riklam

كەمال كەركوكی گەورە خیانەتكاری كورد

کوردستان 09:46 PM - 2023-08-06
کەمال کەرکوکی ئاژانسەکان

کەمال کەرکوکی

بیروڕا

سەروتاری PUKMEDIA 

كەمال كەركوكی، لەدوای نسكۆی پارتەكەیەوە  لە سەرەتاكانی 70 كان، تازە بەتازە هاتووە، بەكەیفی بێویژدانی و لە قوڵایی ناخی پڕتاوان و دڕندەیی، رەفتاری مرۆڤكوژیی و ئاشبەتاڵخوازییەوە، باس لە مێژوو، پەردەپۆشی خیانەتەكانی خۆی و هاوخیانەتەكانی قیادەمەوقەتەی دوای نسكۆ و پارتیەكەی پێش ئاشبەتاڵ دەكات.

 

"خائینەكان لە چاوی ئەزموونی خۆیانەوە، باسی نیشتمانپەروەریی دەكەن" ئەمە بۆ  باسكردنەكەی كەمال كەركوكیە، بەڵام چۆن باسكردنێكە؟ ئەوێك خائینی گەورەی گەلی كورد بێت و تێكۆشابێت و تێكۆشابن بۆ دژایەتی "هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ" و بە قەتڵوعامی كارەساتی هەكاری دەستیان پێكردبێت!! دەبێت چۆن باس لەمێژوویەك بكات، كەخۆی كارەكتەری سەرەكی "كارەساتی هەكارییە"؟ بۆیە ئەوەی گوێی لە گێڕانەوەی كەمال بێت، دەزانێت لەمەشدا كەماڵی ویژدان و شۆڕشگێڕ نییە، بەڵكو لەوانەیە كامل خیانەتكارو بكوژێكە كە دەستی بەخوێنی ئەو سەركردەو پێشمەرگانەی شۆڕشی نوێ سوورە، كە نسكۆیان رەتكردەوە و شانیان دایە بەر هەڵساندنەوەی شۆڕش!.

 

كەمال و بیركەمالیەكانی قیادە مەوقەتە كە نسكۆیان هەیە و قەبوڵیان بێت، تێكڕا بڵێن: كاری ئێمە تەمام شوود! و جێبەجێی بكەن! چۆن قەبوڵی دەكات و دەكەن، شۆڕشێكی نوێ بەسەركردایەتی نوێ و بەبێ "جەنگاوەرانی تەمام شوود" سەرهەڵبدات، بۆیە مەوقەوتە خێرا وەخۆكەوت؟ بەڵام بۆچی، بۆ خیانەت و خەنجەر لەپشتدان و دژایەتی شۆڕشی نوێ و هەرواشیان كرد، چونكە كەمال و هاوخیانەتەكانیان لەو مەدرسەیەن، كە "پێیان نەكرێت، پێیان تێكدەدرێت"، ئەم وانەیە لەو مێژووەوە سەرچاوەی گرتووە و لە ئێستاشدا هەیە و كوێرنەبۆتەوە، ئەگەرنا كارەكتەرێكی وەك كەمال لەناو ئەو مێژووەدا " هیچ سەروەرییەكی نییە و نەبووە و نابێت" بەڵام ناشتوانێت "تاوان و خیانەتەكانی ریز بكات" بۆیە دێت "مێژوو دەشێوینێ و هەقیقەتی تاوانی هەكاری و هەموو تاوانەكانی دیكەی خۆی و هاوبەشەكانی بەجۆرێكی تر دەگێرێتەوە، تاوانێك لە سەرەتای هەفتاكانی سەدەی بیست ، بەرەنگی تر و لە ساڵی 2023 دا سواغ دەدات، لەكاتێكدا كەمال لەو مێژووەدا تەنیا تاوان و خیانەتی هەیە! و ئەو هەموو رەشی و تاریكییە رەنگاورەنگ نابێت، بەڵام كەمالیان پێوە خەریككردوە!.

