جەزا سەید مەجید: كەمئەندامانی سەنگەر بە بەخشینی جەستەیان پارێزگاریيان لەكوردستان كرد
ی ن ک 09:09 PM - 2023-08-02
PUKMEDIA
جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی
رۆژی 2-8-2023، جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی، بەئامادەبونی فواد حاجی عەبابكر سكرتێری پێشمەرگە كەم ئەندامبووەكانی سەنگەر و شوان موغاغی تێكۆشەری دێرین و هەڤاڵ محەمەد باڵخی لێپرسراوی بەشی شەهیدان و تێكۆشەرانی مەڵبەند، لەگەڵ لقی سلێمانی شارباژێڕی پێشمەرگە كەم ئەندامبووەكانی سەنگەر كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا هەڤاڵ جەزا سەید مەجید وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی پێشمەرگە كەم ئەندامبووەكانی سەنگەر رایگەیاند: "ئێوە خاوەنی ئەم حزبەن بەبەخشینی پارچەیەك لە جەستەتان پارێزگاریتان لە یەكێتی كردووە، رۆڵ و خەبات و قوربانیدانی ئێوە لەسەرخستنی شۆڕشی شاخ و شار بەرز دەنرخێنین، هەروەها ستراتیژ و سیاسەتی ئەمڕۆی یەكێتی بۆ روونكردنەوە و پاڵپشتی و هەمانگی مەڵبەندی سلێمانی بۆ دووپاتكردنەوە".
دواتر فواد حاجی عەبابكر سكرتێری كۆمەڵەی پێشمەرگە كەم ئەندامبووەكانی سەنگەر بەناوی كۆمەڵەكەوە پشتیوانی بۆ سەرخستنی سیاسەت و بەرنامەی یەكێتی دەربڕی، پاشان شوان موغاغی ئەركەكانی قۆناغی ئەمڕۆی پێشمەرگە كەم ئەندامبووەكانی سەنگەری دەستنیشانكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

