سەرۆک بافڵ سوپاسی بەریتانیا دەکات
کوردستان 06:08 PM - 2023-08-01
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
راگەیەندراوێکدا سوپاسی پێزانینی خۆی ئاڕاستەی حکومەت و گەلی
بەریتانیا دەکات بۆ بڕیاری بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی و
رایدەگەیەنێت، "ئەرکی هەمووانە مافی کوردانی ئێزدی بپارێزین".
دەقی راگەیەندراوەکە...
بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی
ئێزدی لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە، هەنگاوێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەرە بۆ زیاتر تیشکخستنەسەر
ئەو تاوانانەی دەرحەق بە ئێزدییەکان و کورد بە گشتی ئەنجامدراوە.
سوپاسی بێپایانمان ئاڕاستەی حکومەت و گەلی بەریتانیا
دەکەین لەبەرامبەر ئەم بڕیارە مێژووییەدا و هەوڵەکانیان لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری
بەرز دەنرخێنین.
لەسەر ئاستی کوردستانیش ئەرکی هەموومانە پێکەوە
هەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەجینۆسایدناساندنی
ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە چڕ بکەینەوە و مافی کوردانی ئێزدی
بپارێزین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

