سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بافڵ
بیروڕا 08:49 PM - 2023-08-01
PUKMEDIA
هێڤار محمد عمر
نووسینی... هێڤار محمد عمر*
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مام جەلال له میانه‌ی مێژوی خه‌باتی سیاسی‌دا، یه‌كێتیه‌كان و كوردستانیه‌كان و عیراقییه‌كانی فێری دانبه‌خۆداگرتندا كرد.. بۆیه سه‌رۆك بافڵ ئێستا به هه‌مان ڕێبازی جه‌نابی مام درێژه به هه‌نگاوه سیاسییه‌كانی ده‌دات و هه‌میشه له هه‌وڵداندایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و ده‌رچه بۆ سه‌رجه‌م پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ كوردستان و عیراق، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك و هه‌گبه‌ی پڕ له خه‌رمانی له ئه‌جێندای سیاسی كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه بێوچانهكانیدا پێی هه‌ڵده‌ستا له ماوه‌ی ڕابردوودا له ئاستی دیدار و سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و حزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و به‌به‌رده‌وامی و پێداگیری له مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵك به‌پێی ده‌ستوری عیراق له میانه‌ی دیداریان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه، به‌رهه‌می نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتییان لێكهوتهوه، بووه مایه‌ی پێشوازی و خۆشحاڵی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و عیراق و خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه جار جار لێره‌وله‌وێ ده‌وترا سه‌رۆك بافڵ بۆ بێده‌نگه له ئاستی هه‌ندێك بابه‌تی گرنگ و هه‌ستیار؟؟
سه‌رۆك بێده‌نگ نه‌بووه سه‌رۆك به‌بێده‌نگی له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتماندایه، هاوشێوه‌ی مێژووی دێرین و پرشنگداری فه‌خامه‌تی مام له شاخ و له‌شار و له كوردستان و عیراقدا له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا، هێزی سیاسی جه‌نابی سه‌رۆك بافڵ و ته‌نھا دید و ڕوئیای ئێستا نیه، به‌ڵكو مێژووی حزبی شه‌هیدان و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌ل و خۆڕاگری له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێوه پشتیوان و پشتگیری ده‌كات ،كار‌و كارنامه‌ی یه‌كێتی به ئاڕاسته‌ی ئاشتی و هێنانی خۆشگوزه‌رانیه بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ر له ئینتمای حزبی، چونكه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی به خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته مێژوویه‌كانی هه‌رێم و ودهستكهوته ده‌ستوری و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییەکان دەزانێت، هه‌میشه له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریی مێژووی و ئه‌خلاقی ئه‌وله‌ویات کاری خۆی کردوە، له ئه‌جێندای دانیشتنه‌كان له ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ئاشكرایه کە دوا كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كۆردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه به هیوای ئه‌وه‌ی كار و كارنامه‌ی سیاسی هاوبه‌ش دابڕێژرێت بۆ به‌رگریكردن له خاك و سنوری هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه دابڕێنڕاوهكان و به‌ده‌ستهێنانی شایسته ده‌ستوری و نیشتمانیه‌كان له به‌غدا بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له چوارچێوەی عیراقی فیدڕاڵ‌دا.
*نوسه‌ر و پارێزه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

