riklam

یەکێتی زیانەکانی لەشەنگال کەمکردەوە

بیروڕا 10:33 PM - 2023-08-03
سەروەر بەرزنجی PUKMEDIA

سەروەر بەرزنجی

بیروڕا

نووسینی... سەروەر بەرزنجی

نۆ ٩ ساڵ لەمەوبەر کارەساتێکی جەرگبڕ ڕوبەڕوی کوردانی ئێزدی کرایەوە، بەجۆرێک ھاوشێوەی کارەساتەکانی جینۆسایدە لەجیھان کە  بەرامبەر مرۆڤایەتی کراون لە وێستگەکانی مێژوودا.
ئەوەی بەرامبەر کوردانی ئێزدی کرا جیاوازبوو لەکردەوەکانی تری داعش کە لەجێگاکانی تری عیراق ئەنجامیاندا، بەجۆرێک ئاستی تاوانکاریەکە ڕق و کینەیەکی گەورەی تیرۆرستانی داعشی دەرخست بەرامبەر سەرجەم خەڵکی شەنگال، لەیەک کاتدا تەواوی ئەو ناوچانەی دەستی داعشی گەیشتێ ھەموو جوانیەکانی ژیانیان وێرانکرد، ئەو گروپە دڕندەیە کە لەژێر دروشمەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام کردەوەکانیان ئەنجامدا، ھیچ یەکێک لەکردەوەکانیان لەگەڵ ئاینی ئیسلام یەکیان نەدەگرتەوە.. ئەو ناوچانەی تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردنەسەر ھیچ زیانێکیان بۆ پێکھاتەکان و ئاینەکانی تر لەعیراق نەبوو.

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەک ھێزێکی گەورەو شۆڕشگێڕی بزافی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بەرگریەکی گەورەی لەو ناوچەیە کرد کەناسراوە بە قەزای شەنگال بەگشتی، بەدرێژایی کاتی داگیرکردنی شەنگال و ئازادکردنەوەی ناوچەكە یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان سەدو یانزە ١١١ ڕۆڵەی ئازاو نەبەردی گیانیان بەخشی بۆ پاراستنی کوردانی ھاوزمانی ئێزیدی، ڕۆڵی بەرخودانە گەورەکەی فەرماندە قادرخۆرانی و پێشمەرگانی ھاوڕێی لە چیای شەنگال ھەرگیز لەبیرناکرێت کەچۆن ئەو فەرماندەیەی یەکێتی توانی زیاتر لە ١٠ ھەزار کوردی ئێزیدی لە فڕاندن و کوشتن بپاڕێزن..
ئەوە لەکاتێکدا ئەو قارەمانیە تۆمار کراوە لەلایەن فەرماندەو پێشمەرگەکانی یەکێتی ھێزەكانی تر زیاتر لە یانزە ١١ ھەزار پێشمەرگەی لەناوچەکە ھەبوو، بەڵام ھیچ بەرگریەکیان نەکردو تەواوی ناوچەکەیان بەئاسانی ڕادەستی داعش کرد، کە ئەو کارەیان وای کرد زیانێکی زۆر گەورە بەر تەواوی ناوچەی شەنگال و دانیشتوانەکەی بکەوێت، بەجۆرێک داعش ئاسانکاری گەورەی بۆ فەراھەم ھات و ئەوەی مەبەستیان بوو کردیان، زیاتر لە ٣٠٠٠ سێ ھەزار کوردی ئێزدی بێتاوانیان شەھیدکرد ٧ حەوت ھەزار ژن و کچی کوردیان فڕاند کە زۆربەی ئەوانەشیان دواتر شەھیدکرد، بەشێکیان ناردنە دەرەوەی عیراق وەک کەنیزەك مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا، ھەرچەندە ژمارەیەک لەوانە بەکەس و کاریان شاد بوونەوە بەڵام ژمارەیەکی زۆریان تائێستاش بێسەرو شوێنن، بۆیە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ھەر وەک مێژووە پڕ سەروەریەکەی توانی لەبەرامبەر داعشیش داستانی گەورە تۆماربكات و ڕۆڵی گەورەی گێڕا لەئازاد کردنەوەی شەنگال، ئەگەر بەرگری یەکێتی نەبوایە قەبارەی زیانەکان زۆر زیاتر دەبوون لەوەی ڕویدا، یەکێتی تا ئەم کاتە کەمتەرخەمی نەکردوە لە ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی بێسەرو شوێن بوەکان، لەسەرئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش ھەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی کەیسی ئێزدیەکان وەک تاوانێکی جینۆساید بناسرێت، خۆشبەختانە ھەوڵەکانی یەکێتی دەرەنجامی باشی لەو ڕوانگەیە لێکەوتەوە.

ھەروەک چۆن لەسەردەمی سەرۆک مام جەلال یەکێتی ھەوڵی زۆریدا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئێزدیەکان، ئێستاش لەسەردەمی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەھیچ جۆرێک سازش لەمافەکانی کوردانی ئێزدی نەکراوەو ناشکرێت و یەکێتی ڕێز لەھەمو ئەو ھەوڵانە دەگرێت کە ئەنجامدەدرێن بۆ گەڕانەوەی تەواوی ئاوارەکانی شەنگال بۆ زێدی باب و باپیرانیان و ڕزگاربونیان لە ژیانی سەختی کەمپەکان کە ھەمیشە ڕوبەڕووی ڕوداوی نەخوازراو دەبنەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket