riklam

هاوخەمییەکان بۆ کۆچیدوایی کاروان عەلی شامار

ی ن ک 10:47 AM - 2023-08-05
کاروان عەلی شامار PUKMEDIA

کاروان عەلی شامار

پرسەنامە

پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی کاروان عەلی شامار کوڕی شەهیدی سەرکردە وەسفییە بەنی وەس و  تێکۆشەری دێرین عەلی شامار..

 

سەرۆک بافڵ: کۆچی دوایی کاک کاروان عەلی شامار لە دڵەوە نیگەرانیکردین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی  کاروان عەلی شامار، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکە

کاک عەلی شامار، هەڤاڵی دێرین و تێكۆشەری کوردستان
خانەوادەی سەرکردەی کۆچکردوو وەسفیە بەنی وەیس
هەڤاڵ رێبوار عەلی شامار

کۆچی دوایی کاک کاروان عەلی شامار لە دڵەوە نیگەرانیکردین. بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

دەقی پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ...

کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کاروان عەلی شامار دەردەبڕێت

تێکۆشەری دێرین کاک عەلی شامار 
خانەوادەو کەسوکاری خاتوو وەسفیە بەنی وەیس

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاروان عەلی شامار)ی کوڕتانم بیست، کە بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی....

تێکۆشەری دێرین کاک عەلی شامار 
کەس و کار و خانەوادەی سەرکردەی کۆچکردوو وەسفیە بەنی وەیس
هەڤاڵ مقەدەم رێبوار عەلی شامار

 هەواڵی کۆچی دوایی  کاک کاروان عەلی شامار  کە بەرەبەیانی ئیمڕۆ بە روداوی ئۆتۆمبیل گیانی لە دەستدا، لە ناخی دڵمانەوە خەمباری کردین و پەژارەیەکی گەورەى بۆ هاورێ و کەس و کارى بەجێهێشت.
بۆ ئەم  کۆستە خەمناکە پرسە و هاوخەمى خۆمان ئاراستەى ئێوە و هاورێیانى دەکەین، داواکارین لە یەزدانى مەزن سەبورى و ئارامى هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو بە بەهەشتى بەرین شاد بکات.
اناللە واناالیە راجعون

مەکتەبى سیاسى 
یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان

 

دەقی پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی...

*بەڕێز هەڤاڵی تێکۆشەر کاک عەلی شامار*
*بەڕێزان خانەوادەى کۆچکردوو (کاروان عەلی شامار)*

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کاکە (کاروان عەلی شامار)، نیگەران و دڵگران بووم.  
کۆچکردوو لەخێزانێکی نیشتمانپەروەر و جوامێری کوردایەتی و قوربانیدەر بوو بۆ شۆڕش و خەبات لەخانەقین و گەرمەسێر، و کوڕی دوو قارەمانی گەلەکەمان؛ (دایکی شەهیدان) خاتوو (وەسفیەی بەنی وەیس) ژنە پێشمەرگە و رێکخستنی نهێنی و کاک عەلی شاماری تێکۆشەری دێرین بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە. 
بۆ ئەم کۆچە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

پرسەنامەی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

بەڕێز ھەڤاڵی تێکۆشەرو نیشتمان پەروەر کاک عەلی شامار

بەڕێزان هاوژین و خانەوادەی کۆچکردوو (کاروان عەلی شامار)

 ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە (کاروان عەلی شامار)، دڵتەنگ ونیگەرانی کردین.
مامۆستا کاروان لەخێزانێکی نیشتمانپەروەرو جوامێری ئەم کوردستانەیە. لە پێناو ئازادی و سەربەستی کوردستان قوربانی زۆریان داوەو لە شۆرشی نوێشدا ئەم خێزانە کورد پەروەرە رۆڵیان لە بەتینی کڵبەو بڵێسەی ئاگری شۆرشداوە؛ کۆچکردوو کوڕی هەردوو قارەمانی گەل و شۆڕشی نوێ خاتوو (وەسفیەی بەنی وەیس) کە بەدایکی شەهیدان نێوزەندکراوەو  کاک عەلی شاماری کە وەک سیمبولی خەبات و تێکۆشان دەناسرێنرێت.
کۆچی دوای  مامۆستا کاروان؛ خەم و پەژارەی لەدڵی هەمووان دروستکرد. 
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان لەخێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، و جێگەی بەھەشتی بەرین بێت.
انا للە و انا الیە راجعون

باڵێۆز د. محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket