حکومەتى ناوەند لە پڕۆسەى سیاسى هەرێمى کوردستاندا
بیروڕا 06:13 PM - 2023-08-03
تایبەت
پێشڕەو مەلاوەیسى
پێشڕەو مەلاوەیسى
بەپێى دەستوورى ساڵى 2005ى عیراق، باشوورى کوردستان وەک هەرێمێکى سەربەخۆ لە چوارچێوەى عیراقى فیدراڵدا، بە ناوى هەرێمى کوردستان جێگیر کرا.
ئەوەش لە ماوەى سەد ساڵى رابردوودا و لەدواى رێکەوتننامەى لۆزان و دابەشکردنى هەر چوار پارچەکەى کوردستانى گەورە بۆ یەکەمین جاربوو لە دوایی ئەو مێژووەوە پارچەیەکى کوردستان بە هەرێمێکى سەربەخۆ بناسێنرێت و ماف و شایستە دارایی و سیاسییەکانى دەستەبەربکرێت زامن بکرێت، کە ئەویش پشکە گەورەکەى خوالێخۆش بوو سەرۆک مام جەلال بەدەستى هێنا. بۆیە دەتوانم بڵێم یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان هەر لەسەرەتای پڕۆسەى ئازادیى عیراقەوە درکى بەوە کردبوو، کە چەقى یەکلاکردنەوە و بەدەستخستنى سەرجەم مافەکانى گەلی کورد لە بەغدایە، چونکە دەستوور و یاسا ئەو مافەى بە کورد داوەو لە بەغداى پایتەختى حکومەتى فیدراڵی زامنى مافەکانى سەرجەم چین و توێژەکانى هەرێم پێویستە بکرێت.
بۆیە سیاسەتى دوورکەوتنەوە و لادان لە دەستوور و یاسا بەرکارەکانى عیراق بە زیانى هەرێمى کوردستان دەشکێتەوە، لە کۆتایی هەر زیانێکیشدا هاووڵاتیان باجەکەى دەدەن! وەک ئەوەى بینیمان لە ماوەى ساڵانى رابردوودا خۆدوورخستنەوە و پێشێلکردنى دەستوور چ زەبرێکى سیاسى و دارایی بە هەرێمى کوردستان گەیاند، لەسەر ئاستى ناوخۆیى و لەسەر ئاستى ناوچەکە و جیهانیش.
لەسەر ئاستى ناوخۆیی هەرێم، تاک و کۆمەڵگەش بەگشتى کەوتە بارودۆخێکى سە ختى ئابوورى و ژیان بە جۆرێک راوەستا، کە بەشێکى زۆرى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان راوەستان! تا وایلێهات حکومەت نەیدەتوانی مووچەى فەرمانبەرانى بدات، تا نیو مووچە و دواکەوتن و بایکۆتى فەرمانبەران، ئەو بارودۆخە لای بەشێک لە هاوڵاتیان بووە هۆى نەمانى ئینتیما بۆ خاک و نیشتمان و پیرۆزییەکان، چونکە ژیانى تاک و کۆمەڵگە بە تەواوی راوەستا.
لەسەر ئاستى ناوخۆیی هەرێم، تاک و کۆمەڵگە بەگشتى کەوتە بارودۆخێکى
سە ختى ئابوورى و ژیان بە تەواوی راوەستاو بەشێکى زۆرى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان راوەستان
لەسەر ئاستى عیراق ئەوا سیاسەتى تاک بڕیاریی هەندێک لایەنی کورد و نەگەڕانەوە بۆ دەستوور و یاسا جێگیرەکانى عیراق سەنگى هەرێمى بەرەو لاوازبوون بردوو ناوەندیشی بەهێزکرد! لەسەر ئاستى نێودەوڵەتیش هەرێمى کوردستان نەک لە جیگەى خۆى راوەستاوە، بگرە پاشەکشەیەکى زۆرى کردووە، چونکە ئەوانیش پشت بە دەستوور و یاساى گەلان و وڵاتان دەبەستن، نەک بڕیار لەسەر سۆز و عاتیفە بدەن.
بۆیە ئێستا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى درێژەپێدەرى هەمان سیاسەتى سەرۆک مام جەلال بەرجەستە دەکات و دەیەوێت ئاهێک بۆ ژیانى خەڵک و تاکى کورد بگەڕێنێتەوە.
ئەو مانۆڕە سیاسییانەى سەرۆک بافڵ لە بەغداى پایتەختى حکومەتى عیراقى فیدراڵەوە دەیکات، تەواو بۆ خەڵک و گێڕانەوەى قووتى هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووە، بۆیە هەموان پشتیوانى هەنگاوەکانى دەکەن، سەرکردایەتی یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستانیش پێى وایە، ژیان و نانى خەڵک لە پێش هەموو هەنگاوێکەوەیە و هەردەمیش یەکێتی بەرژەوەندیی خەڵکی خستۆتە پێش بەرژەوەندیی حزبەوە.
شێخى سەعدی دەڵێت، پیاوێک لە بیابانێکدا گیرى خواردبوو تیونێتی شەکەتى کردبوو، کەوتە خۆڵ هەڵدانەوە، تا بگاتە ئاو، بەڵام لەبری ئاو توورەکەیەک زێڕی دۆزیەوەو دادی نەدا و مرد، بۆ؟ چونکە خەڵک لە بیابان بەئاو دەژى نەک بە زێڕ! گەلی کوردیش ئێستا شەکەتە و هەرێمیش پڕە لە قەیران و خەڵکی ژیان و ئاویان دەوێت نەک زێڕ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

