كەمال كەركوكی، پیاوە نابوتەكەی ناو شۆڕش
بیروڕا 10:01 AM - 2023-08-07
PUKMEDIA
مقداد كانی توویی
مقداد كانی توویی
كەمال كەركوكی كە لە میدیاو سۆشیاڵ میدیای پارتیدا هەر بۆ شۆخی و گاڵتەو گەپ بە دكتۆر كەمال كەركوكی ناوی دێنن، ئەگەرنا (مام) وتەنی نەكەمالە و نەدكتۆرە و نەكەركوكی، بەڵكو ناوی محەمەدە و خەڵكی دوزە و دكتۆر نییە، مسگەر بووە و دواتریش لەبێچاری و دەستەپاچەیی كردوویانەتە توربێنی برین پێچی .
ئەم بەشكڵ پیاوە كە بەنابوتترین پیاوی ناو شۆڕش ناسراوەو بەهەموو تەمەنی خۆی ئەركێكی شۆڕشگێڕانەی نە پێسپێرراوەو نەكردویەتی بەڵكو جار جارە وەك زوڕناژەنی دەربارو جار جار كەوا سوری بەرلەشكری بێگانەو بەزۆریش هەڵاتووی شەڕو دواین هەڵاتنیشی بە جلی ژنانەوە لەكەركوك بوو لەدوای كەتنەی وتیان حسابی ئەهێندە بۆ چ بەشەرا ناكەین كەچی میحوەرەكەی خۆی و هاوسەنگەرانیشی جێهێشت .
حەمە مسگەر بەوە دەناسرێتەوە كەهەمیشە شەڕی هەڵگیرساندووەو هاوسەنگەرانی خۆی بەكوشتداوەو خۆی رایكردووە، واتە دەكرێ بەپیاوە هەڵاتووەكەی ناو داستانەكان ناوی بهێنرێ، بۆنمونە لەشەڕی شارستێن شەڕی هەڵگیرساندو خۆشی بێ ئەوەی تەقەیەك بكات خۆی شاردەوەو دەیان تێكۆشەری وەك عەبدوڵڵا و بایزی بەشەهید كردندا لەگەڵ كۆمەڵێك خەڵكی بێتاوانی شارستێن و مەلا رەسوڵی شارستێن و دواترو دوای تەواو بوونی شەڕەكە خۆیكرد بەپاڵەوان وەك ئەوەی خەڵك لەگوێی گادا خەوتبێت وشایەدی هەڵاتنەكەی نەبن !
لەكارەساتی هەكاری كە پیلانێكی هاوبەشی ئیقلیمی و پارتی بوو دژی شۆڕشی نوێ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە سەدان پێشمەرگەو سەركردەو فەرماندەی قارەمانی یەكێتی تێدا شەهید و بریندارو بێ سەروشوێن بوو، ئەو مسگەرە نابوتە وێڕای ئەركی سیخوڕی بەسەر شۆڕشەوە، هاوكات بەتەنیشت پۆستاڵی داگیركەرو جاشگەلی ئەوێ رۆژێوە بەشداربوو لەو خیانەتە چەپەڵەو واژۆی لەسەر فەرمانی شەهید كردنی سەدان پێشمەرگەو هەرسێ سەركردەی دیاری شۆڕش و كەڵەپیاوی كوردایەتی شەهیدان (عەلی عەسكەری و دكتۆر خالید و شێخ حسێنی بابەشێخ ) كرد كە دواتر خۆیان وتەنی بەچەكی مەزن نامەردانە شەهیدیان كردن لەپێناو ئافەرینێكی شەرەمەزارانەی دوژمن و عەقڵییەتە نەزۆكە سیاسییەكەی سەرانی .
كەمال پاشەڵپیس و ناپاكە هەمیشە یەكێك لەتایبەتمەندییەكانی تێكدانی ریزەكانی كورد و ناكۆكی دروستكردن بووە لەناو هێزە كوردستانییەكان و نانی لەوە دابووە، ئەگەر هیچی لەدەست نەهاتبێت بۆ ئەو مەبەستە بەزمانی پیس و زوڕناكەی دەستی پشێوی دروستكردووە .
ئەو فسپاڵەوانە ناشیرینەی ناو شۆڕش هەمیشە گومانی ئەوەی لەسەر بووە كە داردەستی دوژمنانی كوردە و ئەركی سەرەكی لێك هەڵوەشاندنەوەی یەكڕیزی و دروستكردنی دووبەرەكی بووە، بە دەستلەپشتدانی نەیارانی كورد، هەروەك چۆن ئێستا كلكی خۆی و پارتیشی لەگەڵ عەرەبی سوننەو توركمالیەت (ئەوانەی نەبڕوایان بەكیانی كوردو نە بەئاڵای كوردستان و نەكوردستانی بوونی كەركوكە) گرێداوە بەو ئومێدەی ئەمجارە لەكەركوك كورد نەتوانێ لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكەدا زۆرینە بێت و بەتەواوی كەركوك لەدەست كورد دەربهێنن .
ئەو كارەكتەرە نێگەتیڤەی ناو شۆڕش هەوڵدەدات بەزمانەكانی ئینگلیزی و فارسی قسەبكات، كەچی كوردییەكەی ناتەواوە، توشی فۆبیای یەكێتی بووە و تەنها بەجوێندان بەیەكێتی پەركەم بەریدەدات!
ئەو نابووتە نەئێستاو نەلە رابردوودا خاوەنی هیچ سەنگ و پێگەیەكی گەورەو شكۆمەندانە نەبوو تەنانەت لەناو پارتیشدا، بەڵكو وەك كەواسوری بەرلەشكری داگیركەران یان زوڕناژەن و جنێو بێژی پێكراوە و هەرواش سەردەنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