 

خۆی وتەنی ئەوان  لەكەرەج بوون! بەڵام خۆیان سازدا بۆ لێدانی پێشمەرگەكانی شۆڕشی نوێ، نەك سازبن بەرامبەر بە دوژمنانی گەل و ئەوانەی ئەشبەتاڵیان پێكردن!

ئەم كەمال كەركوكییە، هەموو گیانی درۆ و فەیكە وەكچۆن نە دكتۆرە و نە كەمال و نە كەركوكییە، كە خاوەنی (دال و كەمال و كەركوك)یش نییە، هەر ئاوهاش خاوەنی هیچ شكۆ و دەستكەوت و شانازییەكی ئەو شۆڕشە دوورودرێژەی بزووتنەوەی كوردایەتیی نییە، بەڵام لە ریزەكانی پێشەوەی كورد كوژ و خیانەت و نۆكەریی و كۆیلەیی و جاشەیەتی و ئاشبەتاڵخوازییە، ئەوێك خاوەنی ئەم هەموو سیفەتەخراپانە بێت، چۆن پێی شەرم دەبێت " راستی بشێوێنێت و هەنجەت بۆ گۆرینی تاوانەكانی خۆی نەچنێت؟".، ئەوێك شاهیدی باسەكانی پشت بە مروودوەكانی ناو پارتەكەی خۆی ببەستێ، یان هاوخیانەتەكانی بكاتە شاهید ، دەبێت كێ ئەشهەدوبیلای بۆ بكات، مێژوو دەمێكە بەكەمال و هاوخیانەتەكانت دەڵێت:" خیانەتكارانی مەزنی گەلی كورد، پێتان دەڵێت:" كوردكوژ و نۆكەری جاش و دوژمن"!.

ئێوەكاران، لە كەرەجەوە پلانی پیلانتان دانا بۆ شەڕی براكوژی و لە كارەساتی هەكارییەوە دەستتان پێكرد و كێبڕكێتان بوو، لەسەر كوشتن و تیرۆر كردنی سەركردە مەزنەكانی شۆڕشی نوێ" ئەدی خۆتان بە شەهیدان عەلی عەسكەری و هاورێبازەكانیان نەدەوت، دەبێت سەركردەی مەزن بە چەكی مەزن بكوژرێت و كردتتان"!، بەڵێ ئەوان مەزن بوون، ئێوەش لە لوتكەی خیانەتكارانی مەزن دان لەو مێژووە رەشەی هەكاری دا، جا مێژووی رەش دادی ئێوە نادات و ئەو رووەرەشەی خیانەتتان سپی ناكاتەوە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە خاوەنی مێژووی هەڵسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلی كورد بێت، خاوەنی 26 هەزار شەهیدی سەنگەر بێت، خاوەنی سەدان شەهیدی كەڵە سەركردە بێت، مێژوویەكی پڕلە داستان و نەبەردی سەركەوتن و نەكەوتن بێت خاوەن و ئەندازیاری راپەرین و زۆری تر بێت، ئیدی چۆن كەمال و هاوكەمالیەكانی ناو جود و قیادە و هاوشێوەكانی كەمالی ناوپارتی ئەوساو ئێستاش كە بەراوردی كاراكتەرە مەزنەكانی یەكێتی و خۆیان، دەستكەوتەكانی یەكێتی و ئیفلاسی خۆیان، مێژووی سەركەوتن و خیانەتی خۆیان و زۆری تریش دەكەن، ئەوكاتە دەگەن بە ئەنجامی شەرمەزاری شۆڕش، ناچار هانا بۆ شێواندن دەبەن، تەنیا لە مێژووی كۆن و ناوەراست و ئێستای خۆیان " ئاشبەتاڵ، كورد و براكوژی، خیانەت و نۆكەرایەتی دەرودراوسێ، راكرتن و هەڵاتن و شۆڕشگێڕكردن" شك ئەبەن، بۆیە كاری ئێستای خەباتیان سەركردایەتی قۆناغی درۆ و شێواندن دەكەن!.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket