یەکێتی راینەکرد و ١١١ شەهیدی بۆ پاراستنی شەنگال بەخشی
کوردستان 05:26 PM - 2023-08-03
ئەرشیف
شەنگال
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەو ژمارە کەمە پێشمەرگەیەی لەکاتی داگیرکردنی شەنگالدا هەیبوو، توانی بەرگرییەکی بێ وێنە بۆ رێگری لەداگیرکردنی قەزاکە بکات، لەکاتێکدا لایەن هەبووە، بە ١٢ هەزار پێشمەرگە و هێزی ئەمنی لە هێزەکانی (زێرەڤانی- لەشکری گوڵان- فەرماندەی دهۆک- هێزی ئاسایشی دهۆک هەروەها هێزەکانی ٨٠) لەشەنگال هەبوون و هەڵهاتن.
یەکێتی ١١١ شەهیدی بەشەنگال بەخشیوە
غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی
موسڵ-ی یەکێتی بەسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"پێشمەرگەکانی یەکێتی بەو هێزە کەمەی
کەلەشەنگال بوون، توانییان بەرگرییەکی زۆر لە داگیرکردنی قەزاکە بکەن، بەڵام هێزی
دیکە هەبوون لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە ١١ هەزار پێشمەرگەیان لەشەنگال و دەوروبەری
هەبوون هەڵهاتن و ئەو بارودۆخە نەخوازراوەیان خوڵقاند کەبەسەر ئێزدییەکاندا
هات".
" لەیەکەم رۆژی
داگیرکردنی شەنگال کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەخوێنی چوار پێشمەرگەی داگیرکرا،
هاوکات لەبەرگریکردنی چیای شەنگالەوە تا ئازادکردنی یەکێتی ١١١ شەهیدی داوە، ئەمە
لەکاتێکدا چەندین هێزی دیکە هەبوون تەنها فریای هەڵهاتن دەکەوتن"، غەیاس
سورچی وایوت
یەکێتی بەدیهێنەری مافی ئیزدییەکان بووە
پێشتر لەسەردەستی سەرۆک
مام جەلال و ئێستاش سەرۆک بافڵ، یەکێتی هاوکار و پشتیوانی بەدەستهێنانی مافی ئێزدییەکان
بووە و بۆ ئەمەش پشتیوانی هەر هەوڵێک دەکات کە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بە جینۆساید
بانسێنێت.
رونزی زیاد ئەندامی
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"هەمیشە یەکیتی دەستپێشخەر بووە، لە بەدەستهێنانی مافی ئێزدییەکان،
لەوچوارچێوەیەشدا لەناوخۆ و دەرەوە هەوڵی جددی داوە، کە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بە
جینۆساید بناسێنێت".
" بە جینۆساید
ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە عیراق لەسەردەمی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک
کۆماری پێشووی عیراق و تاپۆکردنی زەوی و زار و موڵک و ماڵی ئێزدییەکان لە شەنگال و
بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە جیهاندا، لەهەوڵەکانی یەکێتین
لەپێناو بەدەستهێنانی مافی ئێزدییەکان"، رونزی زیاد وایوت.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی
یەکێتی راشیگەیاند: "پێشتر لەسەردەستی سەرۆک مام جەلال و ئێستاش بەهەوڵی بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەردەوام هاوکاری و پشتیوانی
ئێزدییەکان کراوە، بەڵام لایەن هەیە بۆ بەرژەوەندی خۆی و بەکارهێنانی ئێزدییەکان
لە ململانێ سیاسییەکاندا ریگری دەکات لە گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ زێدی
خۆیان".
رۆژی 3ی ئابی2014 تیرۆرستانی
داعش هێرشیان كردهسهر قهزای شهنگال و دوای روبهڕووبونهوهش لهنێوان
تیرۆرستان و بهشێك له پێشمهرگهكانی، قهزاكه لهلایهن داعشهوه داگیركرا، دواتر
بهشێك له هاووڵاتیانی ناوچهكه كه زۆرینهیان ئێزدی بوون، له ترسی كاره قێزهونهكانی
تیرۆرستان بهرهو چیای شهنگال ههڵهاتن و بهشێكی تریشیان كهوتنه دهست
تیرۆرستانی داعش.
بهپێی سهرچاوه ناڕهسمییهكان تیرۆرستان زیاتر له ٣٢٠٠ كوردی ئێزدییان كۆمهڵكوژ كردووه و نزیكهی ٧ ههزار ئێزدییشیان رفاند كه زۆربهیان كچ و ژن و منداڵ بوون، دوای 9 ساڵ هێشتا ژمارهیهكیان بێسهروشوێنن و نهگهڕاونهتهوه ناو خانهوادهكانیان، ئهمه جگه لهوهی قهزای شهنگال كه شوێنی نیشتهجێبوونیانه وهك وێرانهیهكی دوای جهنگ ماوهتهوهو رێگهش نادرێت سهرجهم ئاوارهكانی ئێزدی بگهڕێنهوه بۆ زێدی خۆیان و تائێستاش بهشێكیان لهناو كهمپهكاندا لهههرێمی كوردستان ژیان بهسهر دهبهن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

