژێنێت و دوژمن دەبەزێنێت".
دەقی وتارەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەلایەن ستران عەبدولڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنەوە پێشکەشکرا
خوشكی بەڕێزمان فرسەت خان
كاكە جان، دلارا خان و گۆنا خان
كەسوكاری هاورێی كۆچكردومان كاكە سەلاح جان مراد.
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و نەمرانی ریزەكانی ی.ن.ك.
هەڤاڵان و ئامادەبوانی بەڕێز.
ئێمە ئەمرۆ لە چلەی هەڤاڵێكی دێرینی راگەیاندنی یەكێتی. خەباتگێڕێكی كاروانی سەرەتایی (هەڵۆی سوور) و (خوێنی شەهیدان) و کۆمەڵە و ئینجا ستراتیژە دوورمەوداكەی یەكێتی كۆبووینەتەوە. لە بۆنەی چلەی هەڤاڵ سەڵاح جان موراد. كوڕە ئازا فەیلیە، بەغدادییە قیت و قۆزەكەی لەسەرەتای لاوێتییەوە بیری پیرۆزی (خوێنی شەهیدان)، ئەندێشەی بەرزی (هەڵۆی سوور) هانی دا بێ سڵكردنەوە لە جەلادەكان، بێ گوێدانە ژیانی بە باق و بریقی خۆش بواردن و لاوێتی ئەو سەردەمەی بەغدا رێگای دژواری كۆڵنەدان هەڵبژێرێ. هەمان رەوتی ئازا و ئازاد و بەجەرگی باوكە دامەزرێنەرەكانی كوردایەتی بەغدای رەچاو كرد. كە هەموو شتێكی بۆ كوردستانێكی دوورە دەست بوو. كوردستانێك چیاكانی مژدەی ئازادی و سەرفرازی بوون، ئەگەرچی شارەكانی ژێردەستەی بەعس و جەیش و جاش و ئەمن و ئیستخبارات بوون.
جان مورادی ئێمە سەڵاحی خۆی،سەلاحی كوردستان و سەڵاحی-ی دوا رۆژی میللەتی كوردی لە تولە ڕێی چیاكانی شۆڕشی نوێدا بینییەوە.
ئیتر كوردایەتی فەیلی لەسەر دەستی هاوتەمەنەكانی صةڵاح جان موراد و كاك كوردۆ قاسم و هەموو شەهیدە پاڵەوانەکانی هەڵۆی سوور، قۆناغی خەرجی و دەخیلەی پشتیوانی دەوڵەمەندەكانی بازاڕی شۆرجە و قەنبەرعەلی تێپەڕاند و چووە قۆناغی خوێن بەخشین و گیان بەخشین و هیوا بەخشینەوە.
ئێمە ئێستا یادی ئەم هەڤاڵەمان دەكەینەوە كە بەو خەرمانی خەباتەوە تا دواساتەكانی ژیانی لەخۆبردوانە، بێ گوێدانە ناونیشان و نازكێشان و دەعیەی خۆبایی بوون، هەمیشە لە کۆڕی خەبات بوو. لە رێكخستنی بەغداوە، بۆ پێشمەرگایەتی بۆ پەیوەندییەكانی ئێران، تا خزمەتی مەكتەبی شەهیدان و ئینجا مەكتەبی راگەیاندن، با خۆڕاگری زیندانیش لەولاوە بوەستێ
بەهیمەتی بەرز و قسەی خۆش و ڕاشكاوی بیروڕاكانییەوە وەبیری دەهێناینەوە كە ئەم زەمەنە دژوارەش تێدەپەڕێ و ڕاستەڕێی خەبات كەفالەتی حوكمی مێژووە كە هەر دەبێ كورد سەركەوێ و كوردستان هی گەلی كوردستان بێت، یەكێتیش وەك سەردەستەی ئەو خەباتە بمێنێتەوە لە كوردستان تا بەغدا، تا دواجار كوردی فەیلیش هەقی بزری خۆی وەردەگرێتەوە كە قەت بارتەقای گیان بەخشین و ئارەق سڕینی رابردوو نابێت.
هەڤاڵانی خۆشەویست. ئێمە ئەمڕۆ كۆبووینەتەوە یادی سەروەری دێرین و خەباتی پێشین دەكەینەوە كە لەم مەراسیمەدا هەڤاڵ سەڵاح ناونیشانێكی هەرە دیارێتی، دەبینین چەواشەكاری و بێ مۆرالی گەیشتووەتە هەموو لەون و نەوعێك، هەن دەخوازن ئەم خەباتە كەڵەگەتە بسڕنەوە و بێ هودە و عەبەس گەرەكیانە پەرۆشی یەكێـتی بۆ ئاشتی لەم هەلومەرجی ناخۆشی ژیان و گوزەرانی خەڵك، بەلارێدا ببەن و سەبری ئەیوبی شۆڕشگێڕی یەكێتی تاقی بكەنەوە. زۆر بە ڕاشكاوی دەڵێن سەبری یەكێتی لە سوكایەتی بە باڵابەرزی و کەڵەگەتی شەهیدەكانی تاقی مەكەنەوە. ئەوانە مەهێننە سەر شاشە كە لەبەر تۆماری شەرمەزاریان لە رۆژهەڵات و لە هەكاری و لە كەركوك، شەرم دەكەین ناویان بێنینەسەر زاران.
ئەگەر نەبەردی سوارچاكانەیە بە ناونیشانی خۆتانەوە وەرنە مەیدان، تا یەكێتی پێتان بڵێت: هەكاری كۆڵی پێ نەداین و خیانەتی ٣١ی ئاب نەی بەزاندین، داخۆ چەلەحانێی بێ بنەمای 16ی ئۆكتۆبەر و ڕاستی ڕاكردن لە كەركوك و شەنگال دەمانهەژێنێ؟
یادی ماتەمی تێكۆشەرێكی هەڵۆی سووری یەكێتییە كە ئەمڕۆ ماتین، بەڵام دەندوكەكەی یەکێتی بۆ فاشیستان و داگیركەران و نەیاران هەر تیژ و لەبارە.
روحی كاك سەلاح شاد بێت و دڵنیای دەكەینەوە تۆڵەی خوێنی شەهیدان هەروا قوڵپ دەدا و هەلۆی سوور هەروا لە ڕێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كۆڵنادا، هەروا نەیار ڕاماڵ و نەیار تەزین و دوژمن بەزێنە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

