یەكێتی لەسەر كام رێگەدایە؟
بیروڕا 09:18 AM - 2023-08-02
PUKMEDIA
بیروڕا
هەڤاڵ حەمەعەزیز
كاری سیاسی لە هەموو قۆناغ و كۆمەڵگەیەكدا، پڕە لە هەوراز و نشێو. هاوكات پڕە لە دەرفەت لەپێناو مسۆگەركردن و دەستەبەركردنی ئامانجە رەنگاڵەكانی كۆمەڵگەدا. هەروەها كاری سیاسی پڕە لە ململانێ و كێبڕكێ بۆ دەستخستن و هێنانەدی ئەو ئامانجانەی لەپێناویدا دروست بوون.
یەكێتی لە سەرەتای دروستبوونییەوە تاكو ئێستا، بە چەندین هەوراز و نشێودا تێپەڕیووە. لە راستیدا سیاسەت لە سەردەمی نشێویدا لەدوای ساڵی 1975 یەكێتی دروستكرد و خستییە سەر رەوت و رچەی نەسرەوتن. لەو كاتەی سیاسەتی كوردیی لە هەورازەوە بەرەو نشێو شۆڕ بووەوە و كورد كەوتە قەیرانێكی گەورەوە، یەكێتی مۆدێلێكی نوێی سیاسی هێنایە ئارا و بەردەوامی بەو رەوتە دا. ئەو نشێویی و سەرەوخوارییەی بەسەر بزوتنەوەی سیاسی كوردیدا هات، یەكێك بوو لە گەورەترین نشێوی و نشوستەكانی مێژووی سەدان ساڵەی كورد. لەو دەمەدا یەكێتی لە شێوەی شۆڕش و خەباتی چەكداریدا، چووە ژێر باری سیاسەتی كوردی و كوردایەتی لەسەر رەوتە رەواكەی خۆی هێشتەوە.
یەكێتی رۆڵەی ئەو قەیران و ململانێیانەیە كە بەسەر كورددا هاتوون. هەم ململانێ لەگەڵ ئەوانەی نكۆڵی لە بوونی كورد دەكەن و هەم ئەوانەشی رێگەی جیاواز و سواویان بۆ رزگاربوونی كورد گرتبووەبەر. دواجار لەو رێگە پڕ هەوراز و نشێوییەدا، روانگەی یەكێتی سەركەوت و كوردی گەیاندە كەنارێكی نیمچە ئارام.
لەناو ئەو رەوتە بەردەوامەی سیاسەتدا، هیچ كاروانێكی حزبی بێ كێشە و بێ گرفت نەبووە و نابێت. هەروەها یەكێتی بەهۆی ئەو قەبارە مەزنەی خۆی و بە هۆی ئەو رووبەرە فراوانەی لەناو رەوتی كوردایەتیدا گرتوویەتی، رووبەڕووی كێشەی تایبەت بە خۆی بووەتەوە. ئەو كێشانە لە ژیانی سیاسیدا دەبێتە هۆی لەدایكبوونی ئامرازی نوێی سیاسی بۆ بەرنگاربوونەوەی تەنگەژەكان. ئێستا یەكێتی لەسەر رێگەیەكی نوێدایە بۆ بەگژداچوونەوەی تەنگەژە نوێیەكان. بۆ ئەوەش ئامراز و شێوە و روانگەی نوێی هێناوەتەئاراوە. لایەنێكی سەرەكی ململانێ هەنووكەییەكان لە هەرێمی كوردستاندا، بریتییە لەوەی رێگە نەدرێت یەكێتی رۆڵی شایستەی خۆی بگێڕێت. ئەم ململانێ نوێیە بەرهەمی ترسە. ترس لە یەكێتی و لە ئامرازە نوێیەكانی یەكێتی بۆ چارەكردنی ئەو قەیرانانەی هێنراونەتە ئاراوە، خۆی بووەتە قەیرانێكی گەورە.
یەكێتی لە چوارچێوەی سیاسەتی كوردیدا، سەلماندوویەتی دەتوانێت دەرەقەتی قەیران و نشێویی و ململانێكان بێت. لە بنەمادا یەكێتی بۆ چارەكردنی ئەو قەیرانانە دروستبوو، كە خەڵكی تر و كەسی تر دروستیان كرد. هەروەها بۆ ئەوەی رێگری لە یەكێتی بكەن بە رۆڵ و ئەركی خۆی هەستێ، كارەساتی هەكارییان بەسەردا هێنا.
ئێستا و لە سەردەمێكی نوێدا، یەكێتییەكی نوێ بە ئامراز و بیرۆكەی نوێوە خۆی بۆ چارەكردنی قەیرانە نوێیەكان ئامادە دەكات. بەڵام ترس لەو رۆڵە كاریگەرەی یەكێتی، قەیرانی ترازان و قەیرانی تێكدانی گفتوگۆی سیاسی لێكەوتووەتەوە. لەوێشەوە قەیرانی پەكخستنی حكومەت و یەكنەگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و جیاكردنەوەی لیست لە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و دروستكردنی لەمپەر لە بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەماندا ئەو قەیرانە نوێیانەن، كە تەنیا بۆ چارەنەكردنی قەیرانێكی گەورەتر دروستكراون. هیچ جارێكیش كەڵەكەبوونی قەیرانەكان و دروستكردنی قەیرانی نوێ، رەوتی سیاسەتی كوردی بەرەو لوتكە و بەرەو هەوراز نابات، بەڵكو كەڵەكەبوونی قەیران رێگە و رەوتی سیاسەت بەرەو نشێوییەكی تر پاڵ پێوە دەنێت.
ئێستا یەكێتی لەسەر رێگەی قەیرانە بەردەوامەكان و دروستكردنی قەیران لەپێناو چارە نەكردنی قەیراندایە. قەیرانیش واتە تەنگەژە یان تەنگكردن و ئاڵۆزتركردنی رێگەی دەرچوون لەو دۆخەی ئێستا تێیداین. دروستكردنی ئەو هەموو قەیران و تەنگەژانە، خۆی دەیسەلمێنێت یەكێتی دەرەقەتی قەیرانەكان دێت. چونكە قەیرانەكان دروست دەكرێن تاكو یەكێتی نەیپەرژێتە سەر پرسی تر و زیاتر سەرقاڵی چارەكردنی قەیرانە لاوەكییەكان بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

